بابەتەکانزانستگرنگ

گەورەترین ڕیاکتۆری یەکگرتنی ئەتۆمی لە جیهاندا بە فەرمی لە ژاپۆن خرایە کار

گەورەترین ڕیاکتۆری یەکگرتنی ئەتۆمی بە ناوی JT-60SA کە لە ژاپۆن بە هاوکاری یەکێتی ئەوروپا دروستکراوە، لە شاری ناکا خرایە کار. ئەم ڕیاکتۆرە نازناوی گەورەترین و پێشکەوتووترین ڕیاکتۆری تۆکاماکی لە جیهاندا هەڵگرتووە. و دەتوانێت پلازما بۆ پلەی گەرمی نائاسایی بەرز بکاتەوە کە 200 ملیۆن پلەی سەدییە و بۆ ماوەی 100 چرکە لە دۆخێکی وادا بیهێڵێتەوە.

زیاتر لە 500 زانا و 70 کۆمپانیای جیهانی هاوکاریان کرد لە پڕۆژەیەکی هاوبەشدا بۆ ئەوەی دواجار ڕیاکتۆری JT-60A دەست بەکار بکات. مەبەست لە خستنەکاری ئەم تۆکاماکە لێکۆڵینەوەیە لە ئەگەری بەکارهێنانی فیوژن وەک سەرچاوەیەکی سەلامەت و گەورەی وزە، بێ پیسبوونی ژینگە.

خستنەکاری گەورەترین و پێشکەوتووترین ڕیاکتۆری یەکگرتنی ئەتۆمی لە جیهاندا

ناوی JT-60ASA بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕیاکتۆرە نیشان دەدات. SA بەم ناوەوە کورتکراوەی Super Advancedە کە نوێکردنەوەیەکی گەورەیە بەسەر ڕیاکتۆری JT-60. دروستکردنی ئەم ڕیاکتۆرە نوێیە لە ساڵی ٢٠١٣ دەستی پێکردووە. بڕیاربوو ڕیاکتۆری JT-60A لە ساڵی 2021 دەست بە کارەکانی بکات. بەڵام کێشەی شۆرت سیرکت زاناکانی ناچارکرد بەشێک لە پەیوەندییە کارەباییەکانی ڕیاکتۆرەکە بگۆڕن.

گەورەترین ڕیاکتۆری ئەتۆمی
گەورەترین ڕیاکتۆری ئەتۆمی

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕیاکتۆری فیوژنی JT-60A پێشتر لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ گەیشتبووە یەکەم پلازمای خۆی. بەڵام ئێستا دەست بە کارکردنی فەرمی دەکات. زۆرێک لە زانایان هیوادارن بەم ڕیاکتۆرە بتوانن سەرچاوەیەکی گونجاو بۆ بەرهەمهێنانی وزە بەدەست بهێنن.

لە ڕیاکتۆرەکانی تۆکاماکدا کاتێک سووتەمەنی گازی دەچێتە ژووری ڕیاکتۆرەکانەوە، کویلە موگناتیسیەکان دەبنە هۆی جوڵەی سووتەمەنی بە خێرایی زۆر بەرز. لەم حاڵەتەدا گازەکە ئایۆنیزە دەبێت و دەگۆڕێت بۆ پلازما.

دواتر پلازما دەهێنرێتە پلەی گەرمی زۆر بەرز (تا ٣٠٠ ملیۆن پلەی سەدی) بەجۆرێک کە لە کاتی پرۆسەکاندا ئەتۆمەکانی هایدرۆجین دەگۆڕدرێن بۆ ئەتۆمی هیلیۆمی قورستر لە ژێر گەرمی و پەستاندا. کاتێک ناوکی دیوتیریۆم و تریتیۆم کە لە هایدرۆجیندا هەن پێکەوە دەتوێنەوە، ناوکی هیلیۆم و نیوتڕۆن و بڕێکی زۆر وزە بەرهەم دێت.

سام دەیڤس جێگری بەڕێوەبەری پڕۆژەی JT-60SA لە مەراسیمی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی ڕیاکتۆرەکەدا لە ڕۆژی هەینی ١ی دیسمبەر ڕایگەیاند: کە پڕۆژەکە لە هێزی فیوژن نزیکیان دەکاتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە فیوژن توانای ئەوەی هەیە ببێتە پێکهاتەیەکی سەرەکی بەرهەمهێنانی وزەی پاک لە نیوەی دووەمی ئەم سەدەیەدا.

یەکگرتنی ئەتۆمی نەک هەر مەترسی کارەساتی ئەتۆمی نییە. بەڵکو پاشماوەی تیشکدەر زۆر کەمتر بەرهەم دەهێنێت لە چاو وێستگەکانی کارەبای ئێستا. بۆیە یەکگرتنی ئەتۆمی یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاک و بەرەنگاربوونەوەی گەرمبوونی جیهان.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button