بابەتەکانژینگە

پیسبوونی هەوا بەهۆی دەردانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ساڵی 2023دا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

بەهۆی زۆری دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە بەهۆی سووتانی سووتەمەنی بەردینیەوە دروست دەبێت، پیسبوونی هەوا ئەمساڵ ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی تۆمار دەکات. ڕاپۆرتی ساڵانەی “بودجەی جیهانی کاربۆن” کە لە لوتکەی کەشوهەوای COP28 بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ٣٦.٨ ملیار تۆن CO2 چووەتە بەرگەهەواوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تیمی زانستی “پرۆژەی جیهانی کاربۆن”، ڕێژەی بەرهەمهێنانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ساڵی 2023 بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 1.1% زیادیکردووە. و گەیشتووەتە 36.8 ملیار تۆن. بەرهەمهێنانی پیسبوونی CO2 لە هەندێک ناوچەدا کەمیکردووە، لەوانە ئەوروپا و ئەمریکا. بەڵام لە ئاستی جیهانیدا زیادیکردووە. زانایان دەڵێن خێرایی کردەوەی جیهانی بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی ئەوەندە خێرا نییە کە بتوانێت گۆڕانی مەترسیداری کەشوهەوا بوەستێنێت.

پیسبوونی کاربۆن لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

تیمەکە پێشبینی دەکات کە کۆی گشتی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بگاتە ٤٠.٩ ملیار تۆن. کە ژمارەیەکی پێوانەیی دەبێت. بەم حسابە، بە شێوەیەکی پێویست هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی پیسبوونی کاربۆن نەندراوە. کە پێشبینی دەکرا ڕێگری لە گۆڕانی کەشوهەوا بکات، 

پیسبوونی هەوا
پیسبوونی هەوا

پرۆفیسۆر پیێر فریدلینگشتاین لە پەیمانگای ئێکستەر بۆ سیستەمی جیهانی، کە سەرپەرشتی توێژینەوەکە دەکات. دەڵێت: کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەموو دەوروبەرماندایە. بەڵام کردەوە بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی کاربۆن لە سووتەمەنی بەردینیەوە بە شێوەیەکی ناباوەر خاو ماوە. ئێستا پێدەچێت حەتمی بێت کە بەپێی ڕێککەوتنی پاریس ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی 1.5 پلە مەحاڵ بێت. و دەبێ سەرکردەکانی وڵاتان لە COP28 لەگەڵ یەکتر ڕێکبکەون بۆ ئەوەی لانیکەم ئامانجی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی 2 پلە لە پلەی گەرمی هەوا بە کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی زیندوو بهێڵنەوە.

ڕاپۆرتەکە دەریدەخات پیسبوونی سووتەمەنی کاربۆنی نزیکەی یەک ملیۆن جار زیاتر بووە لە هەوڵەکانی کەمکردنەوە بۆ لابردنی پیسبوونی کاربۆن لەسەر هەسارەکە. بەپێی ڕێکەوتنی پاریس، وڵاتان نابێت ڕێگە بدەن تێکڕای پلەی گەرمی زەوی بە بەراورد بە ئاستی پێش پیشەسازی زیاتر لە 1.5 پلەی سەدی بەرزبێتەوە.

ئەم ڕاپۆرتەی ئێستا لەلایەن کۆمەڵێک توێژەر لە زانکۆی ئێکستەر و زانکۆی ئیست ئەنگلیا و سەنتەری نێودەوڵەتی سیسێرۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە کەشوهەوا و زانکۆی لودڤیگ ماکسیمیلیانز و ٩٠ دامەزراوەی دیکە لە سەرانسەری جیهان ئەنجامدراوە و لە شێوەی بابەتێکدا بڵاوکراوەتەوە لە گۆڤاری Earth System Science Data.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button