بابەتەکانژینگەگرنگ

وشکبوونی ڕووبارەکانی جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوونە

وشکبوونی ڕووبارەکانی جیهان بە پێی ڕاپۆرتێکی نوێ کە ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی ئامادەی کردووە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوونە. ئەم ڕێکخراوە هۆشداری دەدات کە ساڵی ڕابردوو وشکترین ساڵ بووە بۆ ڕووبارەکانی جیهان لە ماوەی ٣٣ ساڵی ڕابردوودا.

بەپێی ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی سەرچاوە ئاوییەکانی جیهان، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا ڕووبارەکان و کۆگا و بەنداوەکان لە سەرانسەری جیهاندا دۆخێکی نا ئاساییان بەخۆیەوە بینیوە. ئەمەش فشارێکی زیاتری خستۆتە سەر سەرچاوەکانی ئاوی جیهانی.

ڕاپۆرتەکە وێنەیەکی گەورە لە سووڕی ئاوی جیهان دەکێشێت. لە لافاوێکی زۆرەوە تا وشکەساڵییەکی زۆر، لە ڕووبار و بەندوەکانەوە بۆ سەهۆڵبەندان و ئاوی ژێر زەوی. داتاکانی خزمەتگوزارییەکانی کەشناسی و هایدرۆلۆجی، ناوەندەکانی داتا، ئەندامانی کۆمەڵگەی مۆدێلکردنی هایدرۆلۆجی و ڕێکخراوە پاڵپشتییەکانی وەک ناسا و سەنتەری توێژینەوەی ئەڵمانی بۆ زانستە جیۆلۆجیەکان لەم ڕاپۆرتە بەکارهاتووە.

سێلێست ساولۆ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانی ڕایگەیاند: “ئاماژەی نا ئۆمێدکەرمان پێدەگات لە شێوەی بارانبارینی زۆر و لافاو و وشکەساڵی. کە زیانێکی زۆر لەسەر ژیان و ئیکۆسیستەم و ئابووری دەگەیەنێت”. توانەوەی سەهۆڵەکانی جەمسەرکان هەڕەشە لە ئاسایشی ئاو دەکات بۆ ملیۆنان کەس. و لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ڕێوشوێنی دەستبەجێی پێویست ناگرینەبەر”.

وشکبوونی ڕووبارەکانی جیهان:

ساڵی 2023 ڕێژەی ڕژانی ڕووبارەکان زۆربەی کات کەمتر بووە لە ئاستی ئاسایی. وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی ڕووبارەکان کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ناوچەکانی ئەمریکای باکوور و ناوەڕاست و باشوور هەبووە. ڕووباری میسیسیپی و ڕووباری ئەمازۆن لە نزمترین ئاستی ئاودا بەسەردەبەن.

دۆخی ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی جیهان
دۆخی ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی جیهان

بە پێچەوانەوە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا تووشی لافاوێکی زۆر بوون، وەک دوورگەی باکووری نیوزلەندا و فلیپین. هەروەها لە ئینگلتەرا، ئێرلەندا، فینلاند و بەشێک لە سوید هەموویان ئاستی ئاو و ڕێژەی باران بەرزتر بووە لە ئاستی ئاسایی.

ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵ بوو لە جیهاندا کە تۆمارکراوە و زانایان هاوڕان لەسەر ئەوەی پلەی گەرمی بەرزی زەوی بەهۆی قەیرانی کەشوهەوایە. ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات کە تێکەڵبوونی درێژخایەنی وشکەساڵی و لافاوێکی وێرانکەر لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ هەردوو قەیرانی کەشوهەوا و گواستنەوەی سروشتی لانینا بۆ ئەل نینۆ.

زانایان دەڵێن قەیرانی کەشوهەوا وادەکات ئەم جۆرە دیاردە سروشتیانەی کەشوهەوا توندتر بن و کاریگەرییەکانیان توندتر دەبن و شێوازەکانیش تادێت ناڕێکتر دەبن و پێشبینیکردنیان قورستر دەبێت.

ڕاپۆرتی دۆخی سەرچاوە ئاوییەکانی جیهان دەریدەخەن کە ڕووبارەکان و دەریاچەکان لە ساڵی ڕابردوو 600 گیگاتۆن ئاویان لەدەستداوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button