بابەتەکانژینگەگرنگ

تۆمار کردنی نزمترین ئاستی ئاو لە دارستانی ئەمازۆن لە ماوەی ١٢١ ساڵی ڕابردوودا

وشکساڵی لە دارستانی ئەمازۆن
وشکساڵی لە دارستانی ئەمازۆن

نزمترین ئاستی ئاو لە دارستانی ئەمازۆن لە ماوەی 121 ساڵدا تۆمارکردووە. بەپێی ئامارەکانی سیمادن، ناوەندی ئاگادارکردنەوەی کارەساتەکانی بەڕازیل، هەندێک ناوچەی دارستانی ئەمازۆن کەمترین بارانبارین لە مانگی تەمموزەوە تا مانگی ئەیلول لە ساڵی ١٩٨٠وە بەخۆیەوە بینیوە.

ئاستی ئاوی بەندەرێکی گەورەی ڕووبارەکان لە دارستانەکانی ئەمازۆنی بەڕازیل نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی لانیکەم ١٢١ ساڵدا تۆمارکرد. ئەم وشکەساڵییە مێژووییە ژیانی سەدان هەزار کەسی تێکداوە و زیانی بە ئیکۆسیستەمی دارستانەکە گەیاندوە.

لقەکانی ڕووباری ئەمازۆن ساڵ بە ساڵ وشکتر دەبنەوە. کە بۆتە هۆی گیر خواردنی بەلەمەکانی دانیشتوانی ناوچەکە. بەم جۆرەش گەیاندیی خۆراک و ئاو بۆ گوندەکانی جەنگەڵەکە بڕدراوە. لە هەمان کاتکدا گومان دەکرێت بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی ئاوی ڕوبارەکە مەترسی لەسەر زیاتر لە ١٠٠ دۆلفینی ڕووبارەکە هەبێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی بەندەری ماناوس، کە زۆرترین دانیشتوویی ئەو ناوچەیەی لێیە، کە دەکەوێتە شوێنی لێکنزیکبوونەوەی ڕووباری نیگرۆ لەگەڵ ڕووباری ئەمازۆن، ئاستی ئاوەکە ١٣.٥٩ مەتر تۆمارکردووە. ئەمەش نزمترین ئاستی ئاو لە دارستانی ئەمازۆن لەوەتەی تۆمارکردن لە ساڵی ١٩٠٢ دەستیپێکردووە و نزمترین ئاستی پێشووی لە ساڵی ٢٠١٠ تێپەڕاندووە.

وەزارەتی زانستی بەڕازیل هۆکاری وشکەساڵی دەگەڕێنێتەوە بۆ سەرهەڵدانی دیاردەی کەشوهەوای ئێل نینۆ لە ئەمساڵدا. کە دەبێتە هۆی دروستبوونی شێوازی توندڕەوی کەشوهەوا لە سەرانسەری جیهان. لە بەیاننامەیەکدا کە سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکات وشکەساڵی لانیکەم تا مانگی کانوونی دووەم بەردەوام بێت، وە پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکانی ئەل نینۆ بگاتە لوتکە.

بەپێی ئامارەکانی دەزگای بەرگری شارستانی ویلایەتی ئەمازۆنا کە بەندەری ماناوسی لێیە، وشکەساڵی نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەسی گرتۆتەوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button