بابەتەکانزانیاری گشتی

حەوت سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان

حەوت سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان:

دەبێ دەستەواژەی حەوت سەرسوڕهێنەرەکانی جیهانتان بیستبێت و ڕەنگە تەنانەت بتوانی ناویان بهێنیت. لە ساڵی 2001 ڕێکخراوێک بە ناوی دامەزراوەی حەوت سەرسوڕهێنەری نوێ پرسیاری لە خەڵک کرد، کام لە سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان دەخەیتە لیستی نوێیەوە. ملیۆنان کەس وەڵامی ئەم پرسیارەیان دایەوە و زۆربەی وەڵامەکان لەوە کۆنتر بوون کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە. دواجار دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لە ساڵی 2007، لیستی کۆتایی ڕاگەیەندرا. لەگەڵمان بن بۆ ناسینی لیستی کۆتایی حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان.

۱- کۆلۆسیۆم | The Colosseum

کۆلۆسیۆم
کۆلۆسیۆم

ناوێک کە زیاتر لە بژاردەکانی تر هەمووانی سەرسام کرد. چونکە تەمەنی جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ سەرسوڕهێنەرە کۆنەکان نەبوو. بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا پێکهاتەیەکی دێرینە کە لە کتێبی گینس تۆمار کراوە وەک گەورەترین شانۆی ئەمفی لە جیهاندا. توانای وەرگرتنی لە نێوان ٥٠٠٠ بۆ ٨٠٠٠ کەس بووە و ٨٠ دەرگای چوونە ژوورەوەی هەبووە. کۆلۆسیۆم لە ساڵی ٨٠ی زایینی تەواو بووە و بووە یەکەم شانۆی هەمیشەیی لە ڕۆما. هەرچەندە ئەمڕۆ زۆربەی خەڵکی جیهان بە مێژووی خوێناوی گلادیاتۆرەکان دەیزانن. ئەم بینایە دەکەوێتە شاری ڕۆما لە ئیتاڵیا.

۲- ماچو پیچو | Machu Picchu

ماچو پیچو
ماچو پیچو

ئەم بینایە دەکەوێتە وڵاتی پیرۆ. ماچو پیچو (شارە ونبووەکەی ئینکاکان) لە سەدەی پازدەهەمدا بۆ ئیمپراتۆری ئینکا دروستکراوە. دوای ١٠٠ ساڵ دوای شکستی ئینکاکان بەرامبەر ئیسپانیا وازی لێ هێنرا. بەهۆی بەرزییەکەی (2430 مەتر لە ئاستی دەریاوە) و دووری 80 کم لە کوسکۆوە، پایتەختی ئینکاکان لە هێرشەکانی شەڕ ڕزگاری بوو و لەناو نەچوو. دواجار لە ساڵی ١٩١١ مێژوونووسێکی ئەمریکی توانی بە جیهان بناسێنێت. ساڵانە زیاتر لە نیو ملیۆن گەشتیار سەردانی ماچو پیچو دەکەن.

۳- پێترا | Petra

پێترا
پێترا

پێترا شارێکی مێژووییە لە باشووری عومان کە سەردەمێک پایتەختی نەباتییەکان بووە. دروستکردنی ئەم بینایە بە ڕووبەری ٢٦٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ساڵی ٣١٢ پێش زایین تەواو بووە. ئەم شوێنەوارە یەکێکە لەو حەوت سەرسوڕهێنەرە نوێیەکە. تەنانەت ئەگەر زۆر حەزت لە شتە کۆنەکان و مێژوو نەبێت، ڕەنگە پێترات لە فیلمی The Last Cursed لە زنجیرە فیلمی Iniana Jones بینیبێتت.

ئەم شارە زەبەلاحە بە تەواوی دەکەوێتە ناو دڵی شاخەکانەوە. ناوەکەی لە زمانی یۆنانیدا بەرد دێت. ئەو بەردانەی شارەکە تێیدا هەڵکەوتووە ڕەنگیان سوور یان پەمەییە. ناوی ڕەسەنی شاری سەلاح ئەوە بووە کە ڕۆمییەکان ناوەکەیان وەرگێڕاوە بۆ زمانی خۆیان. ئەمڕۆ پێترا بەناوبانگترین شوێنی گەشتیارییە لە ئوردن.

