بابەتەکانتەندروستیگرنگ

پەرەپێدانی ڤاکسینی وازهێنان لە کۆکاین و کراک لە لایەن زانایانی بەڕازیل

ڤاکسینی وازهێنان لە کۆکاین
ڤاکسینی وازهێنان لە کۆکاین

ڤاکسینی وازهێنان لە کۆکاین و کراک

ئەم ڤاکسینە لە قۆناغە جیاجیاکانی تاقیکردنەوەکاندا ئەنجامێکی باشی دەرخستووە، لەوانەش پشکنینی ئاژەڵان. ئەم ڤاکسینە کاردانەوەی دژەتەن لە جەستەدا دروست دەکات کە ڕێگری دەکات لە گەیشتنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ مێشک.

زانایانی بەڕازیلی دروستکردنی شێوازێکی نوێی چارەسەری ئالوودەبوون و بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆکاین و کراکیان ڕاگەیاند. ئەم توێژینەوەیە لە زانکۆی فیدراڵی میناس گێرای بەڕازیل ئەنجام دەدرێت و پڕۆژەی ئەم پێکوتەیە ناوی “کالیکس کۆکا”یە. هەفتەی ڕابردوو خەڵاتی ٥٠٠ هەزار یۆرۆی بۆ باشترین پڕۆژەی پزیشکی لە ئەمریکای لاتین بەدەستهێنا. ئەم خەڵاتە کە لەلایەن کۆمپانیای دەرمانی یۆرۆفارما تەرخان کراوە، تایبەتە بە وەبەرهێنانی زیاتر لەم پڕۆژەیەدا.

دکتۆر فرێدریکۆ گارسیا، کە بەرپرسە لە هەماهەنگی تیمی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی واز لە ماددە هۆشبەرەکان دەهێنن بە ئامانجی سەرەکی ئەم ڤاکسینە دەزانێت و دەڵێت: “پێمان وایە ئەو کەسانەی هەوڵی وازهێنان دەدەن و دەست بە وازهێنان دەکەن، چانسێکی باشتریان دەبێت”. لە دوورکەوتنەوە لە ماددە هۆشبەرەکان بە یارمەتی ئەم ڤاکسینە. چونکە چیتر ناچنە ناو سووڕی چێژوەرگرتن لە مادە هۆشبەرەکان.”

جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پێویستە ڤاکسینی دژە کۆکاین و کراک لە چوارچێوەی شێوازە تەقلیدییەکانی چارەسەری کۆمەڵایەتی و پزیشکی و دەروونیدا بەکاربهێنرێت و بە تەنیا هاوکارییەکی پێویست بۆ ئالوودەبووان نادات. لەلایەکی ترەوە پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە ئەم ڤاکسینە ڕێگری ناکات لە کاریگەری مادە هۆشبەرەکان لەسەر لەش. لەوانەش کاریگەری کۆکاین لەسەر دڵ و بۆریەکانی خوێن یان جگەر.

هەروەها تاقیکردنەوەکانی ئێستا لەسەر ئەم مۆدێلە ڤاکسینە لە مشکدا ئەنجامێکی باشی هەبووە لە پاراستنی کۆرپەلە لە کاریگەرییەکانی ماددە هۆشبەرەکان. بۆیە توێژەران هیوادارن بتوانن ئەم بەرهەمە بەکاربهێنن بۆ یارمەتیدانی ئالوودەبووانی دووگیان بە ماددە هۆشبەرەکان بە هەمان شێوە.

ڤاکسینی وازهێنان لە کۆکاین و کراک ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی تاقیکردنەوەی کۆتایی لەسەر مرۆڤ. ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکان لەسەر مرۆڤ جێگەی ڕەزامەندی بێت، ئەوا ئەم ڤاکسینە چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەت دەبێت بۆ بەکارهێنانی کردەیی لە یارمەتیدانی چارەسەرکردنی ئالوودەبووان.

هەروەها لە ساڵانی ڕابردوودا ئەمریکا تاقیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی ئەنجامداوە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی هاوشێوەی “کالیکسکۆکا”. بەگوێرەی ئاماری نووسینگەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەمریکا و بەڕازیل لە پلەی یەکەم و دووەم دێن لە بەکارهێنانی کۆکاین و کراک لە جیهاندا.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button