بابەتەکانتەکنەلۆجیا

دزینی 3 ملیار دۆلار دراوی دیجیتاڵی لە لایەن هاکەرەکانی کۆریای باکوور لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای ئاسایشی ئەلیکترۆنی ڕیکۆرد فیوچەر، هاکەرەکانی کۆریای باکوور لە ساڵی 2017ەوە نزیکەی 3 ملیار دۆلار دراوی کریپتۆیان دزیوە. بە گوتەی ئەوان زیاتر لە نیوەی ئەو دزییانە تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجام دراون.

لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، کۆمپانیای ڕیکۆرد فیوچەر ڕوونیدەکاتەوە کە بڕی دراوە کریپتۆ دزراوەکان یەکسانە بە نزیکەی نیوەی کۆی خەرجییە سەربازییەکانی کۆریای باکوور لە ساڵێکدا. هاکەرەکانی کۆریای باکوور تەنها لە ساڵی 2022دا نزیکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار دراوی دیجیتاڵییان دزیوە. بڕە پارەیەک کە یەکسانە بە نزیکەی لەسەدا 5ی ئابووری کۆریای باکوور یان لەسەدا 45ی بودجەی سەربازی ئەم وڵاتە.

هاکەرەکانی کۆریای باکوور
هاکەرەکانی کۆریای باکوور

جگە لەوەش بڕی ئەم سەرمایە دزراوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە کۆی داهاتی ساڵانەی هەناردەکردنی ئەم وڵاتە. هەروەها ئەم بڕە پارەیە نزیکەی 10 هێندە زیاترە لە بەهای هەناردەی کۆریای باکوور لە ساڵی 2021 کە گەیشتە 182 ملیۆن دۆلار.

خاڵێکی دیکەی جێی سەرنج کە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی پێکراوە ئەوەیە کە هاکەرەکانی کۆریای باکوور سەرەتا کۆریای باشووریان کردۆتە ئامانج پێش ئەوەی سەرنجیان لەسەر وڵاتانی دیکەی جیهان بێت. ئۆپەراتۆرە ئەلیکترۆنییەکانی کۆریای باکوور سەرنجیان لە دارایی تەقلیدییەوە گۆڕیوە بۆ ئەم تەکنەلۆژیا داراییە دیجیتاڵییە نوێیە. ئامانجیان ئەوەیە کە بازاڕی دراوی کریپتۆی کۆریای باشوور گۆشەگیر بکەن پێش فراوانبوونی جیهانی بەرچاو.

پشتگیری حکومەتی کۆریای باکوور بۆ هاکەرەکانی

هەرچەندە هاتووچۆ بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات و لەناوخۆی وڵاتدا زۆر سنووردارە و دانیشتووانی گشتیی وڵاتەکەی لە جیهان دابڕاوە. بەڵام نوخبەی دەسەڵاتداری حکومەت و کادرە ڕاهێنراوەکان کە شارەزای زانستی کۆمپیوتەرن، ئیمتیازیان هەیە دەستیان بە تەکنەلۆژیا و زانیاری نوێ بگات. دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە، تەکنەلۆژیا، زانیاری و هەندێکجاریش گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆمەڵەیەکی بچووک لە کەسانی هەڵبژێردراو کە شارەزاییان هەیە لە بیرکاری و زانستی کۆمپیوتەردا، توانای پێویستیان پێدەدات بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی دژی پیشەسازی دراوی کریپتۆ.

ئاشکراکردنی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سینباددا سەپاندووە. کە یەکێکە لە ئامێرە مەجازییەکانی تێکەڵکردنی دراو. و لەلایەن گروپی لازارۆسەوە کە پەیوەندی بە کۆریای باکوورەوە هەیە بۆ سپیکردنەوەی داهاتە خراپەکانی دەستکەوتووە، بەکارهێنراوە.

ئەکتەرە هەڕەشەکان لە وڵاتەکەوە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا بە بەهای 3 ملیار دۆلار سەروەت و سامانی کریپتۆیان دزیوە. و تەنها لە ساڵی 2022دا نزیکەی یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار تاڵان کراوە. زۆرینەی ئەم سەروەت و سامانە دزراوانە بۆ دابینکردنی چەکی کۆمەڵکوژ و پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی بالیستی بەکاردەهێنرێن.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای بکە
Close
Back to top button