بابەتەکانتەکنەلۆجیاگرنگ

کۆمپانیای ئەپڵ نەوەی نوێی ماک بۆک پرۆ ١٤ و ١٦ ئینج بە چیپی زنجیرەی M3 نمایش کرد

ماک بۆک پرۆ نوێیەکانی ئەپڵ بە قەبارەی ١٤ ئینج و ١٦ ئینج لە ئیڤێنتەکەی Scary Fast بە چیپی خێزانی M3 ناسێنران. بۆ یەکەمجاریش دەبینین کە وەشانی بنەڕەتی ١٤ ئینج بە چیپی M3 نمایش دەکرێت. هەروەها ئەم بەرهەمانە ئێستا بە ڕەنگی “سپەیس بلاک”یش بەردەستن.

مۆدێلی بنەڕەتی 14 ئینج لەگەڵ چیپی M3 نرخی 1599 دۆلارە و جێگەی ماکبۆک Pro M2 ی 13 ئینج دەگرێتەوە. لەم بەرهەمەدا هیچ جۆرە تاچ بارێک نییە، بەجۆرێک ئەم تەکنەلۆژیایە لە جیهانی ماک بۆک پرۆ لابراوە. ماکبۆک پرۆ M3 Pro 14 ئینج و ماکبۆک Pro M3 Pro 16 ئینج بە 1999 دۆلار و 2499 دۆلار نرخیان دیاریکراوە.

تایبەتمەندیەکانی ماک بۆک پرۆ ١٤ و ١٦ ئینچی M3 

ئێستا ماکبۆکە نوێیەکانی ئەپڵ بە ڕەنگی ڕەش دەفرۆشرێن، ئەمەش دەتوانێت بەکارهێنەری زیاتر بۆ خۆی ڕابکێشێت. ئەم بەرهەمانە بە کامێرای FaceTime 1080p تەیارکراون و 6 بڵندگۆ بەکاردەهێنن.

شاشەی Liquid Retina XDR کە لە نەوەی نوێ ماکبۆک پرۆدا بەکارهاتووە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا ناوەڕۆکی SDR بە ڕووناکی 20% زیاتر لە نەوەی پێشوو پیشان دەدات. ئاستی ڕووناکی بۆ ئەم جۆرە ناوەڕۆکە لە نەوەی پێشوودا ٥٠٠ نیت بووە، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە ٦٠٠ نیت.

ماکبۆک پرۆ
ماکبۆک پرۆ

بەکارهێنانی چیپی 3 نانۆ مەتری M3 کارایی ماکبۆکە نوێیەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر کردووە. ماکبۆک پرۆ M3 قەبارەی 14 ئینج لە بەکارهێنانی ڕۆژانەدا تا 60% خێراترە لە ماکبۆک Pro M1 و تەمەنی پاتریەکەی تا 22 کاتژمێرە. ئەو ماکبۆکانەی کە چیپی M3 Proیان تێدایە تا 40% خێراترن لە M1 Pro. هەروەها چیپی M3 Max پشتگیری تا 128 گێگابایت ڕام دەکات، ئەمەش کارایی ماکەکان لە بەرنامەکانی وەک MATLAB باشتر دەکات.

پێش فرۆشتنی ماکبۆک پرۆ M3 و M3 Pro ئەمڕۆ دەستیپێکرد و دوای هەفتەیەک بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەران. ئەو مۆدێلانەی کە چیپی M3 Max یان تێدایە لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەردا دەخرێنە بازاڕەوە.

نرخی بنەڕەتی ماکبۆک پرۆ M3 ی 14 ئینج بە 1599 دۆلار و ماکبۆک Pro M3 Pro ی 14 ئینج بە 1999 دۆلار و ماکبۆک Pro M3 Pro ی 16 ئینج بە 2499 دۆلارە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button