بابەتەکانتەکنەلۆجیا

کشانەوەی سعودیە لە پڕۆژەی 170 کیلۆ مەتری The Line

ماڵپەڕی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، سعودیە پلانەکانی بۆ یەکێک لە پڕۆژە گەورەکانی نیۆم بە ناوی “زە ​​لاین” دەگۆڕێت. لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٢دا ڕاگەیەندرا کە بە ڕواڵەت سعودیە بەدوای دروستکردنی شارێکی ئاسۆیی “هێڵ” بە درێژایی ١٧٠ کیلۆمەتر بە گوژمە وەبەرهێنانێکی یەک ترلیۆن و نیو دۆلارە. ئێستا پێدەچێت تا ساڵی ٢٠٣٠ تەنها ٢.٤ کم لە The Line دروست بکرێت. پێدەچێت کشانەوەی سعودیە لە پڕۆژەی The Line بەهۆی هۆکاری داراییەوە ىێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، بڕیار بوو تا ساڵی ٢٠٣٠ شاری زە لاین نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لەخۆ بگرێت. بەڵام ئێستا پێشبینی دەکرێت تا ئەو کاتە کەمتر لە ٣٠٠ هەزار کەس لەوێ نیشتەجێ بن. بێگومان دەسەڵاتدارانی سعودیە ڕایانگەیاندووە کە بە چەند قۆناغێک دروست دەکرێت و پێشبینیش دەکەن لە کۆتاییدا بیابانێکی 170 کم بە درێژایی کەناراوەکان بگرێتەوە. بەڵام پێدەچێت لە ئاواتەکانیان پاشگەزبووبنەوە و تا ساڵی ٢٠٣٠ تەنها ٢.٤ کم پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

کشانەوەی سعودیە لە پڕۆژەی The Line:

پڕۆژەی The Line
پڕۆژەی The Line

بەپێی خەمڵاندنەکان بە تێچووی یەک تریلیۆن و نیو دۆلار، پڕۆژەکە لە سەرەتادا وەک داهێنانەوەی دیزاینی شارەکان خەرجکرابوو. بەڵام ماوەیەکی زۆرە ڕەخنەی لێدەگیرێت. بە تایبەتی هەندێک لە ئەندامانی هۆزە ناوخۆییەکان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر بە پلانی بیناسازی لەسەر زەوییە باوباپیرانەکانیان.

هەروەها تێچووی زیاتر لە بودجەی دیاریکراو و گۆڕانکاری لە لیستی کارمەندان و خاوەنکارە سەرەکییەکانی ئەم پڕۆژەیە و پرسەکانی دیکە وایکردووە پسپۆڕان زە لاین بە خەیاڵی و دوور لە واقیع بزانن. ئێستا کەمکردنەوەی درێژی ئەم پڕۆژەیە بۆ ٢.٤ کیلۆمەتر لە کاتێکدا ڕوودەدات کە بودجەی گشتی نیۆم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی نەختینەییەوە لەلایەن گەنجینەی سعودیەوە پەسەند نەکراوە.

ئەم پڕۆژەیە بەڵێن و خەونی جۆراوجۆری بە دانیشتوانی داهاتووی سعودیە بەخشیوە. تەواوی دیوارەکانی ئەم شارە لە شووشە دروست دەکرێن. ئەمەش دابینکردنی وزەی بەردەوام مسۆگەر دەکات. هەروەها خێراترین شەمەندەفەرەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی دانیشتوان بەکاردەهێنرێن. لە مانشێتەکانی ڕیکلامەکانی ڕۆژنامەی زە لاین، ئەم شارە بە زاراوەگەلێکی وەک “شاری مەعریفی” و “شۆڕشێک لە شارستانیەتدا” وەسف کراوە. کە تێیدا ئاسانکارییەکان لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دابین دەکرێن.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button