بابەتەکانتەکنەلۆجیا

مۆبایلی پۆکۆ C65 بە شاشەیەکی 90 هێرتز و چیپی Helio G85 ناسێندرا

مۆبایلی پۆکۆ C65 وەک جێگرەوەیەک بۆ پۆکۆ C55 ناسێندرا. بەبەراورد لەگەڵ نەوەی پێشووی ئەم مۆبایلە زیرەکە شاشەیەکی بە ڕێژەی نوێبوونەوەی بەرزتر و کامێرای باشتر و خێرایی شەحنکردنەوەی خێراتر تەیار کراوە.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی پۆکۆ C65

Poco C65 شاشەیەکی 6.74 ئینج IPS LCD بەکاردەهێنێت بە ڕوونی HD پڵەس و ڕێژەی نوێکردنەوەی 90 هێرتز. کە زۆرترین ڕووناکی 600 نیت بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات. هەرچەندە پانێڵێکی ستانداردی 8 بیتە. بەڵام بڕوانامەی TUV ی هەیە بۆ دەردانی ڕووناکی شین و هەروەها تەکنەلۆژیای DC Dimming پێشکەش دەکات.

ئەم مۆبایلە زیرەکە کامێرای سێڵفی ٨ مێگاپێکسڵ بۆ جێگیر کراوە. ئەمەش پێشکەوتنێکە لە کامێرای ٥ مێگاپێکسڵی مۆبایلی پۆکۆ C55. ئەم ئامێرە تایبەتمەندی فلاشی شاشە بۆ کامێرای سێڵفی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانیت وێنەی کوالێتی بەرز بگرێت تەنانەت لە بارودۆخی ڕووناکی کەمدا.

مۆبایلی Poco C65
مۆبایلی Poco C65

لەسەر پانێڵی پشتەوەی ئەم ئامێرە دەتوانیت کامێرای سەرەکی دووانە ببینیت. کە هەستەوەری سەرەکی 50 مێگاپێکسڵ بە دەرچەی f/1.8 و کامێرای ماکرۆ 2 مێگاپێکسڵ بە دەرچەی f/2.4 لەخۆدەگرێت.

بۆ کردنەوەی قفڵی ئەم ئامێرە دەتوانیت هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر چوارچێوەکەی بەکاربهێنیت یان کامێرای سێڵفی بۆ کردنەوەی قفڵی دەموچاو. پانێڵی پشتەوەی ئەم ئامێرە هاوشێوەی زۆربەی مۆبایلەکانی پۆکۆ دیزاینێکی دوو ڕەنگی بەکارهێناوە. هەروەها لۆگۆی گەورەی پۆکۆ لە بەشی سەرەوەی ئامێرەکەدا و لە تەنیشت هەستەوەرەکانی کامێراکانەوە دەبینرێت.

مۆبایلی Poco C65
مۆبایلی Poco C65

پۆکۆ C65 پاترییەکی 5000mAh بۆ جێگیر کراوە، کە پشتگیری لە بارگاوی کردەوەی 18 وات دەکات. بەڵام لەناو پاکەتەکەیدا تەنها ڕووبەڕووی بارگاوی کەرەوەیەکی ١٠ وات دەبینەوە. یەکێک لە پێشکەوتنە گەورەکانی ئەم ئامێرە بە بەراورد بە Poco C55 بەکارهێنانی دەرچەی USB-C لەبری microUSB ە. هەروەها ئەم مۆبایلە پشتگیری لە دوانە سیمکارت و نەوەی چوارەمی ئینتەرنێت دەکات.

هێزی نوێترین مۆبایلی ئاست نزمی پۆکۆ لەلایەن چیپی MediaTek Helio G85 ی 12 نانۆمەترییەوە دابینکراوە. بەکارهێنەران دەتوانن ئەم مۆبایلە بە ڕامی 8 یان 6 گێگابایت و میمۆری ناوەکی 128 یان 256 گێگابایتیان داوا بکەن. لە ئێستادا وادەی بڵاوکردنەوەی ئەم مۆبایلە نازانین بەڵام نرخی بنەڕەتی ٨٠ یۆرۆی بۆ دیاریکراوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای بکە
Close
Back to top button