بابەتەکانژینگەگرنگ

ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی: ئەمساڵ تێکڕای پلەی گەرمی بۆ مانگی ئەیلول شکێندرا

ساڵی ٢٠٢٣ لە ڕووی گەرماوە ڕیکۆردی جۆراوجۆر دەشکێنێت و دوایین ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم ڕەوتە لە مانگی ئەیلولیشدا بەردەوام بووە. لە ڕاستیدا ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی (WMO) دەڵێت لە مانگی ئەیلولدا ژمارەی پێوانەیی پلەی گەرما بە جیاوازییەکی زۆر شکێنراوە.

پێتری تالاس، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی حوزەیرانەوە جیهان پلەی گەرمی بێ وێنەی لە دەریا و لەسەر زەویدا بەخۆیەوە بینیوە. بەپێی زانیارییەکانی “خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆس” (C3S)ی یەکێتی ئەوروپا، تێکڕای پلەکانی گەرما لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا 16.38 پلە بووە، کە 0.5 پلە بەرزترە لە گەرمترین پلەی گەرمی پێشووی مانگی ئەیلولی 2020. و 1.75 پلە بەرزترە لە… پلەی گەرمی نێوان ساڵانی ١٨٥٠ و ١٩٠٠. واتە پێش ئەوەی لە شۆڕشی پیشەسازی دەست پێبکا.

هێڵکاری ناتەواوی پلەی گەرمی مانگی ئەیلول لە ساڵی ١٩٤٠ەوە
هێڵکاری ناتەواوی پلەی گەرمی مانگی ئەیلول لە ساڵی ١٩٤٠ەوە

شکاندنی تێکڕای پلەی گەرمی بۆ مانگی ئەیلول:

پێتری تالاس ئیدیعای ئەوە دەکات کە “ناتەواوییەکانی پلەی گەرمی زۆر گەورەن. زۆر گەورەترن لە هەموو شتێک کە لە ڕابردوودا بینیومانە”. ڕێژەی سەهۆڵی دەریایی لە زستانی جەمسەری باشوور لەم کاتەی ساڵدا گەیشتووەتە نزمترین ئاست کە تۆمارکراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “جێگەی نیگەرانی تایبەت ئەوەیە کە ڕووداوی گەرمبوونی ئەل نینۆ هێشتا لە گەشەکردندایە. بۆیە دەتوانین چاوەڕوانی ئەوە بین کە ئەم پلە گەرما ڕیکۆرد شکێنانە لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام بن. و زیانەکانیان لەسەر ژینگە و کۆمەڵگا دەبێت”.

WMO کۆمەڵە داتاکانی C3S لەگەڵ پێنج کۆمەڵە داتا نێودەوڵەتییەکانی دیکە تێکەڵ دەکات بۆ چاودێریکردنی دۆخی کەشوهەوای جیهان. بڕیارە ڕاپۆرتی “دۆخی کەشوهەوای جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣” لە سەرەتای کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان بەناوی COP28 بڵاوبکرێتەوە. کە لە مانگی تشرینی دووەمدا لە دوبەی بەڕێوەدەچێت.

هێڵکاری پلەی گەرمی هەوای ڕۆژانە لە یەکەمی ژانویەی ١٩٤٠ تا ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
هێڵکاری پلەی گەرمی هەوای ڕۆژانە لە یەکەمی ژانویەی ١٩٤٠ تا ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣

سامانتا بۆرخێس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای C3S وتی: ئەم پلەکانی گەرما ڕیکۆردانە بۆ ئەم کاتەی ساڵ لە مانگی ئەیلولدا – دوای ڕیکۆردەکانی هاوینە – ڕیکۆردەکان لە ئاستێکی نائاساییدا دەشکێنن. “ئەم مانگە نامۆیە ساڵی 2023ی پاڵناوە بۆ پلەی یەکەم، لەسەر ڕێڕەوی ئەوەی ببێتە گەرمترین ساڵ تا ئێستا، پلەکانی گەرما لە دەوروبەری 1.4 پلەی سەدی لە سەرووی تێکڕای پێش پیشەسازییەوەیە”.

هەروەها دۆخی ئاستی دەریاش نالەبار بووە. تێکڕای پلەی گەرمی ڕووی دەریاکانی ناجەمسەری لە مانگی ئەیلولدا گەیشتە 20.92 پلە، کە بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراوە بۆ ئەم مانگە و دووەم گەرمترین مانگە دوای مانگی ئابی 2023.

بڕیارە وڵاتان بڕیارێکی جددیتر بدەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی گەرمبوونی جیهان لە لوتکەی COP28.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button