بابەتەکانتەکنەلۆجیاگرنگ

دروستکردنی چیپی مێشک لە چین تا ساڵی ٢٠٢٥

هەوڵی چین بۆ دروستکردنی چیپی مێشک

وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای زانیاری چین بەڵگەنامەیەکی نوێی سیاسەتی بڵاوکردەوە کە تێیدا پابەندبوونی خۆی بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەخاتە ڕوو. یەکێک لە پلانە گەورەکانی MIIT لە بەڵگەنامەکەدا بریتییە لە پەرەپێدانی چیپی مێشک لە چین تا ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ کۆمپانیای Neuralink ی ئیلۆن ماسک بکات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەبەردەستدان، MIIT هەوڵدەدات پێشکەوتن لە تەکنەلۆژیا جیاوازەکاندا بەدەستبهێنێت، لەوانە تێکەڵکردنی مێشک و کۆمپیوتەر، چیپی هاوشێوەی مێشک و مۆدێلی دەماری بۆ کۆمپیوتەری مێشک. ئامانجی کۆتایی ئەم بەرنامەیە بەرهەمهێنانی بەرهەمی ڕووکاری مێشک-کۆمپیوتەری سەلامەت و بەکارهێنەر دۆستە کە لە بوارەکانی وەک چاکسازی پزیشکی، لێخوڕینی ئۆتۆنۆم و واقیعی مەجازیدا بەکاردەهێنرێت.

چیپی مێشک لە چین
چیپی مێشک لە چین

بەرنامەکانی تری چینی لەم بەرنامەیەدا

پلانەکانی چین بەم چەند شتە کۆتایی نایەت و ئەم وڵاتە دەیەوێت پێشکەوتنەکانی لە بواری پەرەپێدانی GPU خێراتر بکات و هەوڵی زیاتر بدات لە بواری توێژینەوە و پەرەپێدانی کۆمپیوتەری کوانتەم. لە کۆتاییدا چین بەنیازە تا ساڵی ٢٠٢٧ ببێتە پێشەنگی جیهان لەم بوارانەدا.

پلانە ستراتیژییەکانی چین ڕاگەیەندرا لە کاتێکدا کۆمپانیای نیورالینک کە لەلایەن ئیلۆن ماسکەوە بەڕێوەدەبرێت. لەم دواییانەدا پێشکەوتنی بەرچاوی ڕاگەیاندووە. ماسک لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە کۆمپانیای Neuralink بە سەرکەوتوویی یەکەم چیپی خۆی لە مێشکی مرۆڤدا چاندووە. لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣، FDA ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر Neuralink بۆ تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ.

 

چیپی مێشک لە چین
چیپی مێشک لە چین

پێشکەوتنەکانی چین لە پەرەپێدانی چیپی مێشکدا

چین کە بە داهێنانی خێرا لە پیشەسازی تەکنەلۆژیادا ناسراوە. لە ساڵانی ڕابردوودا چالاکانە لێکۆڵینەوەی لە ئامێرەکانی ڕووکاری مێشک و کۆمپیوتەر کردووە و دەیەوێت تەحەدای Neuralink بکات. لە ساڵی ٢٠١٩ زانکۆی تیانجین و کۆمپانیای ئەلیکترۆنی چین پەردەیان لەسەر چیپی Brain Talker لادا. کە بۆ بەرزکردنەوەی ڕووکارەکانی مێشک و کۆمپیوتەر دروستکراوە. چیپەکە سیگناڵە دەمارییەکان کۆد دەکاتەوە و دەیانگۆڕێت بۆ فەرمان کە دەتوانرێت لەلایەن کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی دیکەوە لێی تێبگات.

جگە لەوەش توێژەرانی زانکۆی سینگوا لە پەکین ساڵی ڕابردوو ڕووکاری مێشک و کۆمپیوتەری SpiralE یان پەرەپێدا کە بە گوێی ناوەوە دەبەسترێتەوە و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مێشک ئاسان دەکات.

 

Ismail nadimi

خوێندکاری زانستی ئەندازیاری دارستان لە زانکۆی سنە

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button