بابەتەکانتەکنەلۆجیا

یەکەم بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی زیرەکی دەستکردی سەلامەت پەسەندکرا

کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسی یەکەم بڕیارنامەی پەسەند کرد کە لەلایەن ئەمریکاوە داڕێژرابوو بۆ پێشخستنی پەرەپێدانی زیرەکی دەستکردی سەلامەت. بڕیارنامەکە داوای پەرەپێدانی سیستەمی زیرەکی دەستکردی سەلامەت و پارێزراو و متمانەپێکراو دەکات. بۆ ئەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە بخرێتە بەردەستی هەموو خەڵکی جیهان بە شێوەیەکی بەردەوام. بێگومان نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ پلانێکی بەرچاوی بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارنامە نوێیە نەخستۆتەڕوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان، ١٢٠ وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێویاندا چین پشتیوانییان لە ڕەشنووسی ئەم بڕیارنامەیە کردووە. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی ئەم پشتیوانییە بەربڵاوەوە بەبێ دەنگدان ئەم بڕیارنامەیەی پەسەند کرد. بە وتەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، ئەم هەنگاوە بێ وێنەیە بۆ ڕێکخستن و پێداچوونەوە بە ئەم تەکنەلۆژیایە پێشکەوتووە دەتوانێت هەنگاوێکی مێژوویی بێت بۆ پێشەوە لە بەدەستهێنانی زیرەکی دەستکردی سەلامەت.

یەکەم بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی زیرەکی دەستکردی سەلامەت پەسەندکرا

بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی زیرەکی دەستکردی سەلامەت:

لەم بڕیارنامەیەدا داوا لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەکرێت کە خۆیان لە بەکارهێنانی سیستەمی زیرەکی دەستکرد کە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤدا ناگونجێت، بەدوور بگرن. بە واتایەکی تر، هەمان ئەو مافە بنەڕەتیانەی کە خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستی دەهێنن، پێویستە لە کەرتی دیجیتاڵیشدا جێبەجێ بکرێن و بپارێزرێن.

لە کاتێکدا کە فێربوونی ئامێر و ئەلگۆریتمەکانی زیرەکی دەستکرد بەزۆری بۆ هەمووان بەردەستە. بەڵام هەموو وڵاتان بە یەکسانی پێشکەوتوو نین لە وەرگرتن و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد. بۆیە داوا لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە هاوکاری و پشتیوانی وڵاتانی تازەپێگەیشتو بکەن بۆ ئەوەی هەموو وڵاتان سوود لەم تەکنەلۆژیایە وەربگرن.

بڕیارنامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان پەرە بە بەرەوپێش بردنی سەلامەتی زیرەکی دەستکرد و هاوکاری جیهانی دەدات. بەڵام هیچ هەنگاوێکی بەرچاو بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش ناکات. بێگومان هەوڵی توندتر بۆ چاودێریکردنی زیرەکی دەستکرد لە ئێستاوە لە ئارادایە. بۆ نموونە پەرلەمانی ئەوروپا لەم دواییانەدا یاسای AIی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button