بابەتەکانتەندروستیگرنگ

نەخۆشی مەلاریا چییە و هۆکار و نیشانەکانی چین؟

مەلاریا نەخۆشییەکی مشەخۆری باو و لە ڕێگەی پێوەدانی مێشوولەیەکی تووشبووەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. مشەخۆری پرۆتۆزۆئای پلازمۆدیۆم لە خوێنی مرۆڤدا هۆکاری سەرەکی مەلاریایە، کە بە نیشانەکانی وەک سکچوونی توند و تایەکی بەرز و لەرز خۆی دەردەخات. ساڵانە ٢١٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن و ٦٠٠ هەزار کەسیشیان گیان لەدەست دەدەن. لە درێژەی ئەم بابەتە لەگەڵمان بن بۆ زانیاری زیاتر لەسەر نەخۆشی مەلاریا و هۆکار و نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە.

نەخۆشی مەلاریا چییە؟

مەلاریا یان تای نۆبا نەخۆشییەکی مشەخۆرییە کە بەهۆی چوونە ژوورەوەی مشەخۆرێکی تاک خانەیی کە پێی دەوترێت پلازمۆدیۆم بۆ ناو خوێن دروست دەبێت. لە ڕاستیدا پێوەدانی مێشوولەی ئەنۆفیلیس ئەم نەخۆشییە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ. پاشان پلازمۆدیۆم دەچێتە ناو خڕۆکە سوورەکانی خوێن و لەوێ گەشە دەکات. دوای زۆربوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەشکێنێت و نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەردەکەون. ئەم نەخۆشییە جۆری جیاوازی هەیە، دوو جۆری باو لە کوردستان بریتین لە ڤیڤاکس، فالسیپارۆم. توندترین و مەترسیدارترین جۆری فالسیپارۆمە.

ئانۆفیلیس جۆرێکە لە مێشوولە کە مەلاریا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازێتەوە. هەموو مێشوولەی ئەنۆفیلیس هەڵگری مەلاریا نین، بەڵام ئەگەر گاز لە کەسێکی تووشبوو بە مەلاریا بگرێت، تووشی نەخۆشییەکە دەبن.

نیشانەکانی نەخۆشی مەلاریا

یەکەم نیشانەکانی ئەو کەسەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت، هەستکردنە بە سەرما و لەرز، کە بە تا و دواجار ئارەقکردنەوە کۆتایی دێت. ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی دروستبوونی تایەک کە لە منداڵدا ناوەستێت، ئەمەش پێی دەوترێت هێرشی مەلاریا. نیشانەکانی تری ئەم نەخۆشیە بریتین لە:

  • سەرئێشەی بەردەوام
  • سکچوون و ڕشانەوە
  • ماندوێتی زۆر و ئازاری ماسولکەکان
  • ئازاری سنگ یان سک
  • کۆکە
  • ئارەقکردنەوە

کەمخوێنی خانەی داسی و مەلاریا

نیشانەکانی کەمخوێنی خانەی داسی لە کەسانی تووشبوو بە مەلاریا بریتین لە تا و کاڵبوونەوە و زەردوویی. پەیوەندی نێوان مەلاریا و کەمخوێنی خانەی داسی ئەوەیە کە ئەگەر مێشوولەیەک کە میکرۆبی مەلاریای هەڵگرتووە، کەسێک بگرێت کە تایبەتمەندی خانەی داسی هەیە، ئەگەری تووشبوون بەو کەسە نییە وەک کەسێک کە نەخۆشی خانەی داسی نییە.

کەمخوێنی خانەی داسی
کەمخوێنی خانەی داسی

ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەو کەسانەی تایبەتمەندی خانەی داسییان هەیە، هێشتا خڕۆکە سوورەکانی خوێنیان هەیە کە لەلایەن سووڕی مەلاریاوە هێرش نەکراونەتەوە. لە ئەنجامدا ئەم خانانە گەشەکردنی میکرۆبی مەلاریا قورس دەکەن.

باوترین ڕێگای گواستنەوەی مەلاریا چییە؟

باوترین ڕێگەی گواستنەوەی مەلاریا لە ڕێگەی پێوەدانی مێشوولەی ئەنۆفیلێسە. زۆربەی خەڵک تووشی مەلاریا دەبن کاتێک مێشوولەیەک کە مشەخۆری مەلاریای هەڵگرتووە پێوەیان دەدا. تەنها مێشوولەی مێینەی ئەنۆفیلیس دەتوانێت مەلاریا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگوازێتەوە. بۆ ئەوەی مێشوولەی ئەنۆفیلیس تووشی نەخۆشییەکە ببێت، دەبێت ژەمێکی خوێن لە کەسێک وەریبگرێت کە پێشتر تووشی مشەخۆری مەلاریا بووە.

خۆپاراستن لە نەخۆشی مەلاریا

دەتوانیت بە گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنانەی خوارەوە ڕێگری لە نەخۆشییە درمیەکانی وەک مەلاریا بکەیت:

  • پەروەردەکردنی کۆمەڵگا لەسەر پرسە تەندروستییەکان بۆ دەستنیشانکردنی نیشانەکان و شێوازەکانی گواستنەوە و خۆپاراستن.
  • دەستنیشانکردن بە ئامانجی شکاندنی زنجیرەی گواستنەوە و چارەسەرکردن لە کاتی خۆیدا.
  • بەرەنگاربوونەوەی هەڵگرەکانی نەخۆشی وەک بەکارهێنانی تۆڕی مێشوولە لە شەودا، بەکارهێنانی تۆڕ بۆ پەنجەرە و دەرگا، بەکارهێنانی مێروکوژ پێش خەوتن، بەکارهێنانی دەرمانی دوورخستنەوەی مێروو، نەهێشتنی ئاوی وەستاو و شوێنی زاوزێی مێشوولەی ئەنۆفیلیس.
  • دوورخستنەوەی مێشوولەی پێگەیشتوو بە مێرووکوژە کیمیاییەکانی وەک بایگۆن و ئایکۆن کە کاریگەری درێژتریان هەیە.

 

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button