بابەتەکانژینگە

هۆشداری زانایان دەربارەی ئاستی سەهۆڵی دەریایی لە ئەنتارکتیکا

ئەنتارکتیکا
ئەنتارکتیکا

 

ناوەندی نیشتمانیی داتاکانی بەفر و سەهۆڵەکانی ئەمریکا دەڵێت: داتاکانی مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن کە سەهۆڵی دەریایی، یان ئاوە بەستووەکانی دەوروبەری ئەنتارکتیکا (Antarctica) گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر نزمتر لە هەموو ئەو زستانانەی کە لەم ناوچەیەوە تۆمارکراون. سەردەمانێک وا بیردەکرایەوە کە ناوچەکە بەرگری لە گەرمبوونی گۆی زەوی هەیە. بەڵام ئێستا داتای نوێ نیگەرانییەکان دەوروژێنێت.

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی: واڵتەر ماهر، کە چاودێری ئاستی سەهۆڵبەندانی دەریاکان دەکات لە سەنتەری نیشتمانی زانیاری بەفر و سەهۆڵ. دەڵێت: ئاستی ئێستا زۆر جیاوازە لە هەموو شتێک کە بینیومانە و بارودۆخەکە نزیکە لە سەرسوڕهێنەر.

ئەو سەهۆڵانەی لەسەر ڕووی زەریای باشوور دەسوڕێنەوە، ئێستا گەیشتووەتە کەمتر لە ١٧ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە. ئەمەش بەو مانایەیە کە قەبارەی سەهۆڵەکە نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کیلۆمەتر چوارگۆشە لە تێکڕای مانگی ئەیلول کەمترە و زۆر لە خوار نزمترین ژمارەی پێوانەییەکانەوەیە لە زستانەکانی پێشوودا. پێویستە بگوترێ لەبەر ئەوەی ئەنتارکتیکا لە نیوەگۆی باشووردایە، لە زستاندا بەسەر دەبات.

 

 

 

دکتۆر مێهیر پێشبینی ناکات ئاستی سەهۆڵەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە. لە ئێستادا زانایان هەوڵدەدەن هەموو ئەو هۆکارانە دەستنیشان بکەن کە بەشدارن لەم دابەزینە بەرچاوەی ئاستی سەهۆڵبەندان.

کەمبوونەوەی گەورەی سەهۆڵی جەمسەری باشوور جێگەی نیگەرانییە

شارەزایانی جەمسەرەکان دەڵێن کە جەمسەری باشووری ناسەقامگیر دەتوانێت لێکەوتەی گەورەی بۆ جیهان هەبێت؛ چونکە سەهۆڵە گەورەکانی ئەم خاکە و دەوروبەری ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ڕێکخستنی پلەی گەرمی هەسارەکەدا.

ئەنتارکتیکا
ئەنتارکتیکا

دکتۆر کارۆلین هۆڵمز لە لێکۆڵینەوەی جەمسەری باشووری بەریتانیا ڕوونی دەکاتەوە. کە ئەگەری زۆرە کاریگەرییەکانی دابەزینی سەهۆڵی دەریاکان دەربکەوێت لەگەڵ چوونە ناو هاوینەکانی ئەنتارکتیکا. پێشبینی دەکرێت لە هاوینی جەمسەری باشووردا خولگەیەکی نەبڕاوی توانەوەی سەهۆڵ ببینین.بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە سەهۆڵە سپییەکان تیشکی خۆرێکی زۆر بەرجەستە دەکەن، توانەوەیان ڕەنگی تۆخی زەریاکان دەردەخات، کە زیاتر ڕووناکی و گەرمی هەڵدەمژێت. لە ئەنجامدا سەهۆڵ زیاتر دەتوێتەوە.

ئایا ئێمە زەبەلاحی جەمسەری باشوور بەئاگا دێنین، پرۆفیسۆر مارتن سیگەرت، زانای سەهۆڵبەندان لە زانکۆی ئێکستەر دەڵێت. ئەو پێی وایە گۆڕانکارییەکانی ئەم ناوچەیە دەتوانن کارەساتێکی تەواو بۆ جیهان بهێنن.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

2 بۆچوونەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button