بابەتەکانتەکنەلۆجیا

تاقیکردنەوەی یەکەمین شەمەندەفەری هایدرۆجینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سعودیە

“عەبدولعەزیز بن سەلمان”، وەزیری وزەی سعودیە، دوێنێ لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕیاز ڕایگەیاند، یەکەمین شەمەندەفەری هایدرۆجین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەفتەی داهاتوو بە شێوەیەکی تاقیکاری دەست بە کارەکانی دەکات. ئەم کارە بە ئاراستەی هەنگاونان بەرەو گواستنەوە بە پیسبوونی کەمتر ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وەزیری وزەی سعودیە لە کۆبوونەوەی “هەفتەی کەشوهەوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا”ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕیاز ڕایگەیاند: “[ئەم شەمەندەفەرە هایدرۆجینە] هەفتەی داهاتوو دەست بە تاقیکردنەوەکانی دەکات، و هیوادارین ئەم تاقیکردنەوە بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بێت”… ئێمە بۆ یەکەمجار شەمەندەفەرێکی هایدرۆجینمان دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”

عەبدولعەزیز بن سەلمان هەروەها ڕایگەیاند کە سعودیە میکانیزمێکی متمانەپێکراو و شەفاف و گونجاو بۆ بازاڕی ناوخۆیی خۆی دەخاتە بازاڕەوە؛ بەڵام زانیاری زیاتر لەسەر ئەم میکانیزمە و ئەرکەکانی نەدرا.

عبدالعزیز بن سلمان
عبدالعزیز بن سلمان
سعودیە بەرەو ئامانجە ژینگەییەکان هەنگاو دەنێت

خستنەبازاڕی ئەو شەمەندەفەرە هایدرۆجینییە هەنگاوێک دەبێت لەگەڵ “ستراتیژی نیشتمانی گواستنەوە و لۆجستیکی” (NTLS)ی سعودیە. کە ئامانجی دابینکردنی ژێرخانی لۆجستی و گواستنەوەی وڵاتەکەیە لەسەر ڕێگای گەشەسەندنی ئابووری.

بەکارهێنانی سووتەمەنی هایدرۆجین لە هێڵی ئاسن سوودی جۆراوجۆر بۆ ژینگە و کارەکانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بە بەراورد لەگەڵ سووتەمەنی بەردینی، ئەم شەمەندەفەرانە پیسبوونی زۆر کەمتر بەرهەم دەهێنن. جگە لەوەش دەتوانرێت هایدرۆجین لەناو خودی شەمەندەفەرەکاندا هەڵبگیرێت لەسەر ئەو ڕێگایانە بەکاربهێنرێت کە کارەبا بوونی نیە.

سعودیە لە مانگی ئەیلولی 2022 لەگەڵ کۆمپانیای زەبەلاحی گواستنەوەی فەرەنسی ئەلستۆم یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی گیراوەی شەمەندەفەری سووتەمەنی هایدرۆجین بۆ ئەو وڵاتە.

زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەدوای ڕێگەی نوێ و پاکتردا دەگەڕێن بۆ بەکارهێنانی هێڵی ئاسن. یەکێک لەو شێوازانە بەکارهێنانی سووتەمەنی هایدرۆجینییە، کە سعودیە بەرەو ئەوە دەڕوات. پێشتر شەمەندەفەرێکی سووتەمەنی هایدرۆجینی بە خێرایی 160 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە چین دەستی بە کارکردن کردبوو. لەو کاتەدا دەگوترا ئەم شەمەندەفەرە خێراترین شەمەندەفەری سووتەمەنی هایدرۆجینە لە جیهاندا.

 

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button