بابەتەکانتەکنەلۆجیا

کۆمپانیای سۆنی و کانۆن و نیکۆن کار لەسەر تەکنەلۆژیایەکی نوێ دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی وێنەی ساختە

کۆمپانیا زەبەلاحەکانی کامێرای ژاپۆنی نیکۆن و سۆنی و کانۆن کار لەسەر تەکنەلۆژیایەکی نوێ دەکەن کە دڵنیابوون لە ڕاستی وێنەکان ئاسانتر دەکات. هاوکاری نێوان ئەم کۆمپانیایانە وەک بەشێک لە بەرنامەی بەردەوامیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی وێنەی ساختە ڕاگەیەندرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکی ئاسیا، ئەو تەکنەلۆجیایەی کە ٣ کۆمپانیا زەبەلاحەکەی ژاپۆن پەرەی پێدەدەن، ڕێگە بە فۆتۆگرافەران دەدات لە ڕێگەی خودی کامێراکەوە واژۆیەکی دیجیتاڵی بۆ کارەکانیان زیاد بکەن. ئەم واژۆ دیجیتاڵییە کە زانیارییەکانی وەک ناوی فۆتۆگرافەر و بەروار و کات و شوێنی وێنەکە لەخۆدەگرێت، دواتر دەتوانرێت لە ڕێگەی بەرنامەیەکی بێبەرامبەری وێبەوە بە ناوی Verify پشتڕاست بکرێتەوە.

لە بەرامبەردا، ئەگەر وێنەیەک بە زیرەکی دەستکرد دروستکرابێت یان بۆ دەستکاریکردنی وێنەیەکی ڕاستەقینە بەکاربهێنرێت، Verify بە “ناوەڕۆکی بێ بایەخ” نیشانەی دەکات.

تایبەتمەندی پشتڕاستکردنەوەی ڕەسەنایەتی زیادکرا بۆ کامێراکانی سۆنی:

کامێرا

پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ تەکنەلۆژیا نوێیەکە بەردەست بێت و سۆنی پێشەنگی ئەم نوێگەریە بێت بە نوێکردنەوەی نەرمەکاڵا بۆ سێ کامێرای بێ ئاوێنە ئاست بەرزەکەی تا “بەهاری ٢٠٢٤”. بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ کام مۆدێل بەردەست دەبێت.

کانۆن بە هەمان شێوە کەمێک دواتر ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ هەندێک لە کامێرای پڕۆفیشناڵەکانی زیاد دەکات. و ڕەنگە مۆدێلێکی نوێ کە پشتگیری بۆ بکات لە ساڵی ٢٠٢٤دا بگاتە دەستمان. جگە لەوەش کۆمپانیای کانۆن بەنیازە بەرنامەی تایبەتی خۆی بڵاوبکاتەوە بۆ دیاریکردنی ڕەسەنایەتی وێنەکان. هەروەها کۆمپانیای سۆنی و کانۆن پلانیان هەیە ئەم ڕێگایە بۆ دۆزینەوەی ڤیدیۆی ڕاستەقینەش بەکاربهێنن. بەڵام هێشتا وردەکاری زیاتر ئاشکرا نەکراون.

تەکنەلۆژیای نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی وێنەی ساختە
 تەکنەلۆژیای نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی وێنەی ساختە

لە بەرامبەردا کۆمپانیای نیکۆن بەنیازە ئەم تایبەتمەندییە بهێنێتە سەر هەموو کامێرا بێ ئاوێنەکانی. بەڵام هێشتا ڕوون نییە کەی نوێکارییەکان بەردەست دەبن.

بێگومان پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کامێرای نیکۆن و سۆنی و کانۆن یەکەم ئامێر نابن کە بە تەکنەلۆژیای ڕەسەنایەتی تەیار بکرێن. ئێستا کامێرای M11-Pی کۆمپانیای لایکا تایبەتمەندییەکی هەیە بە ناوی Content Credentials. کە دەتوانێت زانیارییەکانی وەک تایبەتمەندی ئامێرەکان، خاوەنەکەی، بەروار و کات بخاتە ناو وێنەکەوە.

هەروەها گووگڵ لە مانگی ئابدا ئامرازێکی بڵاوکردەوە کە واتەرمارکی دیجیتاڵی نەبینراو دەخاتە ناو وێنەکانی دروستکراوی AI. لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆمپانیای ئینتێل تەکنەلۆژیای پەرەپێدا بۆ ئەوەی بزانێت وێنەیەک ڕەسەنە یان نا بە شیکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی ڕەنگی پێست کە ئاماژەیە بۆ ڕۆیشتنی خوێن لە ژێر پێستی کەسەکاندا. کۆمپانیای هیتاچی خەریکی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای سەلماندنی ساختەیە بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەی ئۆنلاین.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button