بابەتەکانتەندروستیگرنگ

تاقیکردنەوەی یەکەم دەرمانی گەشەکردنی دووبارەی ددان لە جیهاندا

کاتسو تاکاهاشی، سەرۆکی بەشی پزیشکی ددان و نەشتەرگەری دەم و ددان لە نەخۆشخانەی کیتانۆ لە ژاپۆن ڕایگەیاند، تاقیکردنەوە کلینیکیەکانی یەکەم دەرمانی گەشەکردنی دووبارەی ددان لە جیهاندا لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە نەخۆشخانەی زانکۆی کیۆتۆ دەستپێدەکات.

دوای ئەوەی ئەم دەرمانە دەتوانێت لە تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا سەرکەوتوو دەربکەوێت، دەدرێت بەو نەخۆشانەی کە بە زگماکی ددانەکانیان نەبووە. توێژەران هیوادارن لە ساڵی ٢٠٣٠ دەست بە فرۆشتنی یەکەم دۆزی ئەم دەرمانە بکەن.

دەوترێت کەموکوڕی زگماکی نەبوونی ددان کاریگەری لەسەر نزیکەی لەسەدا یەک لە دانیشتوانی جیهان هەیە. نەبوونی شەش ددان یان زیاتر بە ئۆلیگۆدێنتیا ناسراوە کە بەزۆری بۆماوەییە.

ددان

تاقیکردنەوەی یەکەم دەرمانی گەشەکردنی دووبارەی ددان لە جیهاندا:

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی کیتانۆ لە ژاپۆن، توێژەران لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە تا مانگی ئابی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبن لە قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوە کلینیکیەکان. ئەم دەرمانە لە ڕێگەی خوێنبەرەوە دەدرێت بە کەسانی تەندروست بۆ پشتڕاستکردنەوەی کاریگەرییەکەی. لەم تاقیکردنەوەدا ٣٠ کەس کە تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٤ ساڵدایە بەشدارن. ئەم کەسانە نابێت لانیکەم یەک ددانی خرێیان هەبێت بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت ئەگەر دەرمانەکە کاریگەری هەبێت و ددانەکە دەست بە گەشەکردن بکات. تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی سەرەکی لە توێژینەوەکانی ئاژەڵدا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

لە هەنگاوی داهاتوودا ئەم دەرمانە لە نەخۆشخانەی کیتانۆ بۆ ئەو نەخۆشانە دەنووسرێت کە کەمیی زگماکی ددانیان هەیە. لەم قۆناغەدا توێژەران پلانیان هەیە پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکەن کە تەمەنیان لە نێوان ٢ بۆ ٧ ساڵدایە و لە دوای لەدایکبوونەوە لانی کەم ٤ ددانیان لەدەستداوە.

دەرمانی گەشەکردنی ددانەکان پرۆتینێک بە ناوی USAG-1 ناچالاک دەکات. کە ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی ددانەکان. تیمەکە پێیان وایە لە داهاتوودا ئەم دەرمانە نەک تەنها بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی زگماکییان هەیە دەبێت. بەڵکو ئەو کەسانەی بەهۆی جیاوازەوە ددانیان لەدەستداوە لەوانەیە چارەسەر بکرێن.

کاتسو تاکاهاشی، سەرۆکی بەشی پزیشکی و نەشتەرگەری دەم و ددان لە نەخۆشخانەی کیتانۆ دەڵێت: “دەمانەوێت شتێک بکەین بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە بەدەست نەبوونی ددانەکانەوە دەناڵێنن”. شایانی باسە تا ئێستا هیچ چارەسەرێک بۆ چارەسەرکردنی هەمیشەیی ئەم کێشەیە نەبووە”.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button