۴- تاج مەحاڵ | Taj Mahal

تاج مەحاڵ
تاج مەحاڵ

تاج مەحال یەکێک بوو کە هەمووان پێشبینیان دەکرد بخرێتە لیستی حەوت سەرسوڕهێنەری نوێی جیهانەوە. گۆڕێکی شایستە و سەرنجڕاکێش کە لە ساڵی ١٦٤٧ی زایینی تەواو بووە. ئەم بینایە بە فەرمانی شاجەهان پێنجەمین ئیمپراتۆری گورکان لە هیندستان بۆ یادی هاوسەرەکەی ئەرجەمەند بنو بێگم ناسراو بە مومتاز مەحاڵ کە لە ساڵی ١٦٣٢ لە کاتی شەڕێکدا لە کاتی منداڵبووندا کۆچی دوایی کردووە. هەروەها شاجەهان دوای مردنی هەر لەوێ بەخاک سپێردرا. جێگای سەرنجە ١٨ ساڵ بەسەر مومتاز مەحاڵ و شاجەهان بەیەکەوە ژیاون و ١٤ منداڵیان بووە. ٧ منداڵەکەیان ڕزگاریان بووە. مومتاز مەحاڵ کە تەمەنی تەنها ٣٩ ساڵ بوو کاتێک کۆچی دوایی کرد، داوای لە هاوسەرەکەی کرد کە دوای مردنی هاوسەرگیری نەکات و ئەم گۆڕەی بۆ دروست بکات.

۵- پەیکەری مەسیح | Cristo Redentor

پەیکەری مەسیح؛ حەوت سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان

ئەم پەیکەرە گەنجترین بینایە لە لیستی حەوت سەرسوڕهێنەری نوێی جیهاندا. بەرزی ئەم پێکهاتە ٣٩.٦ مەتر و درێژی قۆلەکانی ٢٨ مەترە . ئەمڕۆ بووەتە هێمای شاری ڕیۆ لە بەرازیل. پەیکەرەکە لەسەر لوتکەی چیای کۆرکۆڤادۆ کە بەرزییەکەی ٧١٠ مەترە دروستکراوە. ئەم پەیکەرە ٦٣٥ تۆنە لە ساڵی ١٩٣١ دروستکراوە. بیرۆکەی دروستکردنی پەیکەرێک لەسەر لوتکەی شاخی کوکووادو بۆ یەکەمجار لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٨٥٠دا پێشنیارکرا.

کاتێک قەشەیەک بە ناوی پێدرۆ ماریا بۆس داوای لە شازادە ئیزابێل کرد کە پارەی دروستکردنی ئەم پێکهاتە ئایینییە دابین بکات. پاوڵ لاندۆڤسکی، پەیکەرتاشی فەرەنسی، لەگەڵ ئەندازیارێکی بەڕازیلی بە ناوی هیتۆر دا سیلڤا کۆستا، بە هاوکاری ئەلبێرت کاکۆت، بەشدارییان لە دروستکردنی ئەم پەیکەرەدا کردووە.

۶- دیواری مەزنی چین | Great Wall of China

دیواری مەزنی چین؛ حەوت سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان

وەک هەموومان دەزانین و چەندین جار ناوەکەیمان بیستووە، ئەم دیوارە گەورەترین و درێژترین دیوارە لە جیهاندا. دروستکردنی دیوارەکە لە نێوان سەدەی پێنجەم و هەشتەمی پێش زایین دەستی پێکردووە. مەبەست لە دروست کردنی پاراستنی سنوورەکانی وڵات بوو لە هێرشەکانی دوژمن. هەروەها لە نێوان ئەم دیوارانەدا تاوەری ئاگرکوژێنەوە و قەڵای سنووری دروستکراون. لەم ساڵانەدا دوکی جیاواز دیواری جیاوازیان دروستکرد تا لە ساڵی ٢٢١ پێش زایین ئیمپراتۆر یەکیان گرت و دیوارەکان بەیەکەوە گرێدرابوون.

ئەمڕۆ ئەم دیوارە درێژییەکەی ٧٣٠٠ کم. بەرزی دیوارەکە دەگاتە ١٠ مەتر. دیواری گەورەی چین بەرجەستەی حیکمەت و ئازاری ملیۆنان چینییە لە چینی کۆن. ئیدیعای هەڵە کە ساڵانێکە لەنێو خەڵکدا دەربڕدراوە ئەوەیە کە دیواری گەورەی چین لە مانگەوە بە چاوی ڕووت دەبینرێت. کە لە نێو خەڵکدا باو و ئاساییە سەرەڕای ئەوەی هەرگیز لەلایەن کەشتیوانەکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

۷- چیچن ئیتزا | Chichén Itzá

چیچن ئیتزا
چیچن ئیتزا

ئەم هەرەمەی مایاکان چەند سەد ساڵێک پێش ئەوەی کریستوفر کۆلۆمبۆس ئەمریکا بدۆزێتەوە دروستکراوە. مانای ڕستەیی ناوەکەی لە تەنیشت دەمی بیری ئیتزادایە (ئیتزا لە زمانی ماددا بە واتای سیحراوی دێت). شوێنەوارناسەکان پێیان وایە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر. شاری چیچن ئیتزا پایتەختی یەکێک لە پاشاکانی مایا بوو لەو سەردەمەدا. ئەم کارە کە ئەمڕۆ دەکەوێتە مەکسیک، لە لیستی حەوت سەرسوڕهێنەری نوێی جیهاندا جێگیرکرا.

 

Ismail nadimi

خوێندکاری زانستی ئەندازیاری دارستان لە زانکۆی سنە

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button