بابەتەکانتەندروستی

جەڵتەی دڵ چییە و چۆن ڕوودەدات و هۆکار و نیشانەکانی چین؟

زانینی هۆکار و نیشانەکانی جەڵتەی دڵ یارمەتیت دەدات لە ساتەوەختە گرنگەکاندا ببیتە فریادڕەسی مرۆڤ. بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نەخۆشییەکانی دڵ ٣٢ لە سەدی سەرجەم گیانلەدەستدانەکان لە جیهاندا پێکدەهێنن. لەم ڕێژەیەدا ٨٥ لە سەدی مردنەکان پەیوەندییان بە جەڵتەی دڵەوە هەبووە. ئەم بابەتە بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی بتوانیت لەو ساتانەی کە زۆربەی خەڵک تەنها بینەرن، فریشتەیەکی ڕزگارکەر بیت.

جەڵتەی دڵ چییە؟

جەڵتەی دڵ کاتێک ڕوودەدات کە خوێنی پێویست بە ماسولکەکانی دڵ نەگات. ئەم ئاڵۆزییە بە ئینفەکتی ماسولکەکانی دڵیش (Myocardial infarction) ناسراوە و لەناکاو تووشی کەسەکە دەبێت. جەڵتەی دڵ دۆخێکی نائاساییە و ئەگەر لە کاتی خۆیدا ڕێکاری پزیشکی نەگیرێتەبەر، ژیانی نەخۆشەکە دەکەوێتە مەترسییەوە. تا تێکچوونی گەیاندنی خوێن بۆ دڵ زیاتر کات بخایەنێت، زیانەکانی دڵ زیاتر دەبن.

جەڵتەی دڵ چۆن ڕوودەدات؟

جەڵتەی دڵ بەزۆری کاتێک ڕوودەدات کە گیران لە خوێنبەرەکانی تاجی دڵدا هەبێت. لەوانەیە بپرسیت بۆچی و چۆن خوێنبەرەکان دەگیرێن؟ یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی ئەم ئاڵۆزییە چەوری خوێن یان کۆلیسترۆڵە. کۆلیسترۆڵ بە دوو شێوەی HDL و LDL لە پشکنینی خوێندا دەردەکەوێت.

بەرزبوونەوەی ئاستی LDL دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ. هەروەها LDL بە چەوری خراپ لە خوێندا یان چەوری پڕۆتینی چڕی کەم ناسراوە. لەم حاڵەتەدا چەوری زیادە لە خوێنبەرەکانی خوێندا دەنیشێتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی پلاکتەکانی خوێن. پلاکتەکان بەربەستێکن لە ڕێگەی ڕۆیشتنی خوێن لە خوێنبەرەکاندا و دەبنە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان. ئەمەش ڕێڕەوی ناوەوەی خوێنبەرەکان سنووردار و تەسک دەکاتەوە و گەیاندنی خوێن بۆ دڵ تێکدەچێت. لەم حاڵەتەدا دەوترێت ڕەقبوونی خوێنبەرەکان ڕوویداوە.

هەندێک جار، پلاکتەکانی خوێن دەتوانن شی ببنەوە و بنەمای خوێن مەین دروست بکەن. خوێن مەینەکە دەچێتە دڵ و مێشک و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک.

جۆرەکانی جەڵتەی دڵ:

لەمانەی خوارەوەدا جۆرەکانی جەڵتەی دڵتان پێ ئاشنا دەکەین:

جۆرەکانی جەڵتەی دڵ

گرژبوونی خوێنهێنەری تاجی (unstable angina):

لەم حاڵەتەدا نەخۆشەکە ڕووبەڕووی جەڵتەی دڵی توندی تاجی دەبێتەوە. لەوانەیە ئازاری سنگ لە کاتی پشوودان ڕووبدات، نەخۆشەکەش بۆ ماوەیەکی درێژتر هەست بە ئازار دەکات. چارەسەری ئەم نەخۆشییە دڵە بە دەرمان و پشوودان ناکرێ. بە پێچەوانەی ئەنجینا ناجێگیر، ئەنجینا جێگیر هەیە. لەم حاڵەتەدا ڕوودانی نیشانەکانی نەخۆشی پەیوەندی بە چالاکیی جەستەییەوە هەیە. واتە نیشانەکان کاتێک دەردەکەون کە چالاکییە جەستەییەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی دیاریکراو.

ئینفەکتی ماسولکەکانی دڵ (STEMI):

لەم حاڵەتەدا یەکێک لە خوێنبەرە سەرەکییەکانی دڵ تێکدەچێت. ئەم خوێنبەرانە ڕێگە بە خوێن دەدەن ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکان بۆ ماسولکەکانی دڵ دابین بکات. ئەم نەخۆشییە دەتوانێت توند بێت. لەم حاڵەتەدا ئەگەری ناڕێکی لێدانی دڵی ژێرپەنجەییش هەیە. ئەمەش مەترسی وەستانی دڵ زیاد دەکات.

