ئابووریبابەتەکان

بڕی هەناردەی گەورەترین هەناردەکارانی جیهان

گەورەترین هەناردەکارانی جیهان
گەورەترین هەناردەکارانی جیهان

لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەهای کۆی هەناردەکردنی کاڵاکانی جیهان دەگاتە نزیکەی ٢٥ تریلیۆن دۆلار. لەگەڵ پەرەسەندنی بازرگانی نێودەوڵەتی و کاریگەرییەکانی جیهانگیری و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، بازرگانی جیهانی نزیکەی ٣٠٠% لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا گەشەی کردووە. بە کەڵک وەرگرتن لە داتاکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، ئەم ئینفوگرافیکەی خوارەوە گەورەترین هەناردەکارانی جیهان نیشان دەدات.

چین تا ئێستاش کارگەی جیهانە

11 هەناردەکاری سەرەکی جیهان لە ساڵی 2022دا بە بەهای 12.8 تریلیۆن دۆلار کاڵایان هەناردە کردووە. کە زیاترە لە کۆی هەناردەکردنی باقی جیهان کە دەکاتە 12.1 تریلیۆن دۆلار. لیستەکە لە چینەوە دەست پێدەکات کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە گەورەترین هەناردەکاری کاڵا بووە و بە بڕی ٣.٦ تریلیۆن دۆلار کە دەکاتە ١٤%ی کۆی هەناردەکردنی کاڵاکان.

ئاستی هەناردەی وڵاتان
ئاستی هەناردەی وڵاتان

گرنگترین بەرهەمەکانی هەناردەکردنی چین لە ساڵی ٢٠٢٢دا بریتین لە تەلەفۆن (لەوانەش مۆبایلە زیرەکەکان)، کۆمپیوتەر، خوێنەری بینایی، سووڕگەی یەکگرتوو (IC)، دایۆدی پانێڵی خۆر و نیمچە ڕێبەر.

دوو هاوبەشی سەرەکی بازرگانی چین، وڵاتانی دراوسێی چینن،یانی ژاپۆن و کۆریای باشوور. چین پەیوەندی بازرگانی بەرفراوانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا وەک دوو گەورەترین بازاڕی کاڵا لە جیهاندا دامەزراندبوو. بەڵام لەم دواییانەدا گرژییە بازرگانییەکان بووەتە هۆی ئەوەی چین پێگەی خۆی وەک گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەدەست بدات.

ئێستا مەکسیک پێش چین کەوتووە وەک گەورەترین هەناردەکار بۆ ئەمریکا. ئەم گۆڕانکارییە هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵە بەرفراوانەکانی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی کاڵا لە نزیکترین ناوچەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ڕکابەرە جیۆپۆلیتیکییەکان.

بەندەرێکی پێشکەوتوو
بەندەرێکی پێشکەوتوو

ئەمریکا خۆی دووەم گەورەترین هەناردەکاری کاڵایە لە جیهاندا و ساڵانە زیاتر لە ٢ ترلیۆن دۆلار هەناردە دەکات. کەنەدا لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەورەترین کڕیاری هەناردەی ئەمریکا بووە و ١٧%ی کۆی هەناردەکردنی پێکهێناوە. لە دوای ئەویش مەکسیک، چین، ژاپۆن و بەریتانیا دێن. گرنگترین هەناردەکردنی ئەمریکا بریتین لە نەوتی پاڵاوتە، گاز، نەوتی خاو، ئۆتۆمبێل و ئای سی.

ڕوانگەی ناوچەیی بۆ هەناردەکارانی جیهان بەپێی وڵات

لە ڕوانگەی ناوچەییەوە ڕوونە کە ئاسیا بە زیاتر لە 36%ی کۆی هەناردەکردن زاڵە بەسەر بازاڕی بازرگانیدا، لە دوای ئەویش ئەوروپا بە 34% دێت. لە کاتێکدا وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکای باکوور بەرهەمی پیشەسازی و پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوە هەناردە دەکەن، وڵاتانی ئەفریقا و ئەمریکای باشوور بە شێوەیەکی سەرەکی کاڵای سەرەتایی وەک نەوت، زێڕ، ئەڵماس، کاکاو، دار و کانزا بەنرخەکان هەناردە دەکەن.

ڕوانگەی ناوچەیی بۆ هەناردەکارانی جیهان
ڕوانگەی ناوچەیی بۆ هەناردەکارانی جیهان

 

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button