بابەتەکانتەکنەلۆجیا

تابلێتە نوێکانی سامسۆنگ Galaxy Tab A9 و A9 plus خرانە ڕوو

ئەمڕۆ سامسۆنگ بە فەرمی زنجیرە نوێیەکەی تابلێتەکانی گالاکسی تاب A9ی نمایشکرد، لەوانە گالاکسی تاب A9 و A9 Plus Tab.

تایبەتمەندیەکانی تابلێتە نوێکانی سامسۆنگ

تابلێتی گالاکسی Tab A9 و +TAB A9 نموونەی ئیکۆسیستەمی پەیوەست بە گالاکسین و لە یەک کاتدا پەیوەندی چەند ئامێرێک پیشان دەدەن. تابلێتی گالاکسی Tab A9، بە ڕوونمای 8.7 و Tab A9 plus بە ڕوونمای 11 ئینج، بە گەورەترین شاشە لە نێوان هەموو تابلێتەکانی زنجیرەی Galaxy A تەیارکراوە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی بینراوی گشتگیر بە بەکارهێنەران بدات لەکاتی سەیرکردنی فیلم یان یارییە ڤیدیۆییەکان.

Galaxy Tab A9 پڵەس لەگەڵ شاشەی 90 هێرتز و تۆڕی 5G بەردەستە. بەشی دەنگی تابلێتەکە بە چوار سپیکەر تەیارکراو کە بە توانای دۆلبی ئەتمۆس هەموو شتێک دەهێنێتە ئاستی ئایدیاڵ. شایەنی باسە کە تاب A9 دوو بڵندگۆ و پەیوەندی LTE ی هەیە. جگە لەوەش هەردوو تابلێتەکە دیزاینی یەکگرتوو بەکاردەهێنن لەگەڵ پێکهاتەی یەکسان لە بەرگی پشتەوە.

Galaxy Tab A9 plus
Galaxy Tab A9 plus

تابلێتی گالاکسی Tab A9 Plus بە شێوەیەک دروستکراوە کە بەرهەمهێنان و توانای فێربوون زیاد بکات. بەکارهێنەرانی ئەم ئامێرە بە یارمەتی سامسۆنگ دیکس و تایبەتمەندی فرە چالاک کە وا دەکات لە سێ پەنجەرەی جیاوازدا ئەپەکان پیشان بدرێت، ئەزموونی ئاستی کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانی بێ کورسی دەکەن. بەکارهێنەرانی Galaxy Tab A ئێستا دەتوانن ناوەڕۆکی شاشەکەیان بە تۆمارکەری شاشە تۆمار بکەن بۆ ئەوەی دواتر دەستیان پێی بگات.

تابلێتەکانی زنجیرەی گالاکسی تاب A9 پلاتفۆرمی ئاسایشی فرە چینەیی سامسۆنگ نۆکس بەکاردەهێنن کە گرەنتی سەلامەتی زانیارییەکانی بەکارهێنەر دەکات. داشبۆردەکەی ئاسایش و نهێنی ڕێگە بە هەر کەسێک دەدات بە ئاسانی داتاکانی ببینێت و کۆنتڕۆڵی بکات. بەو پێیەی هاتوچۆی ئینتەرنێت لەسەر ئەم تابلێتانە بلۆک کراوە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، ئەزموونی بەکارهێنەری بەکارهێنانی وێبگەڕەکە بە تەواوی تایبەت و سەلامەت دەبێت.

تایبەتمەندیەکانی تابلێتی Galaxy Tab A9:
  • ڕوونما: 8.7 ئینچ لە جۆری LCD بە توانای نوێبوونەوەی 60 هێرتز
  • کامێرای سەرەکی: 8 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای سێڵفی: 2 مێگاپێکسڵ
  • پڕۆسێسەر: 8 ناوەکی
  • بیرگەی ناوەکی: 128، 64 گێگابایت
  • بیرگەی کاتی: 8، 4 گێگابایت
  • باتری: 5100mAh
  • پەیوەندییەکان: LTE، wi-fi 5
  • ئەندرۆید: ١٣
تایبەتمەندیەکانی تابلێتی Galaxy Tab A9 plus:
  • ڕوونما: 11 ئینچ لە جۆری LCD بە توانای نوێبوونەوەی 90 هێرتز
  • کامێرای سەرەکی: 8 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای سێڵفی: 5 مێگاپێکسڵ
  • پڕۆسێسەر: 8 ناوەکی
  • بیرگەی ناوەکی: 128، 64 گێگابایت
  • بیرگەی کاتی: 8، 4 گێگابایت
  • باتری: 7040mAh
  • پەیوەندییەکان: 5G، wi-fi 5
  • ئەندرۆید: ١٣

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button