بابەتەکانتەکنەلۆجیازانیاری گشتی

جیاوازی کێبڵی USB-Type-C هەرزان و گرانبەها لە وێنەکانی سی تی سکاندا

تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە جیاوازی کێبڵی USB-Type-C هەرزان و گرانبەها چییە؟ ئەگەر تۆش حەزدەکەی جیاوازی نێوان کێبڵی بارگاویی کردنەوەی هەرزان و گرانبەها بزانیت. پێشنیار دەکەین وێنەکانی سی تی سکان ببینیت کە لە چەند کێبڵێکی جیاوازەوە وەرگیراون.

کۆمپانیای لومافیڵد کۆمپانیایەکی تایبەتە بە وێنەگرتنی تیشکی ئێکس. کۆمپانیاکە وێنەی سەرنجڕاکێشی پێکهاتەی ناوەوەی کێبڵەکانی USB-C بڵاوکردووەتەوە، کە بە ڕوونی جیاوازی نێوان کێبڵی USB-Cی 5 دۆلاری و کێبڵی USB-C بە 130 دۆلار نیشان دەدات. ئەم وێنانە هاوشێوەی سی تی سکانی جەستەن و پێکهاتەی سێ ڕەهەندی کێبڵەکە بە جوانی نیشان دەدەن.

جیاوازی کێبڵی USB-Type-C هەرزان و گرانبەها

USB-C یان USB Type-C جگە لە بارگاویی کردنەوەی خێراتر، لە گواستنەوەی داتاشدا خێراترە. هەرچەندە پەیوەستکەری USB-C زۆر ئاسانە بۆ بەکارهێنان، بەڵام دیزاینێکی ئاڵۆزی هەیە کە تا کێبڵەکە خێراتر بێت یان توانای بارگاویی کردنەوەی خێراتر بێت، دروستکردنی ئاڵۆزتر دەبێت. بۆیە جیاوازی نێوان کێبڵی USB-C هەرزان و گرانبەها دەبێت سەرنجڕاکێش بێت.

کەیبڵی ٥ دۆلاری USB-C NiceTQ
کەیبڵی ٥ دۆلاری USB-C NiceTQ

لومافیڵد بۆ یەکەمجار کەیبڵێکی USB-C ی NiceTQ ی هەرزان بە 5.59 دۆلار سکان کرد. لەم کێبڵە هەرزانەدا وایەرەکان ڕاستەوخۆ بە کۆنکێکتۆرەوە لەحیم کراون و وایەرەکان خۆیان بە پلاستیک داپۆشراون بەبێ هیچ کەڤەرێک. هەروەها لەم کێبڵەدا لە کۆی هەشت پێن تەنها چوار پێن بەکارهاتوون و چوارەکەی تر بەکارنەهێنراون.

کەیبڵی ٥ دۆلاری USB-C NiceTQ
کەیبڵی ٥ دۆلاری USB-C NiceTQ

ئەوەی جێگای سەرنجە، خێرایی ئیدیعاکراو بۆ ئەم کێبڵە هەرزانە 10 Gbps یە، کە لە ڕووکەشدا ئەوە نیشان دەدات کە ئێمە مامەڵە لەگەڵ کێبڵی USB 3.2 Gen 2 دەکەین. بەڵام پێداچوونەوەکان دەریدەخەن کە ئەم کێبڵە USB-C هەرزانە لە ڕووی تەکنیکییەوە توانای بەدەستهێنانی ڕێژەی گواستنەوەی زیاتر لە 480 مێگابایت لە چرکەیەکدا نییە. هەروەها بەو پێیەی چوار پێنەکەی تر بەیەکەوە نەبەستراون، شکاندنی هەریەکێک لە وایەرەکانی بەستراو بە مانای لەکارکەوتنی کێبڵەکە دەبێت.

کێبڵی ١٢٩ دۆلاری ئەپڵ

لە لایەکی ترەوە ڕووبەڕووی کێبڵی ئەپڵ تەندەربۆڵت ٤ دەبینەوە کە بە نرخی ١٢٩ دۆلارە، کە بەپێی ئیدیعای ئەپڵ، باند ویتەکەی بە پرۆتۆکۆڵی تەندەربۆڵت ٤ دەگاتە ٤٠ گێگابایت لە چرکەیەکدا و لەگەڵ یو ئێس بی ٣ دەگاتە ١٠ گێگابایت لە چرکەیەکدا. هەروەها ئەم کێبڵە پشتگیری لە شەحنکردنەوەی 100W و زنجیرکردنی دایزی دەکات تا شەش ئامێری گونجاو لەگەڵ Thunderbolt 3.

کێبڵی ١٢٩ دۆلاری ئەپڵ
کێبڵی ١٢٩ دۆلاری ئەپڵ

سکانی تیشکی ئێکس بە ڕوونی دەریدەخات کە ئەم کێبڵە دیزاینێکی ئاڵۆزی هەیە و تەنانەت سووڕێکی ناوەوەشی هەیە.

کێبڵی ١٢٩ دۆلاری ئەپڵ
کێبڵی ١٢٩ دۆلاری ئەپڵ

ئەوەی جێگای سەرنجە، کێبڵە گرانبەهاکەی USB Type-Cی کۆمپانیای ئەپڵ بیست وایەری تێدایە کە لە هەردوو سەری کێبڵەکەدا بەستراوەتەوە بە بازنەی ناوەوە. هەروەها تاڵەکانی ئەم کێبڵە لەناو چینێکی تایبەتدایە کە لە کشان و پێچان دەیانپارێزێت.

هەروەها لومافیڵد پێداچوونەوەی بە دوو کێبڵی دیکەدا کرد کە یەکێکیان بریتیە لە Amazon Basics USB-C بە 0.1 نرخی کێبڵەکەی ئەپڵ. هەروەها ئەم کێبڵە دیزاینێکی ئاڵۆز و پرەنسیپی هەیە و پێدەچێت زۆر باشتر بێت لە مۆدێلە هەرزانەکە.

کەیبڵی ئەمازۆن
کەیبڵی ئەمازۆن

ئەنجامی وێنەگرتنی سی تی سکانی  Lumafield دەریدەخات کە کێبڵەکانی USB Type-C هەرزان دەتوانن دیزاینێکی زۆر سادە و متمانەپێنەکراویان هەبێت. بەڵام مەرج نییە کێبڵە گرانبەهاکان باشتر بن و پێویستە بەدوای مارکەی متمانەپێکراو و ستاندارددا بگەڕێیت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button