بابەتەکانتەکنەلۆجیا

مۆبایلی وەن پڵەس 12 ناسێندرا

کۆمپانیای وەن پڵەس نوێترین مۆبایلی خۆی نمایشکرد کە بریتییە لە OnePlus 12. ئەم مۆبایلە زیرەکە بە نوێترین تەکنەلۆجیای بازاڕ تەیار کراوە، لەوانە چیپی سناپدراگۆن ٨ی نەوەی ٣. هەروەها وەن پڵەس ١٢، ڕامی ٢٤ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ١ تێرابایتی لە بەرزترین وەشانیدا بۆ جێگیرکراوە.

نوێترین مۆبایلی  ئاست بەرزی OnePlus هەمان دیزاینی نەوەی پێشوو بەکاردەهێنێت، و هێشتا شێوەیەکی گەورەی کامێرای بازنەیی لەسەر پانێڵی پشتەوەی دەبینین. لە بەشی پێشەوەی ئەم ئامێرەدا وەک زۆربەی فلاگشیپەکانی ئەندرۆید شاشەیەک هەیە کە سنوورێکی کەمی هەیە لە تەنیشتەکانیدا. و لە ناوەڕاستدا کونێک هەیە بۆ میوانداریکردنی کامێرای سێڵفی.

تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی وەن پڵەس 12

ڕوونما6.82 ئینج
چیپسێتسناپدڕاگۆن ٨ی نەوەی ٣
بیرگەی کاتی١٢، ١٦، ٢٤ گێگابایت
بیرگەی ناوەکی٢٥٦، ٥١٢، ١٠٢٤ گێگابایت
کامێرای سەرەکی٦٤+٤٨+٥٠ مێگاپێکسڵ
کامێرای سێڵفی٣٢ مێگاپێکسڵ
باتری5400 mAh
توانای بارگاویکردنەوە١٠٠ وات

مۆبایلی OnePlus 12 بە شاشەیەکی 6.82 ئینج LTPO OLED تەیار کراوە کە لەلایەن کۆمپانیای BOE دروستکراوە. ئەم شاشەیە بە ڕوونی 1440*3168 پێکسڵ, ڕێژەی نوێبوونەوەی 1 بۆ 120 هێرتز بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات. هەروەها ڕووناکی ئەم پانێڵە دەگاتە ژمارەیەکی سەرنجڕاکێش کە ٤٥٠٠ نیتە.

مۆبایلی وەن پڵەس 12
مۆبایلی وەن پڵەس 12

وەک وتمان لە پانێڵی پشتەوەی ئەم ئامێرەدا شێوەیەکی کامێرای بازنەیی هەیە کە میوانداری کامێرای سەرەکی دەکات لەگەڵ فلاشی LED. کامێرای سەرەکی ئەم ئامێرە بریتییە لە لێنزێکی 50 مێگاپێکسڵی سۆنی LYT-808 لەگەڵ کامێرای 48 مێگاپێکسڵ گۆشە فراوان و لێنزێکی 64 مێگاپێکسڵی تەلەفۆتۆ بە توانای زوومی ئۆپتیکاڵی 3x. شایەنی باسە کامێرای سێڵفی ئەم مۆبایلە پێشەنگەی وەن پڵەسە ٣٢ مێگاپێکسڵە.

وەن پڵەس 12 پاترییەکی ٥٤٠٠ میلی ئەمپێری تێدایە کە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای ١٠٠ واتی و بارگاویکردنەوەی بێ وایەری ٥٠ واتی دەکات. بۆ بەراوردکردن، مۆبایلی OnePlus 11 بە پاترییەکی 5000 میلی ئەمپێر تەیار کراوبوو.

مۆبایلی وەن پڵەس 12
مۆبایلی وەن پڵەس 12

ئەم مۆبایلە ئاست بەرزەی وەن پڵەس بە ڕامی ١٢/١٦/٢٤ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ٢٥٦/٥١٢/١٠٢٤ گێگابایت بەردەست دەبێت.

تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم مۆبایلە پێشەنگە بریتین لە بلوتوزی 5.4، هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما، NFC و دەرچەی USB 3.2 Gen 1. وەشانی بنەڕەتی وەن پڵەس بە ڕامی ١٢ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ٢٥٦ گێگابایت بە نرخی ٦٠٧ دۆلار دەفرۆشرێت، بەرزترین وەشانیش بە ڕامی ٢٤ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ١ تێرابایت بە نرخی ٨١٨ دۆلارە. ئەم مۆبایلە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ دەخرێتە ناو بازاڕی جیهانی.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button