بابەتەکانتەندروستی

سوودەکانی بادەم

بادەم دەوڵەمەندە بە  ڤیتامین« E» و ڕیشاڵ. بادەم هەردوو جۆری کالیسیۆم و فسفۆری تێدایە کە بۆ تەندروستی ئێسک باشن. پێدەچێت بادەم یارمەتیدەر بێت بۆ سنووردارکردنی بەرزنەبوونەوەيى شەکری خوێن دوای ژەمەکان، ئەمەش گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە. ئەگەر دەتهەوێت زیاتر سوودەکانی بادەم بزانیت تا کۆتایی بابەتەکە لە گەڵمان بە.

بوونی ژەمێکی کەم لە بادەم جارجارە دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکات. بادەم سوودی تەندروستی دەبەخشێت کە بریتین لە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ و یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی کێشێکی تەندروست.

ماددە خۆراکیەکانی بادەم بۆ هەر ژەمێک:

یەک ئۆنس بادەمی تەواو بریتییە لە:

  • کالۆری: ١٥٢
  • پرۆتین: ٦ گرام
  • چەوری: ١٥ گرام
  • کاربۆهیدرات: ٦ گرام
  • ڕیشاڵی خۆراکی: ٣ گرام
  • شەکر: یەک گرام

هەروەها بادەم سەرچاوەیەکی نایابی ڤیتامین و کانزاکانی وەک:

  • ڤیتامین E
  • ڤیتامین B2
  • مەگنیسیۆم
  • فسفۆر
  • پۆتاسیۆم

سوودەکانی بادەم:

ئەو مادە خۆراکیانەی کە بادەم دابینی دەکات دەتوانێت لە کۆمەڵێک ڕووەوە سوود بە جەستەت بگەیەنێت. ئەگەر بەدوای بەهێزکردنی دڵت، ئێسکەکانت و ماسوولکەکانت دەگەڕێت، ڕەنگە بادەم یارمەتیدەر بێت.

سوودە تەندروستیەکانی بادەم

خواردنی بادەم یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی جۆری خراپی کۆلیسترۆڵ کە پێی دەوترێت چەوری پڕۆتینی چڕی کەم (LDL) )و زیادکردنی ئاستی جۆری باش و چەوری چڕی بەرز (HDL) هەروەها بادەم تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە کە یارمەتی پاراستنت دەدات لە نەخۆشییەکانی دڵ.

بە خواردنی بادەم کێشت تەندروست بهێڵەرەوە:

هەرچەندە بادەم کالۆری زۆری تێدایە، بەڵام دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی زیادبوونی کێش و قەڵەوی بە مەرجێک گرنگی بە قەبارەی ژەمەکان بدەیت. پرۆتین و ڕیشاڵی ناو بادەم یارمەتیت دەدات خێراتر هەست بە تێری بکەیت، بۆیە دەتوانیت باشتر کۆنتڕۆڵی وەرگرتنی کالۆری بکەیت.

باشترکردنی تەندروستی ڕیخۆڵە:

پێدەچێت لێکۆڵینەوە نوێیەکان ئەوە پیشان بدەن کە بادەم ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی تەندروستی و بەرگری کۆئەندامی هەرس و ڕیخۆڵە (GI). ڕیخۆڵە تەندروستتر دەكات کە لە ئەنجامدا سیستەمی بەرگری باشتر و جەستەش بەهێزتر دەبێت.

دابەزاندنی پەستانی خوێن و بەهێزکردنی ئێسکەکان:

ڤیتامین E و پۆتاسیۆم و کالیسیۆم لە بادەمدا دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ. هەروەها بادەم هەردوو جۆری کالیسیۆم و فسفۆری تێدایە کە بۆ تەندروستی ئێسک باشن.

وەرگێڕان و ئامادەکردن: ئەڤین قادر محەممەد

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button