بابەتەکانتەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ: هەندێک بەکتریای ڕیخۆڵە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە باشترکردنی تەندروستی دەروونی

توێژەران دەریانخستووە کە چۆن بە بەکارهێنانی لاکتۆباسیلۆس کە یەکێکە لە هەزاران بەکتریای ناو مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە کاریگەریان لەسەر باشترکردنی تەندروستی دەروونی دەبێت. ئەم بەکتریایە دەتوانێت لە ڕێگەی پرۆتینێکی گرنگی سیستەمی بەرگرییەوە دەستکاری ئاستی پەستان و تەندروستی دەروونی بکات. ئەم دۆزینەوانە دەتوانن ببنە هۆی چارەسەر و خۆپاراستنی نوێ بۆ دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بە بەکارهێنانی تەواوکەری پرۆبایۆتیک.

پەیوەندی نێوان مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە و مێشک لە مێژە یەکێک بووە لە بوارە گەشەسەندووەکانی توێژینەوە دەروونییەکان. بەکتریای لاکتۆباسیلۆس یەکێکە لە بەکتریا سەرەکییەکانی ڕیخۆڵە کە پەیوەندی بە دڵەڕاوکێ و تێکچوونی باری دەروونییەوە هەیە. ئەم بەکتریایە لە خۆراکە چەورکراوەکاندا هەیە، وەک ماست، سەوزە چەورکراوەکان (زەیتون، ترشیات و هتد )، سۆسیس، نانی بەرهەمهێندراو بە هەویر ترش.

هەوڵەکان بۆ دەستکاریکردنی مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە بە بەکارهێنانی بەکتریا سودبەخشەکان (پرۆبایۆتیکەکان) ئەنجامی باشێ بەدەستنەهێناوە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە مایکرۆبایۆمی مرۆڤ زۆر ئاڵۆزە و نزیکەی ٣٩ ترلیۆن مایکرۆئۆرگانیزمی تێدایە.

توێژەرانی زانکۆی ڤێرجینیا، شێوازێکی نوێیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بزانن لاکتۆباسیلۆس چۆن کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی دەبێت. ئەوان تەکنەلۆژیای گنۆتۆبایۆتیکیان بەکارهێناوە بۆ تێپەڕاندنی کێشە تەکنیکیەکان. گنۆتۆبایۆتیک شێوازێکە بۆ لێکۆڵینەوە لە زیندەوەران کە تێیدا هەر بەکتریایەک بە وردی کۆنترۆڵ دەکرێت.

بەکتریای ڕیخۆڵە
بەکتریای ڕیخۆڵە

باشترکردنی تەندروستی دەروونی بە بەکتریای ڕیخۆڵە

لەم تاقیکردنەوانەدا زاناکان مشکەکانیان خستە ژێر بارودۆخی سترێس و ئاستی لاکتۆباسیلۆسیان کەمکردنەوە. بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئەم بەکتریایە کاریگەری لەسەر ڕەفتاری بنەمادار بە دڵەڕاوکێ (یان خەمۆکی) هەبووە یان نا، توێژەران مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵەی مشکەکانی کە دڵەڕاوکێیان هەبوو گواستەوە بۆ مشکە ئازادەکان بەبێ هیچ وردە زیندەوەران لە ناوەوە یان دەرەوەیان.

بۆیان دەرکەوتووە کە ڕەفتارەکان لەگەڵ مایکرۆبایۆتادا گواستراونەتەوە بۆ مشکە نوێیەکان. ئەمەش دەریخست کە تەنها گواستنەوەی بەکتریا لە ڕیخۆڵەوە بەسە بۆ گواستنەوەی ڕەفتارەکانی پەیوەست بە دڵەڕاوکێ و تێکچوونی باری دەروونی.

توێژینەوەکە لەسەر میتابۆلیتە خوێنەکانی مشکەکان دەرکەوتووە کە ئینتەرفیرۆن گاما کە یەکێکە لە پرۆتینەکانی خانەکانی سیستەمی بەرگری لە مشکەکاندا کەمیکردووە. ئینتەرفیرۆن-گاما زۆر گرنگە بۆ بەرگری زگماکی دژی ڤایرۆسی و هەندێک نەخۆشی بەکتریا.

لێکۆڵینەوەکانی زیاتر لەسەر گروپی مشکەکان دەریانخست کە مشکەکانی بێ لاکتۆباسیلۆس چالاکیی دەماری زیاتریان لە بوارەکانی پەیوەست بە ترس و دڵەڕاوکێدا نیشانداوە. هەروەها ئەم مشکانە کە چڕیی پڕۆتینی ئینتەرفیرۆن گامایان کەمترە لە جەستەیاندا، لە ژینگە سترێسەکاندا زیاتر تووشی ئازار بوون.

توێژەران دەڵێن، دۆزینەوەکانیان چوارچێوەیەکی نوێ بۆ تێگەیشتن لە ڕۆڵی مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە و سیستەمی بەرگری لە تێکچوونی باری دەروونیدا دابین دەکات. ئێستا بە پشتبەستن بەم زانیاریانە زانایان ئامرازیان هەیە بۆ پەرەپێدان و باشکردنی پرۆبایۆتیکەکان. ئەم پرۆبایۆتیکانە دەتوانن دۆزینەوەی چارەسەری نوێ خێراتر بکەن.

هەنگاوی گرنگی داهاتوو بریتییە لە لێکۆڵینەوە لەوەی کە چۆن دەتوانین لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی پاراستنی ئاستی تەندروست لە لاکتۆباسیلۆس و یان گاما ئینتەرفیرۆن لەسەر چارەسەرکردن و خۆپاراستن لە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بکەین.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button