بابەتەکانزانست

پەرەپێدانی “زمانی ئەلیکترۆنی” کە توانای تامکردنی هەیە

ساڵانێکە تیمەکانی توێژینەوە لە سەرانسەری جیهاندا کاردەکەن بۆ باشترکردنی کوالیتی “زمانی ئەلیکترۆنی” بۆ ئەوەی بگاتە کۆپییەکی نزیک لە هەستی تامی مرۆڤ. بەڵام بەدیهێنانی ئەم خەونە ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە. تیمێکی توێژینەوە لە کۆریای باشوور بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەرکەوتوو بووە لە زاڵبوون بەسەر ئەم ئاستەنگانەدا، بە گەیشتن بە نزیکترین کۆپی ئەلیکترۆنی کە ئاڵۆزییەکانی هەستی تامکردن تەقلید دەکات.

“زمانی ئەلیکترۆنی” دەتوانێت جیاوازی بکات لە نێوان تامە جیاوازەکان و بە شێوەیەکی چەندایەتی تایبەتمەندییە وردەکان هەڵسەنگێنێت. ئەمەش دەیکاتە ئامرازێکی پۆتانسێل بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی نوێ و کۆنترۆڵکردنی کوالیتی. لەوانە:

  • یەکەم؛ هەستەوەرەکان: ئەمانە پێکهاتە بنچینەییەکانین، وە تەقلیدی ئەو کۆپانەی تامکردن دەکەن کە لەسەر زمانی مرۆڤ دەبینرێن. ئەم ئامێرانە بە شێوەیەک دروستکراون کە پێکهاتە جیاوازەکانی تام دەستنیشان بکەن.
  • دووەم؛ سیستەمی وەرگرتنی زانیاری: ئەم بەشە سیگناڵەکان لە هەستەوەرەکانەوە کۆدەکاتەوە، و ئەو تەکنیکانە لەخۆدەگرێت کە سیگناڵەکانی هەستەوەر دەگۆڕن بۆ داتای دیجیتاڵی.
  • سێیەم؛ ئامرازەکانی شیکاری داتا: کاتێک داتاکان کۆکرانەوە، بە بەکارهێنانی ئەلگۆریتمەکانی پێشکەوتوو و تەکنیکەکانی فێربوونی ئامێر دەخرێنە ژێر شیکارییەوە. ئەم هەنگاوە وەڵامەکانی هەستەوەرەکان لێکدەداتەوە و بەراوردیان دەکات بە پرۆفایلی تامی ناسراو. هەروەها ئەو ئاوێتە تامانەی کە لە نمونەکەدا هەن دەستنیشان دەکات.
زمانی ئەلیکترۆنی
زمانی ئەلیکترۆنی

ئاستەنگەکانی بەردەم پەرەپێدانی زمانی ئەلیکترۆنی

بەپێی ئەم چەمکەی زمانی ئەلیکترۆنی، تیمەکانی لێکۆڵینەوە لە سەرتاسەری جیهان سەرکەوتووبوون لە بەرهەمهێنانی کۆپییەکانی کە لە پیشەسازی خۆراک و خواردنەوە بەکاردەهێنرێن. بۆ چاودێریکردنی کوالیتی، تاقیکردنەوەی تام، هەڵسەنگاندنی پێکهاتەکانی خۆراک و خواردنەوە ، شیکاری تام، دۆزینەوەی پیسکەرەکان، و چاودێریکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان.

هەروەها لە هەڵسەنگاندنی تام و پێکهاتەی دەرمانەکاندا بەکارهاتووە. کە یارمەتیدەرە لە پەرەپێدانی فۆرمولاسیۆنەکە و دڵنیابوون لە یەکدەنگی تام و دیاریکردنی هەر جیاوازییەک یان پیسییەک.

هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان بەدواداچوون بۆ بەکارهێنانی دەکەن لە چاودێریکردنی کوالیتی ئاو، هەڵسەنگاندنی نمونەی ژینگەیی، و دەستنیشانکردن و پێوانەکردنی ئەو پێکهاتە جۆراوجۆرانەی کە تێیدا هەن. ئەمەش بەشدارە لە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی پیسبوون. هەروەها هەندێک لێکۆڵینەوە بەدوای بەکارهێنانیدا دەگەڕێن لە دەستنیشانکردنی پزیشکیدا، وەک دۆزینەوەی بایۆمارکەرەکان لە جەستەدا شلە یان هەڵسەنگاندنی تامی دەرمانی زارەکی.

لە کاتێکدا “زمانی ئەلیکترۆنی” ئەنجامێکی ئومێدبەخشیان لەم بوارانەدا نیشانداوە، بەڵام بەکارهێنانی بەربڵاویان هێشتا سنووردارە. چونکە ئەم تەکنەلۆژیایە هێشتا ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا دەبێتەوە، کە دیارترینیان بریتین لە:

