بابەتەکانزانستگرنگ

دروستکردنی سووتەمەنی جێت لە پیسایی مرۆڤ لە لایەن کۆمپانیایەکی بەریتانی

کۆمپانیایەک کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، سەرکەوتنی خۆی لە دروستکردنی سووتەمەنی جێت لە پیسایی مرۆڤ ڕاگەیاند. تاقیکردنەوەکان دەریدەخەن کە ئەم سووتەمەنییە نوێیە هەمان کارایی ئەو سووتەمەنیەی هەیە کە لە بزوێنەری جێتەکاندا بەکاردەهێنرێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پیشەسازی فڕۆکەوانی بەرپرسیارە لە 2.5%ی دەردانی کاربۆن لە جیهاندا، ئەم جۆرە سووتەمەنیانە دەتوانن بەشدارییەکی بەرچاو بکەن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی کاربۆن.

بۆ بێکاربۆنکردنی پیشەسازی فڕۆکەوانی، پێویستە بچینە سەر فڕۆکەی کارەبایی یان هایدرۆجین. کە هێشتا لە قۆناغی سەرەتایی گەشەکردندان و ساڵانێک ماوە بۆ گۆڕینی فڕۆکەی سووتەمەنی بەردینی. هەر لەبەر ئەمەشە کە سووتەمەنی بەردەوامی فڕۆکەوانی یان SAF وەک بەدیلێکی کاتی بۆ بەکارهێنان لە فڕۆکەکاندا پەرەی پێدەدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی سی ئێن ئێن، کۆمپانیای فایرفلای گرین فیولز پیسایی مرۆڤی بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی سووتەمەنی فڕۆکە. ئەم کۆمپانیایە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی کەم زیان و سروشتی. بۆ نموونە پێشتر سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلەکان بە ڕۆنی کولزا.

دروستکردنی سووتەمەنی جێت لە پیسایی مرۆڤ:

کۆمپانیاکە لە سەرەتادا ویستویەتی سووتەمەنی جێت بە چەند کەرەستەیەکی جیاواز دروست بکات، وەکو زەیتی چێشتلێنان و پاشماوەی خۆراک و پاشماوەی کشتوکاڵی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. دواتر توێژەرانی کۆمپانیاکە ڕوویان لە پیسایی مرۆڤ کرد. تیمەکە توانیان پیساییەکە بکەنە شلەیەکی خەست و ڕەش کە لە نەوتی خاو دەچێت و ئەرکێکی هاوشێوەی هەیە. پاشان توانیان بە بەکارهێنانی شێوازی “بە هەڵم بوونی بەشەکی” سووتەمەنی خوازراو دەربهێنن، هەروەک چۆن لە پاڵاوگەکانی نەوتدا هەیە.

دروستکردنی سووتەمەنی جێت لە پیسایی

ئەم سووتەمەنییە نوێیە ڕەوانەی ناوەندێکی ئەڵمانیا کرا، کە پشتڕاستی کردەوە کە پێکهاتە کیمیاییەکەی هاوشێوەی سووتەمەنی A1یە کە لە بزوێنەری جێتەکاندا بەکاردەهێنرێت.

سووتەمەنی SAF کە لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دروست دەکرێت بە گشتی بە بەدیلێکی باشتر دادەنرێت. چونکە ئەو ڕووەکانەی کە بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆن بەکاردەهێنرێن لەگەڵ گەشەکردنیان دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا هەڵدەمژن. شارەزایان مەزەندە دەکەن کە ئەم ڕێکارە دەردانی گازی گەرمخانەیی بە ڕێژەی ٩٠% کەم دەکاتەوە. بەڵام هەندێک دژی نزیکبوونەوەی گەشەپێدانی ڕووەک بۆ سووتەمەنی فڕۆکەکانن چونکە پێیان وایە نابێت زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ ئەو جۆرە کارانە بەفیڕۆ بدرێت.

بەڵام بەدووری نازانرێت هیچ دژایەتییەک بۆ ئەو ڕێبازە نوێیەی کۆمپانیاکە ڕووبدات. چونکە پیسایی مرۆڤ شتێکە کە ناتوانرێت لێی دوور بکەوێتەوە، بە زۆری بەردەستە و کەس پێویستی پێی نییە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای بکە
Close
Back to top button