بابەتەکانتەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ: بەدخۆراکی دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرگری دژە زیندەیی لە جیهاندا

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە کەمی ماددە خۆراکیەکان لە ژینگەی ڕیخۆڵەدا دەتوانێت بارودۆخەکان لەبارتر بکات بۆ گەشەکردنی بەرگری دژە زیندەیی لە جەستەدا.

بەرگری دژە زیندەیی پرسێکی تەندروستی گشتی جیهانییە. کە تێیدا بەکتریا، قارچک، یان وردە زیندەوەرانی تر بەرگریان دەبێت بەرامبەر بە دژە زیندەییەکان. ئەمەش وا دەکات ئەو هەوکردنانەی کە بەهۆی ئەم میکرۆبانە دروست دەبن چارەسەرکردنیان قورس بێت. و مەترسی مردن و نەخۆشی درێژخایەن و تێچووی چاودێری تەندروستی زیاد دەکات. توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بەدخۆراکی دەتوانێت ژینگەی ڕیخۆڵە بگۆڕێت بۆ گەشەی میکرۆبیەکان و بەرگری جەستە بەرامبەر بە دژە زیندەییەکان زیاد دەکات.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری نەیچر بڵاوکراوەتەوە. هۆکاری سەرەکی بەرگری دژە زیندەیی بەکارهێنانی نادروست و زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی دژە زیندەییە. جگە لەم هۆکارانە، توێژەران لەم توێژینەوەیەدا پەیوەندییەکی بەرچاویان لە نێوان مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵەدا لە سەرەتای تەمەن و کەمی مایکرۆخۆراکیدا دۆزیوەتەوە. لە ڕاستیدا دۆزینەوە نوێیەکانی توێژەران هۆکاری زیادبوونی ئەم جۆرە بەرگریە لە جیهاندا ڕوون دەکەنەوە.

کاریگەری بەدخۆراکی لەسەر بەرگری دژە زیندەیی

توێژەران سەیری ئەوەیان کرد کە چۆن بەکتریا و ڤایرۆس و قارچک و وردە زیندەوەرانی دیکە کە لە کۆئەندامی هەرسدا دەژین کاریگەرییان لەسەر دەبێت بەهۆی کەمی ماددە خۆراکییە گرنگەکانی وەک ڤیتامین A، فۆلات (ڤیتامین B9)، B12، ئاسن و زینک. بە واتایەکی تر، کەمی ماددە خۆراکیەکان دەتوانێت ژینگەی ڕیخۆڵە لەبارتر بکات بۆ گەشەکردنی بەرگری دژەزیندەیی. کە ئەمەش نیگەرانییەکی گەورەی تەندروستی جیهانییە.

بەرگری دژە زیندەیی لە جیهاندا
بەرگری دژە زیندەیی لە جیهاندا

لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی ٣٤٠ ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ بەدەست کەمی چەندین مادەی خۆراکیەوە دەناڵێنن. ئەم کەمییە نەک هەر کاریگەری لەسەر گەشەی ئەم منداڵانە هەیە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی بەرچاوی لە مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵەکانیاندا هەیە. ئەمەش کاتێک دەبێتە جێگەی نیگەرانی کە بۆ نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی بەدخۆراکی ئەم منداڵانە دەرمانی دژە زیندەیی بەکاردەهێنن.

ئەم بابەتە کێشەیەکی جیهانییە کە تووشی مرۆڤەکان دەبێت لە هەموو تەمەن و پاشخانێکدا. هەوکردنی بەرگریکار بە ئاسانی لە ڕێگەی سەفەر و بازرگانی نێوان وڵاتانەوە بڵاو دەبێتەوە و دەتوانێت ببێتە کێشەیەکی نێودەوڵەتی. توێژینەوەکەی ئەم دواییە تێگەیشتنێکی نوێی گرنگ لە کاریگەرییە بەربڵاوەکانی کەمی ماددە خۆراکییەکان لە منداڵاندا دەردەخات و جەخت لەسەر پێویستی ڕێبازی گشتگیر دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی بەدخۆراکی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر تەندروستی. جگە لە یارمەتیدانی خەڵک بۆ زاڵبوون بەسەر برسێتیدا، چارەسەرکردنی کەمی ماددە خۆراکییە گرنگەکان ڕەنگە هەنگاوێکی یەکەمی گرنگ بێت لە شەڕی جیهانی دژی بەرگری دژە زیندەیی.

حکومەتەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، کەرتی تایبەت و کۆمەڵگە ناوخۆییەکان دەبێ پێکەوە کاربکەن بۆ باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە خۆراکی پێویست. و باشترکردنی دیاریکەرە کۆمەڵایەتی، ئابووری و ژینگەییەکانی بەدخۆراکی.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button