بابەتەکانتەندروستیزانیاری گشتی

ڤیتامین D چییە و كەمی ڤیتامین D دەكرێت ببێتە هۆی چی؟

ڤیتامین D ماددەیەکی خۆراکی سەرەکیە کە بە ڤیتامینی تیشکی خۆر ناسراوە کە لەڕێگەی بەرکەوتنی خۆر و سەرچاوەی خۆراکی و تەواوکەری خۆراکەوە دەست دەکەوێت. ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لەزۆرلايەنی تەندروستیدا. وەک تەندروستی ئێسک وکارکردنی بەرگری لەش و زۆر شتی تر.

هەندێک لێکۆڵینەوە دەريدەخەن کە نزیکەی 48%ی دانیشتوانی جیهان ئاستی ڤیتامین D یان لە خوێندا کەمە. ڤیتامین D3 بەتەواوکەرێکی بژاردەی سەلامەت و گونجاو دادەنرێت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە دابینکردنی پێداویستییەکانت. بە تایبەت ئەگەر مەترسی کەمی ڤیتامینت لەسەرە.

لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن ڤیتامین D3 دەتوانێت سوود بە تەندروستی بگەیەنێت:

  • ده توانيت پێداویستییەکانتان دابین بکات
  • نیگەرانییە کان کەمبکاتەوە
  • کاریگەرییە نەرێنيەکان نەهێڵێت
  • ڤیتامین D3 پێویستە بۆ هەڵمژین و بەکارهێنانی کالیسیۆم و فۆسفۆر، کە زۆر گرنگن بۆ پاراستنی ئێسکەکان وبەهێزکردنيان
  • ڤیتامین D3پێویستە بۆ گەشەی ئێسک و بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ئێسک، پرۆسەیەکی جەستەییە کە بریتییە لە لابردنی شانە کۆنەکانی ئێسک لە ئێسکەپەیکەر و دروستبوونی شانە نوێیەکانی ئێسک
  • ئەم ڤيتامينە گرنگە بۆ تەندروستی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە نەخۆشی

كەمی ڤیتامین D دەكرێت ببێتە هۆی چی؟

کەمی ڤیتامین D دەتوانێت ببێتە هۆی ڕوودانی هەندێک حاڵەتی خراپ ، وەک هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی، هەروەها مەترسی هەندێک هەوکردنی تر وەک کۆڤيد و ئەنفلۆنزا. هەندێک جار ڕەنگە هۆکاری قەڵەوی پەیوەندی بە کەمبوونەوەی ئاستی ڤیتامین Dەوە هەبێت. هەروەها پێدەچێت ڤیتامین D کاریگەری لەسەر کێشی جەستە هەبێت لەڕێگەی ڕێکخستنی گەشەی خانە چەورییەکان و گۆڕینی دەربڕینی هەندێک چین و ئاستی ئەو هۆرمۆنانەی کە کاریگەرییان لەسەر برسێتی هەیە. باری دەروونی ڕێکدەخات، شلایگەر دەڵێت: ڤیتامین D3 بەشدارە لە بەرهەمهێنان و ڕێکخستنی گواستنەوە دەمارییەکانی وەک سیرۆتۆنین کە گرنگە بۆ ڕێکخستنی باری دەروونی.

ڤیتامین D3 بە ​​شێوەیەکی سروشتی لە کام خواردنانەدا هەيە؟

ڤیتامین D3 لە کام خواردنانەدا هەيە

  • ماسی چەور
  • زەردێنەی هێلکە
  • پەنیر
  • جگەری گۆشتی مانگا

لە هەر ژەمێکیشدا بڕێکی کەم لە ڤیتامین D3 بوونی هەیە. هەرچەندە ڤیتامین D3 لە تەواوکەرەکان و چەندین سەرچاوەی خۆراکدا هەيە بەڵام دەتوانیت بە بەرکەوتنی بەردەوامی خۆر پێداویستییەکانتان دابین بکەیت. ئەمەش لەبەر ئەوەی پێست لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەیی لە تیشکی خۆرەوە ڤیتامین D بەرهەم دەهێنێت.٢٠ خولەک يان زياتر بەرکەوتنی تيشکی خۆرلەسەر دەموچاو و قۆڵ و بەگشتی بەسە بۆ وەرگرتنی ڤيتامينی تەندروست لە پێستدا. دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرين هەندێک هۆکار دەتوانن کاريگەريان هەبێت کە پێست چەندە پێويستی بە ڤيتامين هەيە وەک ڕەنگی پێست و تەمەن هەروەها شوێن و گۆرينی وەرز و کاتی ڕۆژەکەت کە چەندە ڤيتامين بەرهەم دەهێنێت.

چی بکرێت پێش بەکارهێنانی تەواوکەريە ڤيتاميناتەکان؟

تەواوکەری ڤیتامین D

باشتر وایە پێش دەستپێکردنی تەواوکەرييە ڤيتامينيەکان لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکەیت، بەتایبەتی ئەگەر دەرمانی تر دەخۆیت یان هەر حاڵەتێکی تەندروستی بنەڕەتیت هەیە. تەواوکەری ڤیتامین D لەوانەیە کارلێک لەگەڵ هەندێک دەرماندا بکات، لەوانە کۆرتیزۆل و دەرمانی گرژبوون یان بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ. هەروەها تەواوکەرە خۆراکییە ژەمە بەرزەکان ڕەنگە بۆ ئەو کەسانە گونجاو نەبن کە حاڵەتی تەندروستی تایبەتیان هەیە، وەک زیادبوونی پاراتایرۆید، سارکۆئیدۆزیس یان نەخۆشی گورچیلە.

 

وەرگێران و ئامادە کردن: بينای بەهادين

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button