بابەتەکانتەندروستی

زیانەکانی کەمخەوی

کەمخەوی ئاماژەیە بۆ حاڵەتێک کە مرۆڤ بەپێی پێویست ناخەوێت کە دەبێتە هۆی ماندوێتی و کێشەی تەرکیزکردن و گۆڕینی باری دەروونی و کاریگەری نەرێنی تر. ئەم حاڵەتە دەکرێت هۆکاری جۆراوجۆری هەبێت وەک درەنگ خەوتن، نەبوونی خشتەی خەوتنی گونجاو، یان هەبوونی حاڵەتێکی پزیشکی کە کاریگەری لەسەر خەوتن هەیە. گرنگە خووی باشی خەوتن لە پێشینەدا دابنێیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە جەستە و دەروونت ئەو پشووەی کە پێویستیانە بەدەستی دەهێنن.

کەمی خەو پەیوەندی بە چەندین کێشەی تەندروستی درێژخایەنەوە هەیە. لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشی گورچیلە، بەرزی پەستانی خوێن، شەکرە، جەڵتەی مێشک، قەڵەوی و خەمۆکی.

ئەفسانەیەکی باو ئەوەیە کە مرۆڤەکان دەتوانن فێربن بە خەوێکی کەم بژین و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنییان نەبێت. بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە خەوتنی تەندروست و  پێویست لە کاتە گونجاوەکاندا زۆر گرنگە بۆ تەندروستی دەروونی و تەندروستی جەستەیی و ژیان و سەلامەتی.

کاریگەریەکانی کەمخەوی

 

کەمی خەو دەتوانێت کاریگەری لەسەر کار، قوتابخانە، شۆفێری و چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان هەبێت. لەوانەشە ببێتە هۆی کێشە لە فێربوون و تەرکیزکردن و کاردانەوە. هەروەها، ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە بەزەحمەت حوکم لەسەر هەست و کاردانەوەی کەسانی دیکە بدەیت. هەروەها کەمی خەو دەتوانێت ببێتە هۆی هەستکردن بە بێزاری یان نیگەرانی لە دۆخە کۆمەڵایەتییەکاندا.

نیشانەکانی کەم خەوی لەوانەیە لە نێوان منداڵ و گەورەدا جیاواز بن. ئەو منداڵانەی کەم خەوییان هەیە لەوانەیە زۆر چالاک بن بەڵام کێشەیان هەبێت لە گرنگیدان بە کارەکانیاندا. هەروەها لەوانەیە خراپ ڕەفتار بکەن و لە قوتابخانە بە باشی تەرکیزیان نەبێت لەسەر وانەکانیان.

چارەسەرکردنی کەمخەوی:

  • دانانی خشتەیەکی بەردەوامی خەوتن: هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا بچۆ سەر جێگا و لە خەو هەستە، تەنانەت لە کۆتایی هەفتە و ڕۆژانی پشووشدا.
  • دروستکردنی ڕۆتینێکی ئارامکەرەوە پێش خەوتن: ئەو چالاکییانە بکە کە یارمەتیت دەدەن زووتر خەوت لێبکەوێت، وەک خوێندنەوەی کتێب، حەمامێکی گەرم.
  • دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خەوتن: دڵنیابە ژووری نوستنەکەت بێدەنگ و تاریک بێت.
  • سنووردارکردنی بەرکەوتن بە شاشەکان پێش خەوتن: ئەو ڕووناکییە شینەی کە لە لایەن ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەچێت، دەبێتە هۆی تێکدانی خەوتن. هەوڵبدە لانیکەم کاتژمێرێک پێش خەوتن دوور بکەویتەوە لە شاشە.

وەرگێڕان و ئامادەکردن: دەروون فتاح

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button