بابەتەکانتەکنەلۆجیا

ئیلۆن ماسک دەیهەوێت ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بهێنێت بۆ مۆبایلە ئاساییەکان

نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر کۆمپانیای سپەیس ئێکس خزمەتگوزارییەکی نوێی بە ناوی “Direct to Cell” ناساند. و ڕایگەیاند کە دەیهەوێت تا ساڵی ٢٠٢٥ ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بهێنێت بۆ مۆبایلە ئاساییەکان. ئێستا ئەم کۆمپانیایە توانیویەتی مۆڵەتێک لە ئەمریکا وەربگرێت بۆ ئەوەی دەست بە تاقیکردنەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بکات، بۆ ئەوەی ئیلۆن ماسک بتوانێت ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بهێنێت بۆ مۆبایلە ئاساییەکان.

بەگوێرەی ماڵپەڕی بلومبێرگ، کۆمپانیای سپەیس ئێکس بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای تی مۆبایلی ئەمریکی ئەم خزمەتگوزارییە تاقیدەکاتەوە. لە ڕاستیدا کۆمیسیۆنی پەیوەندییە فیدراڵیەکانی ئەمریکا (FCC) مۆڵەتی داوە بە کۆمپانیای سپەیس ئێکس بۆ ماوەی ٦ مانگ تاقیکردنەوە، کە ٢٠٠٠ ئامێری تاقیکردنەوە و ٨٤٠ مانگی دەستکرد لەخۆدەگرێت.

هێنانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بۆ مۆبایلە ئاساییەکان

لاپەڕەی خزمەتگوزاری ڕاستەوخۆ بۆ مۆبایلی کۆمپانیای سپەیس ئێکس باس لە دەستڕاگەیشتنێکی یەکگرتوو بۆ دەق، دەنگ (پەیوەندی دەنگی) و داتا یان ئینتەرنێت دەکات بۆ هەموو مۆبایلەکانی LTE لە سەرانسەری جیهان. بەم خزمەتگوزارییە دەتوانیت پەیوەندی بە تۆڕی ستارلینکەوە بکەیت. و لە ناوچە جیاوازەکاندا  لە وشکانییەوە بۆ دەریا بەکاریبهێنیت.

ئەم خزمەتگوزارییە ساڵی داهاتوو دەگاتە دەستمان. بەڵام لە سەرەتادا تەنها نامەی کورت دەتوانرێت بە بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە بنێردرێت. لە ساڵی ٢٠٢٥ەوە بەکارهێنەران دەتوانن ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بەکار بێنن.

لاپەڕەی خزمەتگوزاری Direct to Cell
لاپەڕەی خزمەتگوزاری Direct to Cell

بەگوێرەی زانیارییەکانی ستارلینک، سەرجەم مۆبایلەکانی LTE دەتوانن پەیوەندی بە تۆڕەکەوە بکەن. هەروەها بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک لەسەر مۆبایلەکان، هەروەها ناردنی کورتەنامە و پەیوەندی دەنگی، پێویست ناکات ڕەقەکاڵا یان نەرمەکاڵای مۆبایلەکە بگۆڕدرێت. هەروەها پێویست ناکات بەرنامەیەکی تایبەت دابەزێنیت.

مانگە دەستکردەکانی Direct to Cellی ستارلینک مۆدێمێکی پێشکەوتووی eNodeB بەکاردەهێنن کە وەک تاوەرێکی مۆبایل لە بۆشایی ئاسماندا کاردەکات، ئەمەش یەکخستنی تۆڕ هاوشێوەی ڕۆمینگی ستاندارد چالاک دەکات. هەروەها ئەم خزمەتگوزارییە دەبێتە هۆی پەیوەندیکردن لە ناوچە دوورەکان. هەروەها بەپێی ستارلینک، خزمەتگوزاری Direct to Cell بە ئامێرەکانی IoT دەبەسترێتەوە کە ستانداردە باوەکانی LTEیان هەبێت.

دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین ئەم خزمەتگوزارییە لە کام وڵاتدا دەخرێتە بازاڕەوە و بێگومان تێچووی بەکارهێنەران چەند دەبێت. لە سەرەتادا پێشبینی دەکرێت Direct to Cell وەک خزمەتگوزارییەکی تاقیکاری بەردەست بێت بۆ بەکارهێنەران.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button