بابەتەکانتەندروستیزانست

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی ٢٠٢٣ بە دوو زانستوانی ئەمریکی گەیشت

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی ٢٠٢٣ بەخشرایە دوو زانای هەنگاری و ئەمریکی کە ڕۆڵێکی سەرەکییان لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی mRNA گێڕا. نزیکبوونەوەی کۆتایی ئەمساڵ گەیشتینە وەرزی خەڵاتەکان، یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکانی بواری زانستیش خەڵاتی نۆبڵە. ئەمڕۆ لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی ساڵی ٢٠٢٣ی بەخشییە ئەو زانایانەی کە پەرەیان بەو تەکنەلۆژیایە داوە کە پێویستە بۆ دروستکردنی ڤاکسینی mRNA بۆ کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی هەواڵێکی BBC، پرۆفیسۆری هەنگاری کاتالین کاریکۆ و پرۆفیسۆری ئەمریکی درو وایزمان کە چەندین ساڵ پێش دەستپێکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرەیان بە تەکنەلۆژیای RNA messenger داوە بۆ بەرهەمهێنانی جۆرێکی نوێی ڤاکسین. ئەمساڵ خەڵاتی نۆبڵی 2023ی پزیشکییان بەدەستهێنا.

ئەم زانایانە نزیکەی ١٥ ساڵ لەمەوبەر لە وتارێکدا دۆزینەوەکانیان لە بواری تەکنەلۆژیای mRNA بڵاوکردەوە. لە توێژینەوەکەیاندا بۆیان دەرکەوت کە گۆڕینی یەکێک لە ماددە کیمیاییەکانی بنیاتنانی تەکنەلۆژیای mRNA دەتوانێت کاریگەری لاوەکی هەوکردنی بەکارهێنانی ئەم ڤاکسینانە نەهێڵێت. و ببێتە بنەما بۆ چوونە ناو بازاڕ.

ڕاگەیاندنی ناوی براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی ٢٠٢٣:

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی
خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی

لەسەر بنەمای ئەم تەکنەلۆجیایە ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەم هێنرا. و زیاتر لە ١٣ ملیار ژەمی ئەو ڤاکسینە لە سەرانسەری جیهان لە خەڵکدرا. و ژیانی ملیۆنان کەسی ڕزگار کرد. ئەم خەڵاتە دراوە بەو دوو کەسە بەهۆی هەوڵەکانیان لە پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆژیایە بەنرخە.

لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ ڕایگەیاند: کاری براوەکانی ئەم خەڵاتە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پەرەپێدانی ڤاکسینەکان بە خێراییەکی بێ وێنە لە کاتی ڕوودانی یەکێک لە مەترسییە گەورەکانی سەر تەندروستی مرۆڤ لە جیهانی مۆدێرن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە کاریکۆ و وایسمان ڕاگەیەندرا کە خەڵاتەکەیان بەدەستهێناوە و ڕایانگەیاند کە بە بیستنی ئەو هەواڵە زۆر دڵخۆشن. خەڵاتی نۆبڵ دیارییەکی دارایی لەخۆدەگرێت کە بەهای نزیکەی یەک ملیۆن دۆلارە، کە بە یادی ئەلفڕێد نۆبڵ دەدرێت بە براوەکان.

لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبێت چاوەڕێی ڕاگەیاندنی براوەی بوارەکانی تری نۆبڵ بین. بڕیارە ڕۆژی سێشەممە خەڵاتی نۆبڵی فیزیا و ڕۆژی چوارشەممە خەڵاتی نۆبڵی کیمیا و ڕۆژی پێنجشەممە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات ببەخشرێت. دواتر ڕۆژی هەینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و پاشان خەڵاتی نۆبڵی ئابووری دەبەخشرێت.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button