لەبەر ڕۆشنایی گەشەی تۆڕە جیهانییە ئاڵۆزەکان، ئاڵوگۆڕی زانیاری نوێنەرایەتی بەردی بناغەی شارستانیەتی مرۆڤایەتی ئەمڕۆ دەکات. هەروەها ئەم تۆڕانە بە هێڵی ژیانی حەتمی دادەنرێت. بەڵام توانا و کارایی لە جێگیرکردنی پەرەسەندنی چەندایەتی و هەستیاری زانیاری سنووردارە. ئەمەش بووەتە پرسیار و زانایان پێیان وایە کە بواری سەرهەڵدانی تەکنەلۆژیای کوانتەم مژدەی داهاتوویەکی گەش لەم ڕووەوە دەدات.
توێژینەوەکان لەم دواییانەدا سەلماندوویانە کە کوانتەم ئۆپتیک (کارلێکی ڕووناکی لەگەڵ ماددە) دەرفەت بۆ پسپۆڕان دەڕەخسێنێت کە سیستەمی ئاڵۆزتر دروست بکەن کە توانای گواستنەوەی زانیارییان هەبێت لە چرکەیەکدا لە نێوان دوو شوێندا. لەبری ئەو دۆخە تەقلیدییەی ئێستا کە پشت بە پەیوەندی فیزیکی لە نێوان دوو شوێن دەبەستێت بە مەبەستی ناردنی زانیاری لە لایەنێکەوە بۆ لایەنێکی تر.
پەیوەندی کوانتەم تەنها لە بوونی باری کوانتەمی سێ ڕەهەندیدا دەتوانێت ڕووبدات. ئەمەش بە واتای پێویستی فۆتۆنی کوانتەمی تێکەڵاوی زیادەیە بۆ فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە ڕەهەندە بەرزەکان.
لە کارە هاوبەشەکانی شارەزایانی زانکۆی ویتس و پەیمانگای زانستە فۆتۆنیکییەکان، تاقیکردنەوەیەک لەسەر ناردنی تیشکی ڕووناکی لە ڕێگەی تایبەتمەندی تەلەپۆرتەیشن ئەنجامدرا. کە یەکەم هەوڵە بۆ گواستنەوەی وێنەیەک لە ڕێگەی تۆڕێکەوە کە بە شێوەیەکی فیزیکی بەیەکەوە نەبەستراوەتەوە.
لە توێژینەوەکەدا بە ناوی “گواستنەوەی کوانتەمی زانیاری فەزایی ڕەهەندی بەرز بە بەکارهێنانی دۆزەرەوەیەکی ناهێڵی“، تیمی توێژینەوەکە بە سەرۆکایەتی دکتۆر بێرینیس سێفتۆن ئامێرێکی دۆزەرەوەی بینایی ناهێڵییان بەکارهێناوە کە پێویستی بە فۆتۆنی زیادە نامێنێت. ئەمەش پرۆسەیەکی سادەتر و کاراتر دابین دەکات.
جێگای سەرسوڕمانە کە ئەم دۆزەرەوە توانای خۆی نیشان دا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر جۆرە زانیارییەک کە پێویستی بە گواستنەوە هەیە. و ئەو کارە پێشەنگانە بووە هۆی دۆزینەوەی ١٥ ڕەهەندی نوێ کە ڕێگا خۆش دەکات بۆ پەیوەندییەکانی تۆڕی کوانتەم بە توانای زانیاری بەرز.
سوودەکانی گواستنەوەی داتا بە تەکنەلۆژیای کوانتەم:
ئەم ئەزموونە دەتوانرێت بە شێوەیەکی کردەیی بۆ ڕێکارەکانی بانکی بەکاربهێنرێت. چونکە ڕەنگە داوا لە هەندێک لە کڕیاران بکرێت کە زانیاری هەستیاری تایبەت بنێرن بۆ بانک، وەک پەنجەمۆر. لە حاڵەتی تەقلیدیدا، ئەگەری لاوازی ئەمنی هەیە، چونکە زانیارییە نێردراوەکان ئامادەن بۆ ڕێگریکردن لەلایەن لایەنە بێ مۆڵەتەکانەوە. بە واتایەکی تر، ڕێبازی تەقلیدی ڕێوشوێنی ئەمنی گرینگی نییە کە زانیاری بپارێزێت لەکاتی ناردندا. ئەمەش وایکردووە کە مەترسی دزەپێکردنی هەبێت. لە تاقیکردنەوە داهێنەرەکەدا گواستنەوەی چرکەساتی بەبێ هیچ پەیوەندییەکی فیزیکی ڕوودەدات.
ئەم تەکنەلۆژیایە هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندایە و هێشتا ناتوانرێت بە گواستنەوەی چرکەساتی ناوببرێت و ئەگەری ئەوە هەیە لە داهاتوودا ئەمە ڕووبدات ئەگەر دۆزەرەوەی ناهێڵی کاراتر و پێشکەوتووتر بێت.