بابەتەکانتەندروستیگرنگ

کۆمپانیای ئەسترازینێکا دانی بەوەدانا کە ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیاکە دەبێتە هۆی مەینی خوێن

کۆمپانیای دەرمانسازی ئەسترازینێکا کە کۆمپانیایەکی بەریتانی-سویدیە، دوای سێ ساڵ دانی بەوەدانا کە ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیاکە کە بە ناوی مارکەی Covishield دەفرۆشرێت، کاریگەری لاوەکی دەگمەنی لێدەکەوێتەوە. لەوانەش خوێن مەین.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کۆڤیشیڵد دەبێتە هۆی دروستبوونی خوێن مەین لە هەندێک کەسدا. ئەمەش دەتوانێت کوشندە بێت. لە سكاڵایەکی بە کۆمەڵ باس لەوە دەکرێت کە ڤاکسینەکە بووەتە هۆی مردن و داوای قەرەبووی تا ١٠٠ ملیۆن پاوەند دەکات بۆ نزیکەی ٥٠ قوربانی. یەکێک لە داواکاران ئیدیعای کردووە کە ئەم ڤاکسینە بووەتە هۆی تێکچوونی هەمیشەیی مێشک و کەمئەندامی دوای دروستبوونی خوێن مەین.

کۆمپانیای ئەسترازینێکا دان بە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆڤیشیڵددا دەنێت:

کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆڤیشیڵد

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت، لەکاتێکدا کۆمپانیای ئەسترازینیکا ئەو ئیدیعایەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام دانی بەوەداناوە کە ڤاکسینەکە دەتوانێت “لە حاڵەتە زۆر دەگمەنەکاندا ببێتە هۆی TTS”، یان ترۆمبۆزی لەگەڵ نیشانەکانی کەمبوونەوەی ترۆمبۆسایتی. کە تایبەتمەندە بە مەینی خوێن و کەمبوونەوەی پلاکتەکانی خوێن.

کۆمپانیاکە لەو بەڵگەنامانەی کە پێشکەشی دادگا کراوە ڕایگەیاندووە:

قبوڵکراوە کە ڤاکسینی کۆرۆنای ئەسترازینێکا دەتوانێت ببێتە هۆی TTS لە حاڵەتە زۆر دەگمەنەکاندا. تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە. “بێگومان، TTS دەتوانێت بەبێ ڤاکسینی AZ (یان هەر ڤاکسینێکی تر)یش ڕووبدات.”

هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستی کردەوە کە ڤاکسینی کۆڤیشیڵد دەتوانێت کاریگەری لاوەکی هەبێت کە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست بکات:

“دوای کوتان بەم ڤاکسینە، کاریگەرییەکی لاوەکی زۆر دەگمەن کە پێی دەوترێت ترۆمبۆزی لەگەڵ نیشانەکانی کەمبوونەوەی ترۆمبۆسایتی، کە پێکهاتووە لە ڕووداوی نائاسایی و توندی مەینی خوێن لەگەڵ کەمبوونەوەی ژمارەی پلاکتەکان، ڕاپۆرت کراوە”.

مەینی خوێن

بەڵام ئەنجومەنی ڕێکخراوی پزیشکی نێودەوڵەتی دەڵێت: ئەم کاریگەرییە لاوەکییانە “زۆر دەگمەنن” و لە 10 هەزار کووتاندا 1 حاڵەت تۆمار دەکرێت. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە “لەو وڵاتانەی کە هێشتا گواستنەوەی سارس-CoV-2 ڕوودەدات. سوودەکانی کوتان لە پاراستن لە کۆڤید-19 زۆر زیاترە لە مەترسییەکان”.

کۆمپانیای Covishield لەلایەن کۆمپانیای AstraZeneca بە هاوکاری زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلتەرا پەرەی پێدراوە و لەلایەن پەیمانگای سیرۆمی هیندستانەوە بەرهەمدەهێنرێت. هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان کە لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا ئەنجام دراون دەریدەخەن ڤاکسینی ئەسترازینیکا لە سەدا 60 بۆ 80 پارێزگاری لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەکات.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای بکە
Close
Back to top button