بابەتەکانتەندروستیگرنگ

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا چاندنی بەشەکی دڵ بووە هۆی گەشەکردنی وەلڤەل و خوێنبەرەکان

ئێستا زیاتر لە ساڵێک لێکۆڵینەوە هاتۆتە ئاراوە و یەکەم چاندنی بەشەکی دڵ لە جیهاندا بە سەرکەوتوویی تەواو دەبێت. لەم دەستکەوتەی پزیشکانی پەیمانگای تەندروستی دوک، ئێستا دڵی منداڵێکی نەخۆش، وەلڤەل و خوێنبەری هەیە کە لەگەڵ باقی پێکهاتەکانی دڵدا گەشە دەکەن. وەک ئەوەی تیمی پزیشکی چاوەڕوانی دەکەن.

لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٢ پزیشکەکان چاندنی بەشەکییان بۆ منداڵێک ئەنجامدا کە پێویستی بە وەلڤەلی نوێی دڵ بوو. پراکتیکی ئاسایی بریتییە لە بەکارهێنانی وەلڤەلی دەستکرد بۆ ئەو جۆرە نەخۆشانە. بەڵام ئەم وەلڤەلانە گەشە ناکەن. ئەمەش بەو مانایەیە کە دەبێت لە نەشتەرگەریەکاندا چەندین جار وەلڤەلەکانی دڵی منداڵەکە بگۆڕدرێت کە لە هەر نەشتەگەیەکتدا ئەگەری مردنی %٥٠ی دەبێت. پزیشکانی سەنتەری دوک دەڵێن شێوازە نوێیەکەیان ئەم کێشانەی تێدا نییە.

دۆزینەوەکانی پزیشکان دەریدەخەن کە شێوازی داهێنەرانە بۆ بەستنەوەی وەلڤەل لەم نەشتەرگەرییەدا ئێستا دوو وەلڤەل و خوێنهێنەری تەندروست دروستکردووە کە لەگەڵ منداڵە نەخۆشەکەدا گەشە دەکەن. ئەم وەلڤەل و خوێنبەرانە هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ خوێنبەرە ئاساییەکان نییە.

یەکەم چاندنی بەشەکی دڵ
یەکەم چاندنی بەشەکی دڵ

چاندنی بەشەکی دڵ، داهێنانێکی گرنگ:

ئەم سەرکەوتنە دەیسەلمێنێت کە بیرۆکەی چاندنی بەشەکی دڵ و تەکنەلۆژیا پەیوەندیدارەکان بەرهەمدارن و دەتوانرێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی منداڵانی زیاتر بەکاربهێنرێت.

دۆزینەوەیەکی دیکەی پزیشکەکان ئەوە بوو کە چاندنی بەشەکی دڵ تەنها پێویستی بە یەک لەسەر چواری بڕی دەرمانی سەرکوتکەری بەرگری هەیە کە پێویستە بۆ چاندنی تەواو. هەروەها ئەم لایەنەی چاندنی بەشەکی دەتوانێت سوودی هەبێت، چونکە دەتوانێت نەخۆشەکە لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانی سەرکوتکەر ڕزگار بکات، کە دەتوانێت بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بێت.

ئەم ڕێکارەی چاندنی دڵ دەتوانێت ڕێگە بۆ چاندنی دۆمینۆ خۆش بکات. چاندنی دۆمینۆ بریتییە لە چاندنێک کە دڵێک خزمەت بە دوو نەخۆش دەکات. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک وەلڤەلی بەهێزی هەبێت بەڵام ماسولکەکانی دڵ لاواز بێت، ئەوا چاندنی تەواوی دڵ ئەنجام دەدرێت. پاشان ڤاڵڤە تەندروستەکانی بەکاردەهێنرێن بۆ یارمەتیدانی نەخۆشێک کە پێویستی بە ڤەڵڤە.

لە هەموو ئەو دڵانەی کە بەخشراون، تەنها نزیکەی نیوەیان لە دۆخێکدان کە پزیشکان دەتوانن بۆ چاندنی تەواوی دڵ بەکاری بهێنن. بەڵام بەم شێوازە ژمارەی دڵە بەخشراوەکان بە ئەگەرێکی زۆرەوە دوو هێندە دەبێت..

لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ١٣ جار چاندنی بەشەکی دڵ لە ناوەندە تەندروستییە جیهانییەکان ئەنجامدراوە، کە ٩ جار لە ناوەندە تەندروستییەکانی دوک بووە. هەروەها هەندێک لەو کردەوانە دۆمینۆ بوون. پزیشکانی دوک دەڵێن قۆناغی داهاتووی توێژینەوەکانیان ئەوەیە کە داهێنانەکانیان لە ڕێگەی تاقیکردنەوە کلینیکییەکانەوە بخەنە ڕوو. پێویستە ئەم قۆناغە تەواو بکرێت تا ئەوەی منداڵی نەخۆشی زیاتر سوود لەم ڕێکارە وەربگرێت و دڵی چاندن بە قەبارەیەکی گەورەتر بەردەست بێت.

زۆرێک لەو کەسانەی ئەندامەکانیان بەخشیوە هیوایان خواستووە کە بەم کارە بتوانن یارمەتی ژیانی کەسێکی تر بدەن. بەڵام ڕێژەی فڕێدانی ئەندامە چێنراوەکان زۆر بەرزە و زۆرێک لەو ئەندامانە ناتوانن یارمەتی نەخۆشەکان بدەن. ئەم داهێنانە بۆ چاندنی دڵ دەتوانێت ڕێژەی بەکارهێنانی ئەندامە چێنراوەکان زیاد بکات و لە هەمان کاتدا خواستی بەخشەرەکان بەدی بهێنێت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button