  • ئاڵۆزی تێگەیشتن لە تام: تێگەیشتنی تامی مرۆڤ ئاڵۆزە کە کارلێکەکانی نێوان پێکهاتەکانی تام لەخۆدەگرێت کە دەتوانێت کاریگەری هاوبەش یان سەرکوتکەر دروست بکات و دووبارەکردنەوەی وردی ئەم ئاڵۆزییە لە سیستەمێکی ئەلیکترۆنیدا قورسە.
  • متمانەپێکردن لە بارودۆخی داینامیکی: دڵنیابوون لە ئەنجامە بەردەوام و متمانەپێکراوەکان لە بارودۆخی گۆڕاو یان داینامیکیدا تەحەدایەکی گەورەیە. و هۆکارە دەرەکییەکانی وەک پلەی گەرمی، گۆڕانی pH، یان بوونی ماددە دەستێوەردانکەرەکان دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر وردی دیاریکردنی تام.
  • لێکدانەوەی داتا و مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵەکان: شیکردنەوەی داتاکانی تام بە وردی و کارا نوێنەرایەتی تەحەددایەکی سەرەکی دەکات کە پێویستی بە جیاکردنەوەی تامەکان هەیە. بەتایبەتی جیاوازییە وردەکان، و مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵە یان دژایەتییەکانی ناو داتاکان، کە پێویستی بە ئەلگۆریتمەکانی پێشکەوتوو هەیە.
  • هەڵبژاردن و هەستیاری: بەدەستهێنانی هەڵبژاردەیی و هەستیاری بەرز لە دیاریکردنی پێکهاتە تایبەتەکان یان شێوازی تامکردن لە هەمان کاتدا دوورکەوتنەوە لە دەستێوەردان لە ماددە ناپەیوەندیدارەکان تەحەددایەکی دیکەیە، و جیاکردنەوەی تام یان ئاوێتە هاوشێوەکان ڕەنگە قورس بێت.

کۆریەکان چۆن زمانی ئەلیکتڕۆنیان پەرەپێداوە؟

زمانی ئەلیکترۆنی
زمانی ئەلیکترۆنی

لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ باشترکردنی تەکنەلۆجیا بە تێپەڕاندنی ئەم تەحەددایانە، توێژەرانی پەیمانگای زانست و تەکنەلۆژیای دایگو گیۆنگبوک لە کۆریای باشوور و پەیمانگای پێشکەوتووی زانست و تەکنەلۆژیای کۆریا سەرکەوتنی خۆیان لە گەیشتن بە نزیکترین کۆپی ئەلیکترۆنی زمانی مرۆڤ ڕاگەیاند. ئەنجامی دۆزینەوەکانیان لە توێژینەوەیەکدا لە گۆڤاری A CS Applied Materials and Interfaces بڵاوکراوەتەوە.

نهێنی ئەو دەستکەوتەی کە توێژەرانی کۆری بەدەستیان هێناوە لە سێ خاڵدایە. کە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە ماڵپەڕی پەیمانگای زانست و تەکنەلۆژیای دایگو گیۆنگبوک بڵاوکراوەتەوە ئاشکرا بووە:

یەکەم؛ یەکخستنی هەستەوەرەکان و فێربوونی قووڵ:
تیمەکانی توێژینەوەی کۆری سەرکەوتوو بوون لە دروستکردنی سیستەمێک کە بە شێوەیەکی کاریگەر هەستەوەری تام لەگەڵ تەکنەلۆژیای فێربوونی قووڵ تێکەڵ دەکات. ئەم یەکگرتنە ڕێگە دەدات بە پێوانەکردنی سوێری و ترشی و تاڵی و شیرینی لە یەک کاتدا. لە بەرامبەردا، هەوڵەکانی پێشوو زیاتر لەسەر لایەنی هەستکردن بوو بەبێ یەکگرتنی قووڵ لەگەڵ فێربوونی ئامێری پێشکەوتوو یان ئەلگۆریتمەکانی فێربوونی قووڵ بۆ شیکاری تام.

دووەم؛ باشترکردنی وردبینی و متمانەپێکردن:
توێژینەوە کۆرییەکە باسی ئەو سنووردارکردنانەی کرد کە لە وردبینی و متمانەپێکردندا لە توێژینەوەکانی پێشوودا بینرابوو بە ناساندنی ئەلگۆریتمێکی فێربوونی قووڵی تایبەتمەند بۆ شیکاری تام. و ئەمەش توانای تەکنەلۆژیای زۆر بەرزکردەوە بۆ پۆلێنکردنی تامە جیاوازەکان بە ئەگەری زیاتر لە 95%. تەکنەلۆژیاکانی پێشوو ئەلگۆریتمێکی پێشکەوتووی لەو شێوەیەیان نەبوو. لە ئەنجامدا سنوورداربوون لە جیاکردنەوەی تام و هەڵسەنگاندن.

سێیەم؛ تواناکانی ئەپلیکەیشن:
توێژینەوە کۆرییەکە تیشک دەخاتە سەر کارپێکردنی بەرفراوانی سیستەمەکە لە سەرانسەری پیشەسازییە جیاوازەکاندا. لەوانەش خۆراک، جوانکاری و دەرمانسازی، کە لە هەوڵەکانی پێشوودا بەدەست نەهاتووە.

تیمی توێژینەوەکە وەشانی خۆیان بە شەش جۆری جیاوازی خواردنەوە تاقیکردەوە و تاقیکردنەوەی تامیان لەسەر ئەنجامدا. وەشانە نوێیەکەیان سەرکەوتوو بوو لە پۆلێنکردنی شەش جۆرە جیاوازەکەی خواردنەوەکە بە وردی زیاتر لە 95%. ئەمەش سەلمێنەری کارپێکردنی بەرفراوانی ئەم وەشانەیە، چونکە پێشبینی دەکرێت تواناکانی فراوانتر بێت و بوارەکانی جۆراوجۆری وەک پەرەپێدانی خۆراک و خواردنەوە، جوانکاری و دەرمانسازی بگرێتەوە.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button