بابەتەکانتەکنەلۆجیا

چاوپێکەوتنی مشتومڕاوی پاڤڵ دۆرف؛ دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام

“پاڤڵ دۆرف”، دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا، ئاماژەی بە لاوازییەکانی پاراستنی نهێنی لە سەردەمی دیجیتاڵ و هەروەها باسی هەوڵەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنەران لە ڕێگەی خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکانی وەک تێلێگرامەوە کرد.

دۆرف کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی هەوڵەکانی حکومەتی ڕووسیا بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنەرانی وڵاتەکەی جێهێشتووە، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات کە ئەزموونی هاوشێوەی نیگەرانکەری لە ئەمریکا هەبووە. دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ تاکەر کارلسن، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەمریکی، ئیدیعای کردووە کە چەندین جار ڕووبەڕووی FBI بووەتەوە.

هەوڵی حکومەتی ئەمریکا بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنەرانی تێلێگرام:

پاڤێل دۆرف؛ دامەزرێنەری تێلێگرام
پاڤێل دۆرف؛ دامەزرێنەری تێلێگرام

“هەرکاتێک دەچوومە ئەمریکا، دوو بریکاری FBI لە فڕۆکەخانە پرسیاریان لێدەکردم”. جارێک کاتژمێر ٩ی بەیانی نانی بەیانیم دەخوارد کە FBI هاتنە ماڵەکەم. ئەوان ئارەزووی ئەوەیان دەکرد زیاتر دەربارەی تێلێگرام بزانن. ئەوان دەیانزانی من ڕووسیام بەجێهێشتووە و بەدوای وردەکاری زیاتردا دەگەڕان. ئەوەی من تێگەیشتم ئەوەیە کە دەیانەوێت پەیوەندییەک لەگەڵ مندا دروست بکەن کە لە ڕێگەیەوە بتوانن باشتر کۆنترۆڵی تێلێگرام بکەن”.

نیگەرانییەکانی لەم ڕووەوە کاتێک توندتر بووەوە کە ئەمریکا هەوڵیدا یەکێک لە ئەندازیارەکانی تێلێگرام ڕابکێشێت بۆ ئەوەی جۆرێک لە دەرگای پشتەوە لەم بەرنامەیەدا جێگیر بکات. ئەمەش ڕێگە بە لایەنە بێناوەکان دەدات چاودێری پەیوەندییەکانی بەکارهێنەر بکەن.

جگە لەوەش دۆرف لەم چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت تێلێگرام لە ماوەی ساڵێکدا یەک ملیار بەکارهێنەری چالاک تێپەڕێنێت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا تاکە وڵات بووە کە هێرشی جەستەیی تێیدا کراوەتە سەری. ئەو ڕووداوێکی لە شاری سانفرانسیسکۆ گێڕایەوە کە سێ کەس ویستوویانە مۆبایلەکەی بڕفێنن. بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

بیرۆکەی پاڤڵ دۆرف بۆ پاراستنی نهێنی بەکارهێنەرانی دیجیتاڵی:

بیرۆکەی پاوڵ دۆرف بۆ پاراستنی نهێنی بەکارهێنەرانی دیجیتاڵی

سەرەڕای ئەم هەڕەشانە، دۆرف گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو ڕێبازانەی کە بەهۆی تەکنەلۆژیاوە بەڕێوەدەبرێن کە دەتوانن پاراستنی نهێنی بەکارهێنەران بپارێزن. ئەو پێی وایە گەشەپێدەران دەتوانن ئیلهام لە جزدانی کریپتۆ وەربگرن کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن کۆنترۆڵی تەواویان هەبێت بەسەر سەروەت و سامانە دیجیتاڵییەکانیان.

بە ئاماژەدان بەم بابەتە، بیرۆکەی دروستکردنی ئامێری پارێزراوی بۆ پەیوەندیکردن پێشنیار کرد. بەپێی زانیارییەکانی دۆرف، ئەم ئامێرانە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن نامە بنێرن و پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکەن بەبێ ئەوەی خەمی ڕێگریکردنیان هەبێت.

لە بەشێکی دیکەی ئەم چاوپێکەوتنەدا پاڤێل دۆرف ڕایگەیاندووە کە گەورەترین فشار بۆ کۆنترۆڵکردنی تێلێگرام لە حکومەتەکانەوە نییە. بەڵکو لە ئەپڵ و گووگڵەوە دێت. وادیارە ئەم کۆمپانیایانە تێلێگرام ناچار دەکەن یاساکانیان جێبەجێ بکات. بەڵام ئەگەر وەڵامی ئەم داواکاریانە نەدرێتەوە، ئەوا مەسنجەرەکە ڕووبەڕووی مەترسی لابردنی دەبێتەوە لە فرۆشگاکانی ئەپەکان.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button