بابەتەکانتەکنەلۆجیا

یەکەمین کارگەی تەواو یەکپارچەی بەرهەمهێنانی پانێڵی خۆری لە ئەمریکا دەستی بە کار کرد

کۆمپانیای Qcells بە فەرمی دەستی بە بەرهەمهێنانی خانە خۆرەکییەکان (Solar Cells) کردووە لە دامەزراوە نوێیەکەی لە شاری کارترسڤیل، سەر بە ئیالەتی جۆرجیا. ئەم پرۆژەیە وەک یەکەمین کارگەی تەواو یەکپارچەی بەرهەمهێنانی پانێڵی خۆری لە ئەمریکا ناسێنراوە. چونکە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان، لە ماددەی سەرەتایی تا ماژوولی کۆتایی، لە هەمان شوێندا ئەنجام دەدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی Interesting Engineering، کاتێک کارگەکە بە تەواوی بگاتە ئاستی بەرهەمهێنانی دیاریکراو، ساڵانە 3.3 گیگاوات خانەی خۆری، هەروەها 3.5 گیگاوات ماژوولی خۆری بەرهەم دەهێنێت. ئەم بڕە بەرهەمەش دەتوانێت پێداویستی کارەبای نزیکەی 1.3 ملیۆن ماڵی ئەمریکی دابین بکات.

لە ئێستادا بەشی کۆکردنەوەی ماژوولەکان بە تەواوی کار دەکات و ڕۆژانە نزیکەی 16,700 پەنێڵی خۆرەکی بۆ بازاڕ دەنێرێت. هەروەها Qcells ئاماژەی داوە کە بە هەژمارکردنی بەرهەمی کارخانەی ترەکەی لە شاری دالتن، توانای گشتی بەرهەمهێنانی ماژوولی کۆمپانیا لە ناو ئەمریکا دەگاتە 8.6 گیگاوات لە ساڵێکدا.

ئەندی پارک، بەڕێوەبەری گشتی Qcells، دەڵێت بەرهەمهێنانی یەکەم خانە خۆرییەکان لە کارترسڤیل خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ کۆمپانیاکە و هەروەها بۆ پیشەسازی ئەمریکا بە گشتیی. بە وتەی ئەو، ئەم ناوەندە بەزوویی دەبێتە گەورەترین کارخانەی چالاکی بەرهەمهێنانی خانەی خۆر لە مێژووی ئەمریکادا. هەروەها بە بەرهەمهێنانی پێکهاتە سەرەکییەکان لە ناوخۆدا، دڵنیایی دەداتە کڕیاران کە چیتر کاریگەرییان لەسەر نابێت بەهۆی پچڕانی زنجیرەی دابینکردنی جیهانی و هەڵاوسان کە بەهۆی باجی هاوردەکردنەوە دروست دەبێت.

یەکەمین کارگەی تەواو یەکپارچەی بەرهەمهێنانی پانێڵی خۆری لە ئەمریکا

بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئەم پێکهاتانە وابەستەیی بە هاوردەی دەرەکی کەم دەکاتەوە. هەروەها یارمەتیدەری پاراستنی زنجیرەی دابینکردن دەبێت لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی بازاڕی جیهانی و گۆڕانکاریی باج و گومرک.

کۆمپانیای Qcells
کۆمپانیای Qcells

لە هەمان کاتدا، ئەم وەبەرھێنانە دەرفەتی بەکارهێنانی پاڵپشتییە باجییە فیدراڵییەکان بۆ پەرەپێدەران دابین دەکات و هەزاران هەلی کاری نوێ دروست دەکات. پێشبینی دەکرێت دوو کارخانەی کارترسڤیل و دالتن بە یەکەوە نزیکەی 4 هەزار کرێکار دامەزرێنن. پێشبینی دەکرێت لەنێویاندا نزیکەی 3800 هەلی کاری ڕاستەوخۆ لە سەرانسەری ناوچەکە دروست ببێت.

بەڕێوەبەرانی Qcells دەڵێن ئەم دامەزراوەیە یەکەم جۆری خۆیەتی لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵی ڕابردوودا. هەروەها گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی پانێڵی خۆرە لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکادا.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button