بابەتەکانتەکنەلۆجیا

بلومبێرگ: هواوی خەریکی دروستکردنی تۆڕێکی چیپی سەربەخۆیە بە پارەی حکومەتی چین

هواوی لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە نەیتوانیوە دەستی بە نوێترین چیپەکان بگات، لەگەڵ ئەوەشدا خەریکی دروستکردنی تۆڕێکی چیپی سەربەخۆیە. و چووەتە سەر پەرەپێدانی چیپی 7 نانۆ مەتری 5Gی ناوخۆیی لە نوێترین مۆبایلە پێشەنگەکانیدا. ئێستا دەوترێت کۆمپانیاکە کار لەسەر دروستکردنی تۆڕێکی چیپی سەربەخۆ دەکات کە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی گەورە بێت بۆ دەربازبوون لە سزاکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، هواوی بە هاوکاری سندوقی وەبەرهێنانی حکوومەتی شنژن سیتی کار لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە. دروستکردنی تۆڕێکی چیپی سەربەخۆ ڕێگە بە هواوی دەدات دەستی بگاتە کۆمپانیاکانی دیکە، ڕەنگە دیارترینیان سێ لقەکەی کۆمپانیای SiCarrier بێت.

ئایا هواوی خەریکی دروستکردنی تۆڕێکی چیپی سەربەخۆیە؟

ئامێری لیتۆگرافی بەتایبەت ئامێری EUV بەزۆری هاوردەی چین دەکرێت، بەڵام هاوردەکردنی ئەو ئامێرانە بە سزاکانی ئەمریکا و هۆڵەندا و ژاپۆن سنووردار کراوە. بۆیە وا دیارە هواوی دەیەوێت کار لەسەر دروستکردنی ئامێری لیتۆگرافی بکات. لەم ڕووەوە باس لەوە دەکرێت کە زۆرێک لە پاتێنتەکانی کۆمپانیای SiCarrier گواستراونەتەوە بۆ هواوی.

هواوی
هواوی

هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی پاتێنتەکانی کۆمپانیای SiCarrier، پێدەچێت ژمارەیەکی زۆر لە ئەندازیارانی SiCarrier گواستراونەتەوە بۆ شوێنی کارکردنی هواوی. ئەمەش ئاماژەیە بۆ هاوکارییەکی نزیکتر لە نێوان هواوی و کۆمپانیای سیکاریر.

هەروەها بلومبێرگ لە ڕاپۆرتەکەیدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە هواوی چەند کارمەندێکی پێشووی کۆمپانیای ASMLی هۆڵەندی دامەزراندووە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە چیپی Kirin 9000S بتوانرێت لەلایەن کۆمپانیای چینی SMIC دروست بکرێت. پرۆسەی دروستکردنی ئەم چیپە ٥ ساڵ لە پێشکەوتووترین چیپەکانی بازاڕەوە دوورە. لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت هواوی کەمتر و کەمتر ئەم بۆشاییە کەم بکاتەوە.

چیپی Kirin 9000S لە مۆبایلەکانی Mate 60 و Mate 60 Pro و Mate 60 Pro Plus بەکاردێت، لەگەڵ مۆبایلی Mate X5 کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە. هەڕوەها هواوی چەند بەشێکی تری چینی لەم بەڕهەمانەدا بەکارهێناوه ، لەوانه ، پانێڵی شاشەی BOE یان مۆدیولی کامێرای OFILM و پاتری Sunwoda .

لە کۆتاییدا پێدەچێت لەگەڵ وەبەرهێنانی ملیارەها دۆلاری حکومەتی چین لە پیشەسازی چیپدا و پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی کۆمپانیا چینییەکان لەوانە هواوی، پێویستە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر هەوڵ بدات بۆ سنووردارکردنی ئەم وڵاتە و کۆمپانیاکانی.

Mohammad Sharifi

خوێندکاری زەوی ناسی زانکۆی تاران

پۆستی هاوشێوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button