بابەتەکانژینگە

گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشەی لەناوچوون لە جوجکەی پەنگوینی ئیمپراتۆر دەکات

پەنگوینی ئیمپراتۆر
پەنگوینی ئیمپراتۆر

توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژەی بە مردنی تەواوەتی جوجکەی پەنگوینی ئیمپراتۆر کردووە. پەنگوینی ئیمپراتۆر ڕەنگە یەکەم جۆری جەمسەری بێت کە بەهۆی گەرمبوونی کەشوهەوا لەناوبچێت. لە ژمارەیەک کۆلۆنی جەمسەری باشوور دوای ئەوەی توانەوەی سەهۆڵەکە لە چەند مانگی ڕابردوودا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی.

لەناوچوونی جوجکەی پەنگوینی ئیمپراتۆر

بەپێی ئاماری ئاژانسی فرانس پرێس، 4 لە کۆی 5 کۆلۆنی کە لە ناوچەی دەریای بێلینگشاوزن لە ئەنتارکتیکای ڕۆژئاوا چاودێری کراون، تووشی لەدەستدانی لە سەدا 100ی جوجکەکانیان بوون. چونکە لە ئەنجامی توانەوەی بەستەڵەکەکەدا خنکاون یان مردوون کاتێک سەهۆڵەکە لە ژێرەوە داڕماوە. ئەم جوجکانە ئەوەندە پێنەگەیشتوون کە ناتوانن  ڕووبەڕووی ئەو جۆرە بارودۆخانە ببنەوە.

نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، پیتەر فرێتوێڵ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە “یەکەم شکستی گەورەی پەنگوینی ئیمپراتۆرە لە زاوزێکردن لە چەندین کۆلۆنی لە یەک کاتدا بەهۆی توانەوەی سەهۆڵی دەریایی. و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چی چاوەڕێمان دەکات.” ئاماژەی بەوەشکرد: “ماوەیەک چاوەڕوانی ئەمە بووین، بەڵام ئەوەی کە لە ڕاستیدا ڕووبدات، زۆر ناخ هەژێنە.”

لە ماوەی بەهاری ساڵی ڕابردوودا لە نیوەگۆی باشوور کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە تا ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەم درێژدەبێتەوە، خێرایی توانەوەی سەهۆڵی دەریای جەمسەری باشوور ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد. ناوەندی نیشتمانیی داتاکانی بەفر و سەهۆڵەکانی ئەمریکا دەڵێت: داتاکانی مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن کە بەستووەکانی دەوروبەری ئەنتارکتیکا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر نزمتر لە هەموو ئەو زستانانەی کە لەم ناوچەیەوە تۆمارکراون. ئەم وەرچەرخانە سەرەتاییە لە ناوەڕاستی قۆناغی زاوزێی پەنگوینی ئیمپراتۆردا ڕوویداوە. کە لە ئێستادا پرۆسەیەکی ئاڵۆز و ناسکە. ئەم باڵندە دەریایانە لە ناوەڕاستی زستانی باشووردا زاوزێ دەکەن.

توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئاماژەی بەوە کردووە کە پەنگوینەکانی ئیمپراتۆر نزیکەی ٢٥٠ هەزار جووتە زاوزێیان هەیە کە هەموویان لە ئەنتارکتیکادان. فرێتوێڵ دەڵێت: کۆلۆنیەکانی دەریای بێلینگشاوزن کەمتر لە 5%ی ئەم کۆیە پێکدەهێنن. “بەڵام بە گشتی، نزیکەی لەسەدا 30ی هەموو کۆلۆنیەکان لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی توانەوەی بەستەڵەکەکان کاریگەرییان لەسەر بووە، بۆیە زۆرێک لە جوجکەکان لە ژیاندا نامێنن”.

هەرچەندە پەنگوینەکانی ئیمپراتۆر دەتوانن خۆ بگونجێنن لەگەڵ دۆخی ناسەقامگیردا. بەڵام پلەی گەرمی توانەوەی تۆمارکراو لە ساڵی ٢٠١٦ەوە مەترسییەک دروست دەکات کە ڕەنگە توانای خۆگونجاندنیان کەم بکاتەوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button