بابەتەکانتەکنەلۆجیا

سناپدراگۆن ٨ی نەوەی ٣ ناسێندرا؛ گۆڕانکاری لە جیهانی ئەندرۆید بە زیرەکی دەستکرد

کۆمپانیای کوالکۆم نوێترین چیپی سەرەکی خۆی بە ناوی سناپدراگۆن ٨ نەوەی ٣ لە میانی چالاکیی ساڵانەی لوتکەی سناپدراگۆن ناساند. ئەم چیپە AI ی generative دەهێنێتە مۆبایلەکانی ئەندرۆید. بزوێنەری AI پشتگیری لە مۆدێلەکانی Multi-Modal generative AI دەکات. بەپێی ئیدیعای کوالکۆم، سناپدراگۆن ٨ی نەوەی ٣ خێراترین سیستەمی بڵاوبوونەوەی جێگیری هەیە و دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە چرکەیەکدا وێنەیەک بە زیرەکی دەستکرد درووست بکات.

ئەم چیپە زیرەکی دەستکرد لەسەر خودی ئامێرەکە کار پێدەکات. بۆیە پارێزراوێکی بەرزی هەیە. هەروەها چیپی سەرەکی تایبەتمەندی یاریدەدەرێکی زیرەکی دەستکردی هەیە کە لەسەر بنەمای مۆدێلی فێربوونی مێتا Llama 2 دامەزراوە کە دەتوانێت بە شێوەیەکی پارێزراو چالاکییە دڵخوازەکانت و شوێن و زۆر شتی تر بەکاربهێنێت بۆ پێشکەشکردنی وەڵامی کەسی.

بەپێی زانیارییەکانی کوالکۆم، Sensing Hub توانای AIی سناپدراگۆن ٨ نەوەی ٣ بەرز دەکاتەوە بۆ 3.5 هێندە بە بەراورد بە پێشتر.

تایبەتمەندیەکانی کوالکۆم سناپدراگۆن ٨ نەوەی ٣

سناپدراگۆن ٨ نەوەی ٣ بە پێشکەوتنی بەرچاو بە بەراورد بە نەوەی پێشووی گەشەی پێدراوە. ئەم چیپە 30% خێراترە لە نەوەی پێشووی و 20% کەمتر وزە بەکاردەهێنێت. لەناو ئەم چیپەدا ٨ ناوکی پرۆسێسکردن بەکاردێت کە بریتین لە یەک ناوەکی Cortex-X4 بە فرێکوێنسی ٣.٣ گێگاهێرتز، ٥ ناوکی بەهێز بە فرێکوێنسی ٣.٢ گێگاهێرتز و دوو ناوەکی کەم هێز بە فرێکوێنسی ٢.٣ گێگاهێرتز.

سناپدراگۆن ٨ نەوەی ٣ پشتگیری لە ڕامی LPDDR5x دەکات بە زۆرترین فرێکوێنسی ٤٨٠٠ مێگاهێرتز و زۆرترین توانای ٢٤ گێگابایت. هەروەها ئەم چیپە توانای پشتگیریکردنی وای فای ٧ی هەیە و مۆدێمی X75 5G ی تێدایە.

تایبەتمەندیەکانی سناپدراگۆن ٨ نەوەی ٣
تایبەتمەندیەکانی سناپدراگۆن ٨ نەوەی ٣

کۆمپانیای کوالکۆم لەم چیپەدا سەرنجی لەسەر زیرەکی دەستکرد بووە. لەم چیپەدا بزوێنەرێکی زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنرێت بە پشتگیری مۆدێلی زیرەکی دەستکردی درووستکەری Multi-Modal و مۆدێلی زمانی گەورە بۆ ناسینەوەی قسەکردن. چیپەکە دەتوانێت لە چرکەیەکدا ٢٠ تۆکن پرۆسێس بکات بۆ وەڵامدانەوەی خێرا بۆ یاریدەدەری AI. کۆمپانیای کوالکۆم دەڵێت مۆبایلی سناپدراگۆن 8gen3 خێراترین سیستەمی Stable Diffusion ی هەیە کە دەتوانێت لە ماوەی کەمی چرکەیەکدا وێنەیەک درووست بکات.

هەروەها زیرەکی دەستکرد تواناکانی ئەم چیپەی لە بواری کامێرادا باشتر کردووە. تەکنەلۆژیای Semantic Segmentation ڕوونی و وردەکارییەکانی وێنەکان لە یەک کاتدا زیاد دەکات. هەروەها تایبەتمەندی Night Vision ڤیدیۆکان لە بارودۆخی ڕووناکی کەمدا گەشاوە دەکات.

Snapdragon 8 Gen 3
Snapdragon 8 Gen 3

پڕۆسێسەری گرافیک کە لە نەوەی سێیەمی سناپدراگۆن ٨ بەکارهاتووە بەڕێژەی ٢٥٪ خێراترە و بەڕێژەی ٢٥٪ کەمتر کارەبا بەکاردەهێنێت لەچاو نەوەی پێشوو، وە بەڕێژەی ٤٠٪ بەهێزتر بووە لە شوێنپێهەڵگرتنی تیشکدا. هەروەها چیپی سەرەکی کوالکۆم پشتگیری لە بەڕێوەبردنی یارییەکان دەکات بە خێرایی 240 fps لەسەر شاشەکانی 240 هێرتز. بزوێنەری Adreno Frame Motion 2.0 دەتوانێت چوارچێوەکان نەرمتر بکات. هەروەها پشتگیری لە Unreal Engine 5.2 دەکەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوالکۆم، لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەو ئامێرانەی بە سناپدراگۆن 8 Gen 3 تەیارکراون، دەگاتە بازاڕەکان. کۆمپانیای کوالکۆم لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک ئەیسوس، ئۆنەر، وەن پڵەس، شاومی و سۆنی کاردەکات بۆ هێنانی ئەم چیپە بۆ جیهانی مۆبایل. زنجیرەی شاومی ١٤ یەکەم مۆبایل دەبێت کە بە سناپدراگۆن ٨ نەوەی سێ تەیار کراوە، کە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەناسێندرێت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button