بابەتەکانزانستگرنگ

دۆزینەوەی حەوزێکی ئاوی ژێر زەوی کە تەمەنی ٦ ملیۆن ساڵە لە قووڵایی چیاکانی سیسیلیا

تیمێکی جیهانی زانایانی جیۆلۆجی حەوزێکی دێرینی قووڵی ئاوی ژێر زەوی شیرینیان دۆزیوەتەوە کە بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان تەمەنی شەش ملیۆن ساڵە. و بە هەزاران پێ لە ژێر چیای هایبلیان لە باشووری سیسیلیای ئیتاڵیا هەڵکەوتووە.

توێژەران پێیان وایە دۆزینەوەی ئەم حەوزە ئاوە ژێرزەوییە دەستکەوتێکی زانستی گەورەیە. بەو پێیەی نەک تەنها ڕۆشنایی دەخاتە سەر مێژووی کۆنی زەوی، بەڵکو تێڕوانینێکی بەنرخیش دەداتە زاناکان سەبارەت بە ژیان لە ژینگە سەختەکاندا.

هەروەها توێژەران پێشبینی دەکەن کە گۆم و حەوزی ئاوی ژێرزەوی ئەم جۆرە زیاتر بدۆزرێتەوە لەگەڵ بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوە و گەڕان.

ئەنجامی ئەم دۆزینەوانە لە گۆڤاری Nature Communications Earth & Environment بڵاوکراوەتەوە.

چیای هایبێلیان لە باشووری سیسیلیا کە حەوزێکی ئاوی ژێر زەوی لێدۆزراوەتەوە
چیای هایبێلیان لە باشووری سیسیلیا کە حەوزێکی ئاوی ژێر زەوی لێدۆزراوەتەوە

چۆنیەتی دروست بوونی ئەم حەوزەی ئاوی ژێر زەوی:

بەگوێرەی ئەوەی لە ماڵپەڕی لایڤ تەکنەلۆجیا بڵاوکراوەتەوە، زاناکان ئەو گۆمەیان دۆزیوەتەوە کاتێک سەرقاڵی ئەنجامدانی توێژینەوە بوون لەو ناوچەیە. بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە تەکنیکەکانی کونکردن، توێژەران توانیان دەستیان بگات بە حەوزێکی ئاوی ژێر زەوی کە پێشتر نەناسرابوو.

ڕاپۆرتەکەی لایڤ تەکنەلۆجیا دەشڵێت: شیکارییە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە ئاوەکە ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر جیاکراوەتەوە. ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە کۆنترین سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی کە تا ئێستا دۆزرایەوە.

ماڵپەڕی Physics.org دەڵێت: بۆ دڵنیابوون لە دروستی دۆزینەوەکانیان، توێژەران مۆدێلی سێ ڕەهەندییان بۆ ئەو ئاوانە دروستکردووە کە دۆزیویانەتەوە. هەروەها بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی ١٧.٥ کیلۆمەتر سێجا ئاوی تێدایە.

تیمە زانستییەکە چۆنیەتی دروستبوونی ئاوی شیرین لەژێر ئەم زنجیرە چیایەدا ڕوونکردەوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەم ئاوە لە ماوەی وشکەساڵیدا لە دەریای ناوەڕاست لەم شوێنە گیری خواردووە. ئەم پڕۆسەیە بە “قەیرانی شووتی میسینی” ناسراوە، کە ڕێگەی بە کۆکردنەوەی ئاوی باران دەدا لەو شوێنانەی کە تووشی وشکەساڵی بوون.

چۆنیەتی دروست بوونی ئەم حەوزەی ئاوی ژێر زەوی
چۆنیەتی دروست بوونی ئەم حەوزەی ئاوی ژێر زەوی

گرنگی زانستی ئەم دۆزینەوە:

سەبارەت بە گرنگی زانستی ئەم دۆزینەوە، ماڵپەڕی لایڤ تەکنەلۆجیا دەڵێت: تەمەنی حەوزی ئاوی ژێر زەوی دەرفەتێکی ناوازە بۆ زاناکان دەڕەخسێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکارییە جیۆلۆجی و کەشوهەواکانی زەوی لە ماوەی درێژخایەندا.

بە شیکردنەوەی پێکهاتەی کیمیایی ئاو و نیشتووەکانی دەوروبەری، توێژەران دەتوانن تێڕوانینێک بۆ بارودۆخی ژینگەیی ڕابردوو و چۆنیەتی ژیان لەسەر هەسارەکەمان بەدەستبهێنن.

جگە لەوەش دۆزینەوەی سەرچاوەیەکی ئاوی کۆن و دابڕاوی لەم جۆرە پرسیاری زۆر لەبارەی ئەگەری ژیان لە ژینگە دژوارەکاندا دەوروژێنێت. هەروەها دەرفەتێکە بۆ لێکۆڵینەوە لە ژیانی میکرۆبی لە حەوزە کۆنەکانی ئاوی ژێر زەویدا.

ماڵپەڕی ڵایڤ تەکنەلۆجیا دەشڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی زانستی ئەم دۆزینەوە، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پاراستنی ئەم حەوزەی ئاوی ژێر زەوی. هەروەها ڕێسای توند دانراون بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئیکۆسیستەمی بەبێ تێکچوون دەمێنێتەوە و کوالیتی ئاوەکە دەپارێزرێت.

هەروەها لە ژێر ڕۆشنایی ئەم دۆزینەوەدا، زانایانی ژینگە کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی ستراتیژی بەڕێوەبردنی بەردەوام کە هاوسەنگی لە نێوان توێژینەوە زانستییەکان لەگەڵ پاراستنی ئەم سەرچاوە سروشتییە ناوازەیەدا هەبێت.

دۆزینەوەی حەوزێکی ئاوی ژێر زەوی کە پێشتر لە ماوەی شەش ملیۆن ساڵی ڕابردوودا نەناسرابوو و دەستی پێنەدەگەیشت، ئاسۆی سەرنجڕاکێشی بۆ لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو کردۆتەوە. زاناکان پلانیان هەیە شیکاری زیاتر بۆ ئاو و نیشتووەکان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی قووڵتر لە پێکهاتە و تواناکانی چالاکیی بایۆلۆجی بەدەستبهێنن .

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button