بابەتەکانزانست

خەڵاتی نۆبڵی کیمیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەخشرایە داهێنەرانی تەکنەلۆژیای کوانتەم دۆت

خەڵاتی نۆبڵی کیمیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ (Nobel-2023-Chemistry) بە هاوبەشی بەخشرایە دوو زانای ئەمریکی و زانایەکی ڕووسی بەهۆی دۆزینەوەی تەکنەلۆژیای کوانتەم دۆت. ئەم تەکنەلۆژیایە لە پیشەسازییە جیاوازەکاندا بەکارهێنانی جۆراوجۆری هەیە، لە بەرهەمهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنیەوە تا دەگاتە پزیشکی.

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا
براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا
ناساندنی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ کیمیا

ئەکادیمیای شاهانەی سوید (Royal Swedish Academy) بۆ زانستەکان لە ڕێگەی لاپەڕەی فەرمی خەڵاتەکانی نۆبڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس(تویتەری جاران) ڕایگەیاند. کە خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ لە کیمیا دەبەخشێتە مۆنگی باوندی ئەمریکی و لویس ئی بروس و ئەلێکسی ئێکیمۆڤی ڕووسی. ئەم خەڵاتە بە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار دەبەخشرێتە ئەم سێ کەسە بەهۆی دۆزینەوە و کۆکردنەوەی تەکنەلۆژیای کوانتەم دۆت.

باوندی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەدایکبووە و مامۆستایە لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساشوستس یان MIT لە ئەمریکا. بروس پرۆفیسۆری کارمەندە لە زانکۆی کۆڵۆمبیا کە لە ساڵی ١٩٧٢ەوە لە تاقیگەی بێڵ (Bell Labs) کاردەکات. و زۆربەی ژیانی بە لێکۆڵینەوە لە نانۆکریستاڵەکان بەسەر بردووە. هەروەها ئاکیمۆڤ لە یەکێتی سۆڤیەت لەدایک بووە. بەڵام دواتر کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا و لە کۆمپانیای Nanocrystals Technology Inc کاری کردووە.

ڕەنگە هەوادارانی تەکنەلۆژیا زۆرترین ناوی دۆت کوانتەمیان لە تەکنەلۆژیای تیڤی و نمایشدا بیستبێت، بەڵام بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە تەنها لەم پیشەسازییەدا سنووردار نییە. خاڵی کوانتەم دەتوانرێت لە زانستی پزیشکیدا لە بواری نەشتەرگەریدا بەکاربهێنرێت بۆ لابردنی شانە شێرپەنجەییەکان و هتد.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی و فیزیای نۆبڵ بەخشرایە براوەکانی ساڵی ٢٠٢٣ و پێشبینیش دەکرێت سبەینێ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب ڕاگەیەندرا. دواتر ڕۆژی هەینی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیەنرێت و لە کۆتاییدا دووشەممەی داهاتوو براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری ڕادەگەیەنرێت.

خەڵاتی نۆبڵ بۆ یادی ئەلفرێد نۆبڵ، زانای سویدی، ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو توێژەرانەی کە لە بوارە جیاجیاکانی پزیشکی، فیزیا، کیمیا، ئەدەبیات کە دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە. ئەم خەڵاتە بەزۆری بە یەکێک لە گەورەترین خەڵاتە زانستییەکانی جیهان دادەنرێت. یەکەمین خەڵاتی نۆبڵ لە ساڵی ١٩٠١ بەخشرا. نزیکەی هەموو ساڵێک خەڵاتی زانایان لە بوارە جیاوازەکاندا بەخشراوە. بەڵام لە هەندێک ساڵدا هیچ خەڵاتێک نەدراوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای بکە
Close
Back to top button