بابەتەکانژینگە

بەکارهێنانی بارانی دەستکرد بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا لە پاکستان

لاهور کە پایتەختی پاکستانە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ١٣ ملیۆن کەسە، یەکێکە لە پیسترین شارەکانی جیهان. لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئاستی کوالێتی هەوا ئەوەندە نزم بوو کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەم شارە قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان داخران. لەم ڕووەوە حکومەتی پاکستان هەفتەی ڕابردوو پیتاندنی هەوری بەکارهێنا بۆ دروستکرنی بارانی دەستکرد لە ١٠ شوێنی شارەکە بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا. هەرچەندە بارانبارینی دەستکرد پێوەرەکانی پیسبوون لە شارەکەدا کەمدەکاتەوە، بەڵام کۆمەڵێک مەترسییشی هەیە.

بۆ ئەوەی هەوری باراناوی دروست بێت، دەبێت پێشتر شێی پێویست لە هەورەکانی بەشی خوارەوەی بەرگەهەوادا هەبێت. لە هاویندا خوێی تێکەڵ بە ئاو لە فڕۆکەوە لەسەر پەچەی هەورەکان دەڕشێنرێت. دوای چەند کاتژمێرێک تەمەکە لەگەڵ هەورەکاندا یەکدەگرێت و دەبێتە هۆی باران بارین. لە وەرزی زستاندا پارچەی یۆدایدی زیو بەکاردەهێنرێت بۆ پیتاندنی هەورەکان.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئەم شێوازە کە بە “شین کردنی ئاسمان” ناسراوە، بۆ هاندانی بارانبارین لە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها چین و هیندستان بەکارهێنراوە.

بەکارهێنانی بارانی دەستکرد بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا لە پاکستان
بەکارهێنانی بارانی دەستکرد بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا لە پاکستان

بەکارهێنانی بارانی دەستکرد بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا

بیلال ئەفزەل، وەزیری ژینگەی پاکستان بە وەکالەت ڕایگەیاند، پیتاندنی هەورەکان سەرکەوتوو بووە. بەڵام دانی بەوەدانا کە بارانبارینەکە کەم بووە، چونکە کوالێتی هەورەکان زۆر باش نەبوون. بە وتەی ئەو، کوالیتی هەوای لاهور بە تەنها چەند ملیمەترێک باران باشتر بووە و پێوەرەکانی کوالیتی هەوای شارەکە (AQI) لە نزیکەی ٣٠٠ بۆ ١٨٩ دابەزیوە. بەڵام ئەم سوودانە تەنها چەند ڕۆژێکی خایاند پێش ئەوەی پیسبوون بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێشووی.

دەسەڵاتدارانی پاکستان پلانیان داناوە لە وەرزی پیسبووندا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک پیتاندنی هەورەکان ئەنجام بدەن. دەردانی گازی گەرمخانەیی لە فڕۆکە بارگاویکەرەکان تەنها یەکسانە بە دوو یان سێ ئۆتۆمبێل و ئەم فڕۆکانە نزیکەی چوار کاتژمێر دەفڕن. بەڵام شارەزایانی کەشوهەوا هۆشدارییان داوە کە پیتاندنی هەورەکان ڕەنگە کاریگەری پێشبینینەکراویشی هەبێت.

زۆر بەکارهێنانی بارانبارینی دەستکرد لەوانەیە ببێتە هۆی زریانی تەپوتۆز یان بارانبارینی بەخوڕ. سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتیی پاراستنی سروشت لە پاکستان دەڵێ، ڕەنگە بە بارانێکی دەستکرد بتوانرێت بەشێوەیەکی کاتی لە پیسبوونی هەوا ڕزگار ببین. بەڵام چارەسەرێکی بەردەوام نییە و ڕەنگە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی کەشوهەوا، ئەمەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆی پیسبوونی زیاتر.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button