بابەتەکانتەکنەلۆجیا

مۆبایلی یاری Red Magic 9 Pro و 9ی Pro Plus بە چیپی سناپدراگۆن 8ی نەوەی سێیەم ناسێنران

مارکەی نوبیا نوێترین مۆبایلی خۆی بۆ یاریکردن نمایشکرد کە بریتین لە Red Magic 9 Pro و 9ی Pro Plus کە نوێترین چیپی سەرەکی کوالکۆمیان تێدایە کە بریتییە لە سناپدراگۆن 8ی نەوەی سێیەم و پانکەی ساردکەرەوەی RGB بەکاردەهێنن. ئەم بەرهەمانە زۆر لە یەکتر دەچن و جیاوازییەکانیان پەیوەندییان بە شتەکانی وەک توانای پاتری و بڕی ڕامەوە هەیە.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Red Magic 9 Pro و 9ی Pro Plus

نوێترین مۆبایلە گەیمینگەکانی کۆمپانیای نوبیا بە شاشەیەکی ئەمۆڵێد بە قەبارەی ٦.٨ ئینج بە ڕوونی ١١١٦ x ٢٤٨٠ پێکسڵ و ڕێژەی نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز تەیارکراوە کە لەلایەن کۆمپانیای BOE دروستکراوە. لە دەوری ئەم پانێڵە سنوورێکی زۆر تەسک هەیە، لە ژێر ڕوونمای ئەم مۆبایلەدا، کامێرای سێڵفی بە قەبارەی ١٦ مێگاپێکسڵ هەیە. شاشەی ئەم بەرهەمانە زۆرترین ڕووناکی 1600 پێشکەش دەکات و هەستەوەری پەنجەمۆر کە لە ژێر پانێڵەکەدا دانراوە دەتوانێت لێدانی دڵیش بپێوێت.

مۆبایلی Red Magic 9 Pro
مۆبایلی Red Magic 9 Pro

مۆبایلی ڕێد مەجیک ٩ی پڕۆ بە ڕامی 12 گێگابایتی LPDDR5X و میمۆری 256/512 گێگابایت لە جۆری UFS 4.0 تەیار کراوە. لە بەرامبەردا مۆدێلی پڕۆ پڵەس بە جۆرەکانی ڕامی 16/24 گێگابایت دەفرۆشرێت و بیرگەی 1 تێرابایتی هەیە. هەردوو مۆبایلە نوێیەکەی نوبیا بە سیستەمێکی فێنککەرەوەی گەورە تەیارکراون کە دەتوانێت پلەی گەرمی بۆ ١٨ پلەی سەدی دابەزێنێت.

مۆبایلەکانی Red Magic 9 Pro و Pro Plus بە چوارچێوەیەکی ئەلەمنیۆمی پلەی فڕۆکەوانی تەیارکراون. هەروەها کامێرای سەرەکی لەسەر پانێڵی پشتەوە دانراوە بەبێ ئەوەی هیچ دەرکەوتنێکی هەبێت. کامێرای سەرەکی ئەم مۆبایلە پێشەنگانە بریتییە لە سامسۆنگ GN5 بە قەبارەی 50 مێگاپێکسڵ بە سیستمی دژە لەرزین، کە کامێرایەکی 50 مێگاپێکسڵی گۆشە فراوانیشی لەگەڵدایە. ئەم بەرهەمانە بە سیستەمی Red Magic OS 9.0 تەیارکراون کە لەسەر بنەمای ئەندرۆیدی ١٤ دروستکراوە.

مۆبایلی یاری Red Magic 9 Pro
Red Magic 9 Pro

جیاوازی سەرەکی نێوان ئەم ٢ مۆبایلە زیرەکە توانای پاتری و خێرایی بارگاویکردنەوەیە. مۆدێلی Pro بە پاترییەکی 6500 میلی ئەمپێر تەیار کراوە لەگەڵ پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 80 وات. لە بەرامبەردا مۆدێلی Pro Plus پاترییەکی 5500 میلی ئەمپێری هەیە لەگەڵ پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 165 وات. ئەم ٢ مۆبایلە زیرەکە، وای فای ٧ و بلوتوزی ٥.٣ بەکاردەهێنن، هەروەها دەرچەی هێدفۆنی ٣.٥ ملم و گواستنەوەی ژێر سووریان هەیە.

نرخ

مۆبایلە نوێیەکانی Red Magic بە ڕەنگی ڕەش و سپی شەفاف دەخرێنە بازاڕەوە. نرخی Red Magic 9 Pro لە وەشانی بنەڕەتیدا ٦٢٠ دۆلارە و لە بەرزترین وەشانیشدا ٧٦١ دۆلارە. نرخی مۆبایلی Red Magic 9 Pro Plus بە 775 دۆلار بۆ وەشانی بنەڕەتی، و 987 دۆلار بۆ بەرزترین وەشانی دیاریکراوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button