بابەتەکانتەکنەلۆجیا

کامێرای سۆنی A9 III ناسێندرا؛ خێراترین کامێرای فول فڕێم لە جیهاندا بە سیستەمی گڵۆباڵ شاتەر

دوای چوار ساڵ کۆمپانیای سۆنی پەردەی لەسەر کامێرای پێشەنگی A9 III لادا کە جێگەی A9 II دەگرێتەوە. ئەم کامێرا پرۆفیشناڵە خێراترین کامێرای فول فڕێمە بەهۆی شاتەرە نوێیەکەیەوە. کامێرای نوێی سۆنی بە نرخی شەش هەزار دۆلار دەتوانێت وێنەی بێ شێواندن بۆ بەکارهێنەران دابین بکات.

سۆنی A9 III بە هەستەوەری 24.6 مێگاپێکسڵی CMOS تەیار کراوە. یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئەم کامێرایە شاتەرە نوێیەکەیەتی کە وایکردووە ببێتە یەکەم کامێرای فول فڕێم کە سیستەمی گڵۆباڵ شاتەری تێدابێت.

لە سیستەمی گڵۆباڵ شاتەردا هەموو پێکسڵەکان لە یەک کاتدا بەر ڕووناکی دەکەون بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆکان نەشێوێنرێن.

سۆنی A9 III
سۆنی A9 III

تایبەتمەندیەکانی کامێرای سۆنی A9 III

کامێرا نوێکەی سۆنی دەتوانێت ڤیدیۆی 4K تۆمار بکات بە ڕێژەی 120 فڕێم لە چرکەیەکدا. هەروەها کامێراکە ڤیدیۆی 14 بیتی RAW بە خێرایی 120 fps تۆمار دەکات بە فۆکەسی ئۆتۆماتیکی خێرا. زۆرترین خێرایی شاتەر دەگاتە 1/80000. لە کاتی تۆمارکردنی وێنەی یەک لە دوای یەک خێرایی شاتەر 1/16000 یە.

کامێرای سۆنی A9 III
کامێرای سۆنی A9 III

سۆنی لە ڕاگەیاندنی کامێرای نوێی خۆیدا باسی لە کارایی کامێراکەی نەکرد لەو شوێنانەی کە ڕووناکی دەوروبەریان کەمە. بەڵام کامێرای نەوەی پێشووی هەمان زنجیرە لە ژینگە کەم ڕووناکیدا توانایەکی باشی هەیە و لە ئەنجامدا پێشبینی دەکرێت کامێرا نوێکەی هەمان بارودۆخی هەبێت؛ بەڵام دیارە ئەم بەرهەمە لە ڕووی کامێراوە بەرز نەکراوەتەوە.

وادیارە کامێرا نویکەی سۆنی لە بەهاری ساڵی 2024 بخرێتە بازاڕەوە و نرخی 5999 دۆلارە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button