بابەتەکانتەکنەلۆجیا

چیپی دایمێنسیتی ٩٣٠٠ ناسێندرا؛ ڕکابەری بەهێزی سناپدراگۆن ٨ی نەوەی ٣

چیپی دایمێنسیتی ٩٣٠٠ کە ڕکابەری ڕاستەوخۆی سناپدراگۆن 8 نەوەی سێیەمە، دواجار بە فەرمی ناسێندرا بۆ ئەوەی بازاڕی مۆبایلەکانی ئەندرۆید لە جاران گەرمتر بێت. ئەم چیپە دیزاینێکی نوێ بەکاردەهێنێت. کە ناوەکی بەهێزتر لەخۆدەگرێت و زۆرترین هێزەکەی بەڕێژەی ٤٠٪ زیادیکردووە. لە ڕووی بەکارهێنانی وزەوە، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەم چیپە بە ڕێژەی ٣٣% کاراترە لە نەوەی پێشوو.

نزیکەی دوو هەفتە دوای پەردەلادان لەسەر سناپدراگۆن 8ی نەوەی سێ لەلایەن کۆمپانیای کوالکۆمەوە. دایمێنسیتی 9300 خرایە بازاڕەوە بۆ ئەوەی بازاڕ بە یەک جەمسەری نەمێنێتەوە. لەم چیپسێتەدا، میدیاتێک دیزاینێکی نوێی بەکارهێناوە کە ناوەکی “گەورە”ی هێزی بەرز لەخۆدەگرێت؛ کەواتە هیچ شوێنەواری ناوکی “بچووک”ی کەم هێز بوونی نەماوە لەم چیپەدا.

تایبەتمەندیەکانی چیپی دایمێنسیتی ٩٣٠٠

چیپسێتی Dimensity 9300 هێشتا ناوەکی سەرەکی Cortex-X4 ی هەیە کە فریکوێنسی 3.25 GHz و سێ ناوەکی X4ی زیادە بەکاردەهێنێت کە فریکوێنسی 2.85 GHz ە. جگە لەوەش چوار ناوەکی Cortex-A720 بە فرێکوێنسی 2.0 GHz لەم پرۆسێسەرەدا هاتووە.

میدیاتێک دایمێنسیتی ٩٣٠٠
میدیاتێک دایمێنسیتی ٩٣٠٠

بەگوێرەی بانگەشەی میدیاتێک، ئەم چیپە هاوشێوەی Dimension 9200ە. و نزیکەی 33% وزەی کەمتر بەکاردەهێنێت و لە هەمان کاتدا دەتوانێت زۆرترین هێزی خۆی بە ڕێژەی 40% زیاد بکات. وادیارە Dimension 9300 لە Geekbench ٤ خاڵی زیاتری لە 7600 بەدەستهێناوە، کە تەنانەت لە سناپدراگۆن 8 Gen 3 زیاترە.

میدیاتێک دەڵێت بەکارهێنانی ناوەکی گەورەتر تەنانەت بۆ ئەرکە سووکەکانیش ئاساییە؛ چونکە هەرچەندە ئەم ناوکانە وزەی زیاتر بەکاردەهێنن، بەڵام خێراتر کاردەکەن و دەتوانن وزەی کەمتر بەکاربهێنن.

هەروەها Dimension 9300 لە بواری GPU پێشکەوتنی هەبووە. ئەم چیپە Immortalis-G720 بەکاردەهێنێت کە بیناسازییەکی 12 ناوەکی هەیە. ئەمە GPU ی نەوەی دووەمی Immortalis ە کە پشتگیری لە شوێنپێهەڵگرتنی تیشکی ڕەقەکاڵا دەکات و دەوترێت ٤٦٪ بەهێزترە لە نەوەی پێشوو.

تایبەتمەندیەکانی چیپی دایمێنسیتی ٩٣٠٠
تایبەتمەندیەکانی چیپی دایمێنسیتی ٩٣٠٠

چیپی پێشەنگی میدیاتێک لە بواری زیرەکی دەستکردیشدا پێشکەوتنی بەدەستهێناوە. کۆمپانیاکە باس لەوە دەکات کە چیپسێتی Dimension 9300 لە ڕووی هێزی پرۆسێسکردنی AI، ٢ هێندەی ساڵی ڕابردوو بەهێزتر بووە، هەروەها هاوشێوەی چیپسێتی کوالکۆم دەتوانێت مۆدێلەکانی زیرەکی دەستکردی Stable Diffusion لەسەر خودی ئامێرەکە بەکاربهێنێت و وێنە بەرهەم بهێنێت لە بەشێکی کەمی چرکەیەکدا.

چیپی Dimensity 9300 پشتگیری لە شاشەکان دەکات کە زۆرترین ڕێژەی نوێبوونەوەیان 180 هێرتزە و ڕوونی WQHD و وای فای 7. هەروەها ئەم چیپسێتە مۆدولێکی کامێرای سەربەخۆی جێگیرکردنی وێنەی هەیە لە بەشی ISP ی کامێراکەدا.

میدیاتێک باس لەوە دەکات کە یەکەم مۆبایلەکان کە چیپسێتی نوێی کۆمپانیاکە بەکاردەهێنن لەم مانگەدا بڵاودەکرێنەوە. یەکەم بەرهەم کە بەم چیپە تەیار کراوە پێشبینی دەکرێت زنجیرەی Vivo X100 بێت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای بکە
Close
Back to top button