بابەتەکانژینگە

ژمارەیەی پێوانەیی چین لە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە ساڵی ٢٠٢٣

ئاژانسی نیشتمانی وزەی چین ڕایگەیاند، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە ساڵی 2023دا بە ڕێژەی 55.2% زیادیکردووە بەمەش ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد. چین بەنیازە تا ساڵی ٢٠٦٠ ڕێژەی دەردانی کاربۆن بە تەواوی بێلایەن بکات. بۆ گەیشتن بەم ئامانجە وڵات پابەند بووە بە بەرهەمهێنانی نزیکەی ١٢٠٠ گیگاوات وزەی نوێبووەوە تا ساڵی ٢٠٣٠. ئێستا چین 5 ساڵ پێش وادەی خۆی کەوتووە و خاوەنی بەرزترین توانای بەرهەمهێنانی وزەی خۆرییە لە جیهاندا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە چین لە ساڵی 2023 گەیشتووەتە 55.2%. داتاکان دەریدەخەن کە ئەمساڵ وڵاتەکە زیاتر لە ٢١٦ گیگاوات کارەبای بە وزەی خۆر بەرهەمهێناوە کە زیاترە لە تەواوی توانای وزەی خۆری ئەمریکا. هەروەها هاوکات لەگەڵ پڕۆژەی نوێی وزەی خۆر، توانای بەرهەمهێنانی وزەی بای وڵات بە ڕێژەی ٢٠.٧% زیادی کردووە.

لە ساڵی ٢٠٢٣ چین زیاتر لە هەموو وڵاتان پانێڵی خۆری داناوە. هەروەها ئەو 216.9 گیگاوات وزەی خۆر کە وڵاتەکە بۆ تۆڕەکەی زیادکردووە، ژمارەیەکی پێوانەیی پێشووی شکاند کە لە ساڵی 2022دا 87.4 گیگاوات وزەی خۆر بووە.

پانێلی خۆری لە چین
پانێلی خۆری لە چین

ڕیکۆردی توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە چین:

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتی بەکارهێنانی ئەم دامەزراوانە کەمی کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گەشەی توانا زیاترە لە گەشەی خواستی وزە. بەڵام بەپێی ئەو زانیارییە بڵاوکراوە، بەرهەمهێنانی کارەبای ئاوی لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 5.6% کەمیکردووە.

چین کە یەکێکە لە وڵاتە پیسکەرەکانی جیهان، ٧٥.٩ گیگاوات وزەی بای بۆ پۆرتفۆلیۆی وزەی خۆر زیادکرد، ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە ڕیکۆرد شکێنەکان. بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، بڕی وزەی نوێبووەوە لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە ڕیکۆردێکی 510 گیگاوات لەسەر ئاستی جیهان.

خەمڵاندنەکان باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت چین لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٥٨%ی دامەزراوە خۆریەکانی جیهان و ٦٠%ی دامەزراوەکانی بای جیهان پێکبهێنێت. سەرەڕای ئەم پێشکەوتنانە، چین هێشتا پشت بە وێستگەکانی کارەبای خەڵوز دەبەستێت، کە لەسەدا ٥٩ی کارەبای وڵاتەکە دابین دەکەن.

هەرچەندە دڵنیای دەدەن لەوەی کە بەکارهێنانی خەڵوز لە ساڵی ٢٠٢٥ەوە کەم دەبێتەوە. بەڵام بەرپرسان دەڵێن کارگەی نوێی خەڵوز پێویستە بۆ ئەوەی وەک پاشەکەوتێک بۆ بەرهەمهێنانی پچڕپچڕی وزەی خۆر و با بێت. سەرەڕای ئەوەش، داتاکان ئاشکرای دەکەن کە توانای بەرهەمهێنانی گەرمی بە ڕێژەی 57.93 گیگاوات لە ساڵی ڕابردوودا زیادیکردووە. ئەمەش پرسیارەکانی سەبارەت بە ڕێبازی دوو ڕێڕەوی وڵاتەکە بۆ وزە دروستکردووە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button