ئینفەکتی ماسولکەکانی دڵ (NSTEMI):

لەم حاڵەتەدا نەخۆشی دڵ چڕییەکی مامناوەندە. لەو ماوەیەدا خوێنبەرێکی خوێن بەشێکی دەگیرێت. بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە کە هیچ مەترسییەک بۆ نەخۆشەکە نییە. نیشانەکانی ئەم جۆرەیان هاوشێوەی جۆرە توندەکەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە بە خێرایی چارەسەری نەخۆشییەکە بکرێت.

نیشانەکانی جەڵتەی دڵ:

  • ئازاری سنگ (ئەنجینا)
  • هەناسەتەنگی
  • هەستکردن بە سەرگێژخواردن
  • سەر سووک بوون
  • هێڵنج
  • ڕشانەوە
  • کۆکە
  • ئارەقی سارد
  • هەستێکی زۆر بە دڵەڕاوکێ
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ

هۆکارەکانی جەڵتەی دڵ:

هۆکاری جەڵتەی دڵ بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی بە نەخۆشی تاجی خوێنبەرەکان یان CHDەوە هەیە. لەو ماوەیەدا ئەو خوێنبەرە سەرەکیانەی کە بەرپرسن لە دابینکردنی خوێن بۆ دڵ تێکدەچن ئەم تێکچوونە (ڕەقبوونی خوێنبەرەکان) بەزۆری بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن و دروستبوونی پلاکێتی خوێن ڕوودەدات. جگەرەکێشان، خۆراکی ناتەندروست، کەمکردنەوەی وەرزشی ڕێکوپێک، زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی خواردنەوە کحولیەکان، بەرزی پەستانی خوێن و تەنانەت نەخۆشی شەکرە لەو هۆکارانەن کە دەتوانن بنەمای ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دابین بکەن.

جەڵتەی دڵ دەتوانێت بەهۆی خوێن مەین بێت. پلاکێتەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دروستبوونی خوێن مەینەکان. ئەگەر شی ببنەوە، ئەوا ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە ئەنجامدا دروست دەبن دەبنە هۆی مەینی خوێن. لەگەڵ جوڵەی مەینەکە بەرەو دڵ، خوێن تێکدەچێت و لە ئەنجامدا جەڵتەی دڵ ڕوودەدات.

لە حاڵەتی ڕوودانی جەڵتەی دڵ چی بکەین؟

  • دەستبەجێ پەیوەندی بە خزمەتگوزاری فریاکەوتنەوە بکە. کارمەندانی فریاکەوتن دەتوانن لە ڕێگای نەخۆشخانە دەست بە چارەسەرکردن بکەن.
  • واز لە هەر چالاکیەک بێنن. لە هەر دۆخێکدا کە ئاسوودە دەبیت دابنیشە یان پاڵ بکەوە.
  • نایترۆگلیسیرین بخۆ. ئەگەر نایترۆگلیسیرین بەکاردەهێنیت، ژەمی ئاسایی وەربگرە.
  • ئەسپرین بخۆ. ئەگەر حەساسیەتت بە ئەسپرین نەبوو، ئەوا یەک حەبی ٣٢٥ میلی گرام یان دوو حەبی ٨١ میلی گرام بخۆ.
  • ئارام بگرن و چاوەڕوان بن. لەکاتێکدا چاوەڕێی هاتنی یارمەتی دەکەیت، فێنک و ساردی خۆت بهێڵەرەوە.
  • لیستی دەرمانەکانت لە جزدان، دەفتەر، یان مۆبایلەکەتدا هەڵبگرە.

نیشانەکانی وەستانی دڵ:

  • لەدەستدانی هاوسەنگی و دابەزینی لەناکاو
  • بێ پەستانی خوێن
  • نەبوونی هۆشیاری
  • ئازار لە ناوچەی سنگ
  • هەناسەتەنگی
  • لێدانی دڵ
  • لاوازی

وەستانی دڵ

ئەگەر نیشانەکانی وەستانی دڵت بینی، ئەم کارانەی خوارەوە ئەنجام بدە:

  • دەستبەجێ پەیوەندی بە خزمەتگوزاری فریاکەوتنەوە بکە.
  • دەست بکە بە ئەنجامدانی CPR. CPR واتە هەناسەدانی دەستکرد یان زیندووکردنەوەی دڵ و سییەکان. ئامانج لێی ئەوەیە خوێن و ئۆکسجین لە جەستەی نەخۆشەکەدا بمێنێتەوە و پەپولەی هەبێت. کات دوای وەستانی دڵ زۆر گرنگە. ٤ بۆ ٦ خولەک دوای ئەم ئاڵۆزییە بە کاتێکی زێڕین دادەنرێت. ئەگەر لەم ماوەیەدا بتوانی CPR بە شێوەیەکی دروست ئەنجام بدەیت، ئەگەری ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکە و ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی ئاستی ئۆکسجین لە جەستەدا هەیە. بۆیە ئەگەر هێشتا فێری CPR نەبوویت، دڵنیابە لەوەی فێری دەبیت. چونکە لە کاتە سەختەکاندا دەتوانیت ژیانی مرۆڤێک ڕزگار بکەیت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button