بابەتەکانژینگە

ئەنجامەکانی بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان COP29

لە کۆنفرانسی COP29 کە لە ئازەربایجان بەڕێوەچوو، وڵاتانی دەوڵەمەندتر ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ساڵانە لانیکەم 300 ملیار دۆلار بدەنە وڵاتانی تازەپێگەیشتو بۆ ئەوەی ئامادەیان بکەن بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و یارمەتی ئەو وڵاتانە بدەن بۆ ڕێگریکردن لەو گۆڕانکاریانە.

دوای 2 هەفتە لە دانوستانە ئاڵۆزەکان، وڵاتانی ئامادەبووی بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتن لەسەر تەرخانکردنی ساڵانە بڕە پارەیەک بۆ یارمەتیدان لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا. جگە لەوەش ڕاگەیەندرا کە تا ساڵی ٢٠٣٥ نزیکەی ١.٣ تریلیۆن دۆلار وەبەرهێنان پێویستە بۆ یارمەتیدان لە ڕێگریکردن لە گۆڕانی کەشوهەوا.

کۆنفرانسی COP29:

وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهان، لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین ئەگەری زیان لێکەوتنیان هەیە، پاش دانوستانێکی زۆر گەیشتن بە ڕێککەوتن. بەڵام هێشتا هەندێک وڵات لە ئەنجامی ئەم لوتکەیە ناڕازی بوون. نوێنەری هیندستان لە کۆنفرانسەکەدا بە ئاماژەدان بە بڕی کەمی ڕێککەوتنەکە وتی: ناتوانین ڕێککەوتنەکە قبوڵ بکەین. ئامانجی دیاریکراو هیچ کام لە کێشەکانمان چارەسەر ناکات. “ئەم ڕێککەوتنە هیچ سوودێکی نییە بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کەشوهەوا لە وڵاتەکەمان” هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێمە چاوەڕوانیەکی زۆرترمان هەبوو لە وڵاتانی پێشکەوتوو. و ئەو بڕە پارەیەی کە ڕێککەوتوون بەس نییە بۆ دەربازبوون لەم کێشەی گۆڕانی کەشوهەوایە.

لوتکەی COP29
لوتکەی COP29

هەروەها نوێنەرانی سویسرا، ماڵدیڤ، کەنەدا و ئوسترالیا ناڕەزایەتیان دەربڕی کە دەقی ڕێککەوتننامەی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی لە جیهاندا زۆر لاوازە. لە ئەنجامدا ئەم لوتکەیە نەگەیشتە ڕێککەوتن لەسەر ڕاگرتنی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی و بەردەوامی دانوستانەکان دواخرا بۆ لوتکەی داهاتووی کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠٢٥.

هەروەها هەڵبژاردنی ئازەربایجان وەک میوانداری لوتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان جێی مشتومڕ بوو. دەوترێت ئەم وڵاتە دەیەوێت لە دەیەی داهاتوودا 3 هێندەی بەرهەمهێنانی گاز زیاد بکات. تەوەرێکی گرنگی دیکەی ئەم دیدارە باس لە سەرکەوتنی “دۆناڵد ترەمپ” بوو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا. پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریس دەکشێنێتەوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button