بابەتەکانتەکنەلۆجیاگرنگ

ناسا پەردەی لەسەر فڕۆکەی سەروو دەنگی X-59 لادا

کۆمپانیای ناسا پەردەی لەسەر فڕۆکە نوێیەکەی کە سەروو دەنگییە لادا، کە ناوی X-59 یە. ناسا ئەم فڕۆکەیەی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای لۆکهید مارتن ئایرۆسپەیس ئیندستریز دروستکردووە. فڕۆکەی X-59 خێراییەکی سەروو دەنگی هەیە، بەڵام بە پێچەوانەی جێتەکانی ترەوە بێدەنگە و دەنگێکی گەورە لە بەرگەهەوادا دروست ناکات. لە ئێستادا فڕینی سەروو دەنگی بەسەر زەویدا قەدەغەیە بەهۆی هەبوونی ژاوەژاوەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سپەیس، فڕۆکەی ئێکس ٥٩ی ناسا بە شێوەیەک دروستکراوە کە بەربەستی دەنگی بشکێنێت بەبێ ئەوەی ئەو دەنگە ترسناکە دروست بکات کە بەزۆری کاتێک فڕۆکەکان بە شێوەیەکی سەروو دەنگی دەڕۆن ڕوودەدات. ئەم جێتە دەنگێکی زۆر کەم بەرهەم دەهێنێت، ڕەنگە بەقەد داخستنی دەرگای ئۆتۆمبێلێک بەرز بێت. ئەگەر تاقیکردنەوەکانی ئەم جێتە سەرکەوتوو بن، ئەوا فڕۆکەی ئێکس ٥٩ توانای شۆڕشێکی هەیە لە فڕینی سەروو دەنگی و فڕۆکەوانی بە گشتی.

فڕۆکەی سەروو دەنگی X-59 ی ناسا:

فڕۆکەی سەروو دەنگی X-59 ناسا
فڕۆکەی سەروو دەنگی X-59 ناسا

فڕۆکەی x59 لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە قۆناغی پەرەپێداندایە و دەتوانێت بە خێرایی نزیکەی ١٤٨٨ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا یان 1.4 ماخ (یەک ماخ ١٢٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە) بفڕێت. ئەم جێتە درێژییەکەی تەنها نزیکەی ٣٠ مەتر و پانییەکەی ٩ مەترە. شێوەیەکی درێژی هەیە کە بۆ ئەوە دروستکراوە کە لە بەریەککەوتنی شەپۆلەکان دوور بکەونەوە کە بەهۆی فڕینی سەروو دەنگییەوە دروست دەبن. ئەم فڕۆکە سەروو دەنگیە یەک بزوێنەری هەیە کە لەلایەن کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیکتریک ئەڤیەیشن دروستکراوە.

فڕۆکەی ئێکس-٥٩ پەنجەرەی پێشەوەی نییە. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی دەنگ و ژاوەژاوی فڕۆکەکە. لەبری ئەوە، سیستەمێکی بینینی دەرەکی، یان XVS بەکاردەهێنێت. سیستەمەکە پێکهاتووە لە کامێرا کە لە پێشەوەی فڕۆکەکەدایە و شاشەیەکی ناو کابینەی فڕۆکەوان، ئەمەش دیمەنێکی واقیعی زیادکراو دەدات بە فڕۆکەوانەکان.

هێشتا فڕۆکەی X-59 فڕۆکەیەکی تاقیکارییە. مەبەست لەم جێتە نیشاندانی ئەوەیە کە فڕۆکەیەک دەتوانێت خێراتر لە خێرایی دەنگ بفڕێت، بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی تێکچوونی دەنگی بۆ بەرگەهەوا و زەوی. هەرچەندە مەحاڵە بە تەواوی کاریگەریی تەنێکی گەورە کە بە خێرایی زۆر بە بەرگەهەواوە دەجوڵێت نەهێڵدرێت، بەڵام ئامانجی ناسا کەمکردنەوەی ئەم تێکچوونە دەنگییە گەورەیە بۆ شۆکی دەنگی کەمتری وێرانکەر.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button