بابەتەکانتەکنەلۆجیا

چین بەکارهێنانی پڕۆسێسەری ئینتێل و AMD لە ئامێرە حکومییەکاندا قەدەغەکرد

چین بەکارهێنانی پڕۆسێسەری کۆمپانیاکانی وەک ئینتێل و AMD لە کۆمپیوتەرە کەسییەکان و سێرڤەرە حکومییەکان قەدەغەکرد. ئەم کردەوەیە درێژەپێدەری ئەو زنجیرە کارانەیە کە چین و ئەمریکا دژی یەکتر ئەنجامیانداوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، حکومەتی چین ڕایگەیاندووە، بەکارهێنانی پڕۆسێسەری ئەمریکی ئینتل و AMD لە ئامێرە حکومییەکان ڕادەگرێت. جگە لەوەش وڵاتەکە دەیەوێت دەستبەرداری سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز و نەرمەکاڵاکانی تری بەڕێوەبردنی بنکەدراوەی ڕۆژئاوایی بێت.

چین بەکارهێنانی پڕۆسێسەری ئینتێل و AMD قەدەغەکرد:

چین داوای لە دەزگا حکومییەکان کردووە کە لە کڕینی داهاتوویاندا مەرجەکانی بەکارهێنانی پرۆسێسەر و سیستەمی کارپێکردنی “سەلامەت و متمانەپێکراو” لەبەرچاو بگرن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز، ئەم کارە دیارترین هەنگاوی چینە لە بواری بەکارهێنانی بەدیلەکانی تەکنەلۆژیای ناوخۆیی بۆ بەرهەمە دەرەکییەکان و ڕەنگدانەوەی گرژییەکانی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ ئەمریکا.

چین بەکارهێنانی پڕۆسێسەری ئینتێل و AMD لە ئامێرە حکومییەکاندا قەدەغەکرد

بەپێی ڕێنماییە نوێیەکانی چین، لە ئێستادا ١٨ پڕۆسێسەری پەسەندکراو هەیە کە بریتین لە چیپەکانی کۆمپانیای هواوی و گروپی فیتیۆم. بەرهەمی ئەم دوو کۆمپانیایە لە لیستی ڕەشی واشنتۆندا هاتووە.

دروستکەرانی چیپی چینی تێکەڵەیەک لە بیناسازییەکانی پرۆسێسەری Intel x86 و ARM و بیناسازییە ڕەسەنەکانی خۆیان بەکاردەهێنن. لە بواری سیستەمی کارپێکردندا بە شێوەیەکی سەرەکی نەرمەکاڵاکانیان لەسەر بنەمای لینوکس دروست کردووە.

گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی پەکین بەشێکە لە ستراتیژی نیشتمانی کۆمپانیاکان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی تەکنەلۆژی لە بواری کاروباری سەربازی و حکومەتدا کە بە پرۆگرامی “شینچوانگ” ناسراوە. ئەم ستانداردە نوێیانە یەکەم ڕێنمایی ڕوون و وردن بۆ پێشخستنی بەرنامەی شینچوانگ.

هەروەها دەوترێت کە داوا لە کۆمپانیا دەوڵەتییەکانی چین کراوە کە ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن. دوو سەرچاوەی ئاگادار لەم بابەتە دەڵێن دەبوو ئەم کۆمپانیایانە تا ساڵی ٢٠٢٧ گواستنەوەیان بۆ بەدیلەکانی ڕەسەن تەواو بکردایە.

مایکرۆسۆفت و ئینتێل و کۆمپانیای AMD وەڵامی داواکاری میدیاکانیان نەدایەوە بۆ لێدوان. پێشتر حکومەتی ئەمریکا سزاکانی تەکنەلۆجیای دژی چین زیادکردبوو.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button